کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە نووسینگەی كاكەییەكان لە سلێمانی چ باسە ؟

Wednesday, 02/09/2009, 12:00


لای هەموومان ڕوون و ئاشكرایە كە سیاسەتی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە كوردستاندا هەمیشە بریتی بووە لە پاوانكردنی هەموو بوارەكانی ژیان بۆ خۆیان ئەمەش لە ڕێگەی بەخشینەوەی خێرو بێری ئەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیوە بەسەر هەندێ كەسی كاسە لێس و هەل پەرست و نەفس نزم دا , كار گەیشتۆتە ئەوەی كە ئاین و مەزەهەبەكانیش بەهۆی ئەم كەسانەوە لەكەدارو ناشرین بكرێن , لێرەدا دەمەوێ نوسینگەی كاكەییەكانی شاری سلێمانی وەك نموونە بهێنمەوە , چەند ساڵێك لەمەوبەر لەسەر داوای جلال تاڵەبانی و لە ڕێگەی دكتۆر نەوزاد ساڵح رەفعەتەوە پێشنیاری كردنەوەی نووسینگەیەك بۆ كاكەییەكان لە شاری سلێمانی كرا ئەمەش بەحساب بۆ خزمەتكردنی تەواوی كاكەییەكان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی بیرو بۆچوون و ئینتیمای سیاسیان و ناوچەكانیان هەروەها بۆ ئاسانكردن و چارەسەركردنی هەموو كارو بارو كێشەكانیان و یارمەتی دانی دەست كورت نەدارا كانی پەیڕەوانی ئەم ئایینە , بێگومان كردنەوەی نووسینگەیەكی لەم جۆرە پێویستی بە هاوكارییەكی ماددی گەورە هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێ ئەو ئامانجانە بێنێتە دی ئەوەی جێ ی داخە ئەم نووسینگەیەچەند ساڵێكە كراوەتەوە بەڵام هەر لە سەرەتای كردنەوەیەوە كەسێك كرا بە لێپرسراوی كە نەك هەر وازی لە ئایینی كاكەیی هێناوە بەڵكو هەتا بڵًێ ی دزونەفس نزم و كاسە لێس و شان تەكێنە ئەم كابرایە كە ناوی (سید تالیب) ە ئەوەی كە تا ئێستا بیری لێ نەكردبێتەوەو نە بووبێت بەخەمی خزمەتكردنی كاكەیەكان بووە جگە لە دەوڵەمەند كردن و گیرفان ئاخنینی خۆی نەبێت جگە لە خۆی كە مووچەیەكی خەیاڵی بۆ خۆی بڕیوەتەوە كوڕێكی بەشۆفێرو كوڕێكی تری بە پاسەوان و كچێكی بە ئیداری واتە تەواوی خێزانەكەی لە سایەی ئەم نووسینگەیەدا حەساونەتەوە ئەمە جگە لەوەی كە چەند جارێك ئۆتۆمبێل و ئیمتیازاتی تری خراوەتە بەردەست هەروەها جگە لەو بوودجەیەی كە لە سكرتاریەتی یەكێتیەوە وەری دەگرێت كە هیچ دەزگایەكی چاودێری بۆی نییە لێ ی بپرسێتەوە چۆن خەرج دەكرێ و بە كێ دەدرێ و چی پێ دەكرێت ,ئەمە لە كاتێكدا كە تائێستا چەندەها ماڵە هەژاری كاكەیی هەیە كە زۆر دەست كورت و نەبوون نەك هەر یارمەتی و ئاوڕییان لێ نەدراوەتەوە بە ڵكو هەركاتێ كە سەردانی ئەم نووسینگەیەیان كردبێت ئیهانەو گاڵتە بە عەقڵیان كراوە , بۆ نموونە باسی كابرایەكی كاكەیی دەكەم كە زۆر دەست كورت و نەبووبوو پێش ماوەیەك بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی دەكات لەم كاتەدا ئەركێكی سەرەتایی و بێ چەندو چوونی نووسینگەیەكی لەم جۆرەیە كە بەدەم خێزانێكی لێقەوماوی هەژارەوە بڕوات بەڵام نەك هەر ئاوڕیان لێ نەدرایەوە بەڵكو هەتا كفنەكەی موسڵمانێكی خێرخوازی دراوسَیان دابینی دەكات . لێرەدا دەمەوێ باسی ساختەیەكی تری ئەم كابرایە بكەم كاتێ كە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێ كرد بەفرت و فێڵ وهەڵخەڵەتاندن هەستا بەكۆكردنەوەی كاكەییەكانی خانەقین و موسڵ و هەندێ لەو ناوچانەی تری كاكەیی كە نزیكەی سەد كەسێك دەبوون بەمەبەستی نیشاندانی پشتگیری بۆ لیستی كوردستانی بەڵام لەم ژمارەیە تەنها چواردە كەسیان بۆی هەبوو دەنگ بدەن ئەمەش كڵاوێكی تر بوو خستیە سەر سەری جلال تاڵەبانی , ئێستا حەقی خۆیەتی هەموو كاكەییەك بپرسێت بوونی ئەم نووسینگەیە بۆچی ؟ خزمەتی كێ ی پێ كراوە ؟ كێ سوودی لێ بینیەوە ؟ جگە لە چەند كەسێك كە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن , تاكەی قووتی ئەم میللەتە كە كاكەییەكان چینێكی دیارو بەهەڵوێست بوون لێ ی بدزرێ و بچێتە گەرووی چەند كاسە لێسێكەوە ؟ ئەم نووسینگەیە ئێستا نەك هەر كاكەییەكانی تووڕەو بێزار كردووە بەڵكو بۆتە لەكەیەك بە ناوچەوانی ئەوانەشی كە بیریان لە دامەزراندنی كردەوە چونكە سەروەت و سامانی ئەم میللەتەی تیا دەدزرێ , من لێرەدا ڕووی دەمم دەكەمە لێپرسراوی ئەم نووسینگەیەو بە تەحەداوە ئەڵێم ئەگەر خزمەتێكی بچووكیشی كردبێت بفەرمون با پێمان بڵێن چیان كردووە بۆ كاكەیەكان , نەهامەتیەكە لەوەدایە ئەولایەنەی كە یارمەتی دەرو دامەزرێنەری ئەم نووسینگەیەیە كە سكرتێری یەكێتی یەڕۆژێك لە ڕۆژان نەیپرسیەوە لەم نووسینگەیە چی دەگوزەرێ و چی دەكرێ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە