كارمەندانى تەندروستى پشدەر و بیتوێن لەنێوان بەرداشى دوو موحەمەدا بێ دەنگن
Friday, 16/03/2012, 12:00
كەرتى تەندروستى ئەو كەرتە گرنگ و هەستیارەیە كەپەیوەندى ڕاستەوخۆى بەگیانى یەكەبەیەكەى تاكەكانى كۆمەڵەوە هەیە ئەگەر ئەم كەرتە تەندروست بێت كاریگەرى ئەرێنى دەبێت بەسەر تەواوى سیتسەمى سیاسى حوكمڕانى لەووڵاتدا ،ئەم كەرتە لەكوردستان بەشێوەیەكە هەر هاوڵاتیەك لەشەقام دەدوێنى باسى ئەوەت بۆ دەكات كەچۆن لەنەخۆشخانەو بنكەتەندروستیەكان چارەسەر و عیلاجی باش نیە خەڵك بەناچارى ڕوو دەكاتە عیادەو نۆڕینگە تایبەتەكان و دەست ڕۆیشتوو دەوڵەمەندانیش بۆتوركیاو ئوردن و ووڵاتان ، ئەوەى سەیرە كارمەندانى تەندروستیش گیرگرفت و موعاناتیان هەیە بەڵام بێ دەنگن و هەڵوێستیان نیە لەكاتێكدا بڕبڕەى پشتى كەرتەكە كارمەندانى تەندروستین (یاریدەدەرى پزیشك و پەرستیار) ئەوەندەى بێ ڕێزى بەرامبەریان دەكرێ گوێیان لێ ناگیرێ كەچى ئەوان لەجیاتى ئەوەى دەنگیان هەبێت بەشێوەیەك خۆیان بچووك كردۆتەوە هەندێكیان لەچوارچێوەى سەندیكا حزبیەكەى كارمەندانى تەندروستى خۆیان مەڵاس داوە هەندێكیشیان بۆ بەرژەوەندى تایبەت و ماددى عیادە لاكۆڵانەكانیان و عیادەى دكتۆرەكان بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لێرەوە ڕوودەكەمە كارمەندانى تەندروستى كوردستان بەگشتى و پشدەرو بیتوێن بەتایبەتى دەڵێم مەردى خوابن ، بەس بكەونە داواى پارەو ماددەوە تكایە بێ دەنگى بشكێن و هەڵوێستان هەبێت ئێوە بڕبڕەى پشتى سیستەمى تەندروستین دەبوو ئێوە پێشەنگى چاكسازى و قڕتاندنى دەستى حزب و دیوەخان بوونایە .
ئەوەتا بەئاشكرا بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە لەلایەن حزب و دیوەخان و دوو محەمەدەوە هەڵ دەسوڕێ دوونایەیەك سوكایەتى و ناعەدالەتى و گەندەڵى لەسەر حسابى ماندوبوون و خزمەتى ئێوە دەكرێ لێپسراوى مەڵبەندى ڕاپەڕین كچەكەى كەتەنها دوو ساڵ خزمەتى هەیە خانوویەكى كارمەندانى لەتەنیشت نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ لەسەر تاپۆ كردووە یەك كارمەندى تەندروستى ئەو سنوورە هەڵوێستى نیە ؟ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەش نووسراوى پشتگیرى بۆ كردوە بۆ ئەو كچەى لێپسراوى مەڵبەند كەكارمەندى نەخۆشخانەى قەڵادزێیە بۆ تاپۆكردنى ئەم خانووە حوكمیە بەڵام بەداخەوە یەك كارمەند هەڵوێستى نیە ئەمە ئەوپەڕى سوكایەتى و بێ ڕێزیە كەبەرامبەرماف و ئیمتیازاتى سەدان كارمەندى تەندروستیەوە دەكرێ بەداخەوە نەسەندیكاكانى ئۆپۆزسیۆن نە یەك كارمەندى تەندروستی هەڵوێستی و نیەو بێ دەنگیان هەڵبژاردووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست