بڵاوکراوەكانى پاراستن بەردەوامن لەسەر دژایەتى پەكەكە و پەژاك
Tuesday, 10/08/2010, 12:00
دوا ژمارەى بڵاوكراوەى هەڵبوون زۆر جیاواز نەبوو لەژمارەكانى ڕابردووى بەشێوەیەكى بەرچاو هێرشى دوژمنكارانەى بێویژدانى زۆر تایبەتى تیابوو بۆ سەر هەردوو پارتى نەتەوەیى كوردى (PKK،PJAK) دەشێت ستافى بڵاوكراوەكە وەكو بڵێن ئێمە بێلایەنین لەبڵاوكردنەوەى ئەم بابەتانە بەڵام بڵاوكردنەوەى ئەم بابەتانە ناچێتە چوارچێوەى بێلایەنى لەكارى ڕۆژنامەوانى و دەچێتە چوارچێوەى خزمەت گەیاندن بەبەرژەوەندیەكانى دوژمن
لەبارەى هاتنى موجاهیدینى خەڵق بۆ قەندیل و داواكەى موراد قەرەیلان بۆ ئەوەى هەم(PJAK) و ئێران هێرش بۆ سەر یەكترى ڕابگرن دەمەوێت چەند ڕاستیەك بخەمەڕوو بۆ ئەوەى ئێوەى خوێنەریش بزانن كەبڵاوكراوەى هەڵبوون لەئێستادا لەسەر ڕاسپاردەى دەزگاى پاراستن لەپێناو ڕازیكردنى دەزگاى سیخوڕى میت و ئیتڵاعات هێرشێكى ناڕەوا و دوژمنكارانە دەكاتە سەر ئەم دوو پارتە كوردیە كەجێگەى تێرامان و هەڵوێستە لەسەر كردنە
سەرەتا لەڕاپۆرتێكدا بڵاوكراوەكە باس لەوە دەكات كەموجاهیدینى خەڵق بنارى قەندیل لەپەكەكە وەردەگرێت، بۆ وەڵامى ئەم ناونیشانە كەناوەڕۆكەكەى هیچى تیانیە تەنها ئەوە دەڵێم كە بنارى قەندیل نەدوكانى تەماتە فرۆشتنە نەخانووى كرێ تاوەكو پەكەكە چۆلى بكات موجاهیدین بچێتە ناوى،
ماوەیەك بەرلەئێستا ئەم هەواڵە بڵاوكرایەوە بەڵام وەكو ئەوەى بەدواداچوونم بۆى كرد ئەم هەواڵە سەرچاوەكەى دەزگاى بەدناوى ئیتلاعاتى ئێرانە نەك سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراوى ڕاگەیاندنى ناوخۆیى یان جیهانى هەروەها پەكەكەش ئامادەنیە قەندیل چۆل بكات نەموجاهیدینیش ئامادەنیە كەمپى ئەشرەف چۆڵ بكات و بچێتە بنارى قەندیل دەشێت بگوازرێنەوە بۆ بیابانى خوارووى عێراق یان بچنە ووڵاتى سێیەم وەلێ تائەم چركە ساتەش گەریلاكان لەبەرنامەیاندانیە قەندیل بۆ هیچ هێزێك چۆل بكەن چۆلكردنى بنارى قەندیل زۆر ئەستەمە بڵاوكراوەى ڕوو زەردى سەربەدەزگاى پاراستن
لەبابەتێكى تردا كەتایبەتى لەسەر نوسراوە بڵاوكراوەى ناوبراو وەكو بابەتى پێشووتر نەك هەر ووشەیەكى ڕاستى تیانیە بەڵكو پڕیەتى لەدرۆ بوختان و تەشهیركردن بابەتەكەى بڵاوكراوەى هەڵبوون لەژێر ناونیشانى(PKK)لەترسى لەدەستدانى ئێران بەیەكجارى باڵى سەربازى(PJAK)هەڵوەشاندەوە ئەو بابەتە نەك هەر هیچ سەرنج ڕاكێش نیە تەنیا بۆ ئەوەى كۆپى بكەیت و بیخەیتە ناو مێژووى هاوچەرخى كوردییەوە بەڵكو شایەنى گاڵتەجاڕى و گاڵتەپێكردنە چونكە ئەگەر ناونیشانى ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە فرسەن بیرت بۆ ئەوە دەچێت كەبڵاوكردنەوەى ئەم جۆرە تەشهیر و ناوزڕاندنانە جگەلەوەى خزمەت بەبەرژەوەندیى دەزگا سیخوڕیەكانى دوژمن دەكات ئەگینا هیچ بەرژەوەندیەكى گەلى كوردى تیانیە بەكورتى و بەكوردى خاڵى جەوهەرى بابەتە تایبەتیەكەى هەڵبوون دەكرێت بەمشێوەیە قسەى لەسەر بكەین
1)پەكەكە لەبەر خاترى ئێران داواى وەستاندنى هێرشەكانى لەپەژاك كرد،
بۆ ئەمەیان دەڵێم
*پەژاك نەلەبەرخاترى پەكەكە هێرشى دەست پێكرد و نەلەبەرخاترى پەكەكەش هێرشى وەستاند پەژاك هێرش بەر نیە بەڵكو پەژاك ئەگەر هێرشى بكرێتە سەر وەڵام دەداتەوە ئەو هێرشانەى پەژاكیش لەدواى لەسێدارەدانى (چوار ئەندامەكەى پەژاك هاتن كەلەزیندانى بەدناوى ئەوین لەتاران)بۆیە دەبێت ئەوە بڵێم كەتائەم چركەساتەش پەژاك باڵى سەربازى هەیە بەڵكو زۆریش بەهێزە و هەمیشە ئامادەیى ئەوەى تیایە پایتەختى دوژمن و ئەژنۆى نووسەرى دوو ڕووى وەكو ئێوە بلەرزێنێت و سووك و ڕیسواتان بكات
2)بێویژدانى و دوژمنكاریەكى ترى بابەتە تایبەتیەكەى هەڵبوون ئەوەیە كەئێران دەیەوێت پەكەكە لاوازبێت بەڵام نایەوێت لەناوبچێت!!؟
یاخود باس لەوە دەكات كە گوایە مستەفا قەرەسوو ساڵانێك نوێنەرى پەكەكە بووە لەئێران بۆیە ئەویش داواى ئەوەى كردووە نابێت هێرش بكرێتە سەر ئێران قەڵەمڕەوى خۆفرۆش نە بەڕێز مستەفا قەرەسوو نەبەڕێز موراد قەرەیلانیش ئەو مافەیان نیە یارى بەچارەنووسى گەلى كوردەوە بكەن بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان بێت یان هەرشتێكى تر چونكە گەلى كورد ئەوانى خستۆتە ئەو بەرپرسیاریەتیە هەرساتێك گەل بزانێت ئەوان لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە دانین جگەلەوەى لایان دەدات بەڵكو سزاشیان دەدات بۆ ئەوەش كەئەم دوو بەڕێزە پەیامى ئاشتیان ناردووە بۆ ئێران بەڕێزم ئەمانە بەئەركى بەرپرسیاریەتى خۆیان هەستاون تائەم چركەساتەش پەژاك وەڵامى داواكەى ئەوانى نەداوەتەوە هەردواى داواكەى ئەوان پەژاك جارێكیتر پەیامى هەڕەشە ئامێزى بۆ بەرپرسانى كۆمارى سێدارەى ئێران نارد و لەوە ووشیارى كردنەوە كەئیعدام بەتێكۆشان وەڵام دەدەینەوە بۆ ئەوەى كەئێوە لەهەڵسەنگاندنە چەواشەكاریەكەتان بیرتان چووە باسى بكەن ئەوەیە كەتائێستاش شەڕوپێكدادان لەناو خاكى ئێران لەنێوان گەریلاكانى پەژاك پاسدارانى ئێرانى درێژەى هەیە،
لەبارەى ئەوەى كەگوایە ئەمریكا هەم دوژمنى ئێرانە هەم دوژمنى پەكەكە گاڵتەجارى سەیرو سەمەرە لەوەدا خۆى دەبینێتەوە كەپەكەكە هیچ كاتێك چۆكى نەك بۆ ئەمریكا بەڵكو بۆ هیچ زلهێزێكى جیهانى دانەنواندووە تا لەبەرئەوەى ئەمریكا دوژمنایەتى دەكات ئەویش بچێت بداتە پاڵ دوژمنێكى سەرسەختى كورد بەڵكو پەیامى چارەسەریەكى ئاشتیانەیە كەدرێژە پێدانى شەڕ وەكو ئەوەى ئێوە باسى دەكەن پەكەكە هیچ كاتێك ئامادەنیە بچێتە بەرەى كۆمارى ئیسلامى ئێران و دژ بەئەمریكا یان هەر ووڵاتێكى تر بجەنگێت لەبەشى كۆتاییدا شكور بۆ یەزدان خۆیان بەبێ كرێ خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە كەدیمانەیان لەگەڵ پاسدارێكى ئێرانى كردووە لەهەولێر كەنوێنەرایەتى ئیتڵاعات دەكات
ئەوەشمان بیرنەچێت قەڵەم فرۆشى دڵڕەش بەهێزبوون و مانەوەى پەكەكە بەقسەى بەكرێگیراوێكى دوژمن هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت ئێران دەیەوێت پەكەكە لاوازبێت بەڵام نایەوێت لەناوبچێت لەهەمبەر ئەم بێویژدانیەدا دەبێت ئەوە بڵێم كەلاوازبوون یا بەهێزبوونى پەكەكە هیچ پەیوەندى بەووڵاتێكى دڕندە و بێ دینى وەكو ئێرانەوە نیە بەڵكو پەیوەندى بەوەوە هەیە كەتاچ كاتێك گەلى كورد بیەوێت پەكەكە لاواز دەكات یان لەناوى دەبات چونكە گەلى كورد بۆ مەبەستێك پشتگیرى لەپەكەكە دەكات ئەگەر پەكەكەش لەو مەبەستە بەموو لابدات ئەو گەلى كورد لەتوانایدایە پەكەكەیەكى تر دروست بكات بەڵام خۆشبەختانە تائێستا گەلى كورد كار لەسەر بەهێزبوونى پەكەكە دەكات و بەهەموو شێوەیەك هاوكارى دەكات ڕۆژانە لەباكوور و ئەوروپاوە دایكان و باوكانى شۆڕشگێڕو ووڵاتپارێز ڕۆڵەكانیان هان دەدەن بۆ ئەوەى بچنە ڕیزى گەریلاكانەوە لەوێدا گیان بەخت بكەن دایكى گەریلایەكى پەكەكەم بینى كەبۆ دیدارى كوڕەكەى لەدیاربەكرەوە بەپێ هاتبوو بۆ شاخ لێم پرسى هەستت چۆنە كەكوڕەكەت ئێستا لەشاخە؟چەند ساڵە كوڕەكەت نەبینیوە؟
بوێرانە وەڵامى دایەوە و ووتى ئەگەر دیدەنى بكەم خۆشحاڵ دەبم و بۆ من شانازیە كەكوڕەكەم بۆ ئازادى گەلەكەى چەكى لەشان كردووە زیاتر ووتى لەباكوور ئەگەر خانەوادەیەك كوڕێك یان كچێكیان لەچیا نەبێت یان شەهید یاخود بریندارێكیان نەبێت ئەوا خۆیان گومان لەكوردبوونى خۆیان دەكەن
دەبێت ئێوە و هەموو لایەك ئەو ڕاستیە باش بزانن مانەوە و بەهێزبوونى پەكەكە لەدەستى گەلى خۆڕاگرو شۆڕشگێڕى دیاربەكر و شارەكانى ترى كوردستانى گەورە دایە نەك ئێران كەئێستا كۆنترۆڵى خۆى لەدەست داوە خۆى حكومى ووڵاتەكەى خۆى پێناكرێت بەڵكو بەهەڕەشەى ترس و تۆقاندن و ئیعدام و ئەشكەنجەى دەروونى و جەستەیى و ڕووبەڕوویى ئەو كەسانە دەبێتەوە كەداواى سەرەتاییترین مافى ژیان دەكەن من كارم بەوە نیە كێ ئەم قسەیەى كردووە بەڵكو نیگەرانى من لەوەدایە كەبڵاوكراوەیەكى سەربەدەزگاى بەدناوى پاراستن بەمشێوەیە هێرش دەكاتە سەر گەورەترین پارتى كوردى دەیەوێت بەقسەى پڕوپوچى بەكرێگیراوانى دوژمن لەسەروەرییەكانى ئەم پارتە كوردیە لەكەداربكات دەبێت ئەوە بزانن كەگەلى كورد هیچ كاتێك لەئێوەو كەسانى وەكو ئێوە خۆش نابێت چونكە ئەگەر گەلێك ئامادەبێت ڕۆڵەكانى بنێرێتە شاخ و بەرگ و پێداویستیەكانى ترى ژیانى بۆ دابین بكات بۆ ئەوەى بەرگرى لەشەرەف و كەرامەتى گەل بكەن ئێوەش بەفیتى دوژمن هێرش بكەنە سەر پیرۆزیەكانى ئەو گەلە ئەوا بێگومان ئەو گەلە نەك لەئێوە بەڵكو لەهیچ كەسێك خۆش نابێت
و دواجار وەكو شەیتانى نەفرین لێكراو بەردبارانتان دەكات و ناوە قێزلێكراوەكەشتان دەخاتە لاپەڕە ڕەشەكانى مێژوو ....
لەئەڵقەكانى داهاتوو ناوى قەڵەم فرۆش و بڵاوكراوەكانى ترى پاراستن بڵاودەكەینەوە كەلەژێر ناونیشانى جیاجیا دژ بەبەرژەوەندیەكانى كورد بەتایبەتى پەكەكە و پەژاك كاردەكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست