لەبەر زۆر كردنەوەى كوردستانپۆست لەناوەندە تەندروستیەكانى پشدەرو بیتوێن لاپتۆپ قەدەغە دەكرێت
Sunday, 23/09/2012, 12:00
زۆربەى زۆرى چین و توێژەكانى كوردستان لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگەو شوێنەكانى كاركردندا لەكاتى فەراغ و پشوودا ئەستەمە سەیرێكى كوردستانپۆست نەكەن و نەیكەنەوە ، لەسنورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەرین ڕانیەشدا بەهەمان شێوە لەناو بەڕێوبەرایەتى و تێكرایى نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان دكتۆر و كارمەندان و فەرمانبەران لەكاتى پشووددا خەریكى كردنەوەى كوردستانپۆستن لەبەر ئەوەى كەرتى تەندروستیش وەك باقى بەش و كەرتەكانى تر جێیى بایەخ و گرنگى پێدان بووە لاى كوردستانپۆست ، بۆیە تێكرایى دكتۆر و كارمەندان دەڵێن ئەمانە ڕاست ناكەن قەدەغەكردنى لاپتۆپ لەبەر بەرژەوەندى گشتى نیە تەنها لەبەر كوردستانپۆستە ، چونكە زۆر بڕیارو بابەتى تر هەیە كەخزمەت بەبەرژەوەندى گشتى دەكات كەچى ئەوان هەر باسیشى ناكەن نەوەك چارەسەرى بكەن ، ئەگەر بڕٍیارەكەش گشتى بێت و بۆ هەموو دام و دەزگا و وەزارەت و فەرمانگەكانى حكومەت بێت كەس لارى نیە شتێكى زۆر باشە بەڵام ئەوەى ئەوان وانیە خۆیان دەزانن چ هەڵەو كەموكوڕى و گەندەڵیەكیان هەیە نایانەوێت گەرماو گەرم بڵاوبێتەوە .
زۆربەى زۆرى دكتۆر و كارمەندان و فەرمانبەران دەڵێن ئەم بڕیارەیان دوایى ئەو هەموو نووسین و وێنەو بەڵگانە دێت كەلەسەر كەرتى تەندروستى ئەو سنورە لەكوردستانپۆست بڵاوكرانەوە لەجیاتى چارەسەرو دەستخۆشى بڕیارى قەدەغەكردنى لاپتۆپ دەدەن .
هەروەها لەكاتى بڵاوبوونەوەى هەواڵ و بابەت و نووسین لەسەر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە تێكرایى كارمەندان لەناو بەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان بەدەنگى بەرز هاوار دەكەن بژى كوردستانپۆست ئەمە بۆتە مایەیى نیگەرانى لاى بەڕێوبەرى گشتى و ستافە حزبیەكەى سەندیكاو بەڕێوبەرایەتى و بەرپرسانى ترى حزبى تەندروستى ڕانیە و قەڵادزێ بۆیە سەرجەم بەڕێوبەر و بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانە ومەڵبەندە تەندروستیەكانى پشدەرو بیتوێن ئاگادار كراونەتەوە ڕێگەنەدەن كارمەندان لاپتۆپ بەكار بهێنن چاودێرى ووردى هەموو ئەو دكتۆر و كارمەند و فەرمانبەرانەش بكەن كەسەر بەدەسەڵات نین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست