کەمال مەزهەر: بستێكی خاكی كوردستان به‌هه‌مو دنیا ناگۆڕمه‌وه
Saturday, 27/03/2021, 18:08
بارام سوبحی:
"مام جه‌لال تاڕاده‌یه‌كی زۆر پیاوێكی ماركسیه‌و زۆر به‌باشی له‌ماركسیزم – لینینزم گه‌یشتوه، نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكی زیره‌ك‌و ورده، سه‌دام حسێن پیاوی كه‌س نه‌بوه‌و زۆر زیره‌ك بوه، عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌بوایه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی بوایه". مێژونوسی ناسراوی كورد د.كه‌مال مه‌زهه‌ر به‌م جۆره بۆچونی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌وه ده‌رده‌بڕێت.
كتێبی بستێكی خاكی كوردستان به‌هه‌مو دنیا ناگۆڕمه‌وه، پێكهاتوه له‌كۆمه‌ڵێك دیمانه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د.كه‌مال مه‌زهه‌ر، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه‌وه ئاماده‌كراوه. له‌م كتێبه‌دا د.كه‌مال جگهلهباسكردنی ژیانی خۆی، بۆچونی خۆی وه‌كو مێژونوسێك له‌سه‌ر چه‌ندین روداو‌و كه‌سایه‌تی مێژوی نوێی عێراق‌و كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
لهئاغجهلهرهوه بۆ مۆسكۆ
كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د له‌ڕۆژی (14/2/1937) له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبوه، چونكه له‌وكاته‌دا باوكی له‌وێ فه‌رمانبه‌ر بوه. پاشان ده‌چنه سلێمانی‌و قۆناغی ناوهندیو ئاماده‌یی له‌و شاره ته‌واو ده‌كات. له‌ساڵی (1959) به‌پله‌ی شه‌ره‌ف خوێندنی له(دارالمعلمین العالی) له‌به‌شی مێژوی زانكۆی به‌غدا ته‌واوكردوه.بۆ وه‌رگرتنی دكتۆرا له‌مێژوو ئهدهبو زمانی كوردیدا، له‌ساڵی (1959)، له‌گه‌ڵ عیزه‌دین مسته‌فا رهسوڵو مارف خه‌زنه‌دارو نه‌سرین فه‌خری، وه‌كو یه‌كه‌م ده‌سته ره‌وانه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌كرێن. له‌سه‌ره‌تادا د.كه‌مال بڕیارده‌دات له‌مێژوی كۆنی كورد بكۆڵێته‌وه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌د.ره‌حیمی قازی‌و د.عه‌لی گه‌لاوێژ قه‌ناعه‌تی پێده‌هێنن بایه‌خ به‌مێژوی نوێ‌و هاوچه‌رخ بدات، چونكه "زۆر شێوێندراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كه ئاگای له‌خۆی بێت. من قه‌ناعه‌تم به‌قسه‌ی ئه‌وان هێنا، بۆیه بابه‌تی مێژوی نوێ‌و هاوچه‌رخم هه‌ڵبژاردو په‌شیمان نیم له‌و هه‌ڵبژاردنه".
له‌ساڵی (1963) دكتۆرای له‌ئامۆژگای رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌ر بهئهكادیمیای زانستی سۆڤیه‌ت وه‌رگرتوه، تێزی دكتۆراكه‌ی به‌ناونیشانی "بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستانی عێراق له‌ساڵانی 1918 – 1932" بوه، دوای تاوتوێكردنی نامه‌كه‌ی، ئامۆژگاكه ئه‌م بڕیاره فه‌رمییه ده‌رده‌كه‌ن: ئێمه پێویسته له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌و راستیانه‌و ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی نامه‌ی كه‌مال مه‌زهه‌ردا به‌بیروبۆچونی رابردوی خۆمان ده‌رحه‌ق به‌ڕاپه‌ڕینی شێخ سه‌عیدی پیراندا پێداچونه‌وه بكه‌ین".
ساڵی (1969) دكتۆرای ناوكی له‌هه‌مان ده‌زگا وه‌رگرتوه، تێزی دكتۆراكه‌ی به‌ناونیشانی "بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستانی عێراق له‌ساڵانی 1918 – 1958" بوه، له‌دوای (11/ئازار/1970) له‌به‌شی مێژوی كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدا وه‌كو مامۆستا دامه‌زراوه، له‌ساڵی (1981) پله‌ی پرۆفیسۆری وه‌رگرتوه. خاوه‌نی ده‌یان كتێب‌و نوسراوی مێژویی‌و دیكۆمێنته به‌زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، روسی، ئینگلیزی). سه‌رپه‌رشتی پتر له‌سه‌د نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرای كردوه. به‌شداربوه له‌توێژینه‌وه‌ی پتر لهسهدو په‌نجا نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا‌و له‌به‌شی هه‌ره زۆریاندا سه‌رۆكی لیژنه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و نامانانه بوه. به‌شداری ده‌یان كۆنگره‌و كۆنفرانسی جیهانی كردوه. زمانه‌كانی كوردی‌و عهرهبیو ئینگلیزی‌و روسی‌و كه‌مێك فارسی ده‌زانێت.
سه‌ره‌تای نوسین‌و ئاشنابون بهماركسیهت
د.كه‌مال باس له‌وه‌ده‌كات له ساڵی (1953) یه‌كه‌م وتاری خۆی لهنهشرهیهكی سه‌ر دیواری قوتابخانه‌دا به‌ناونیشانی "بمخوێنه‌وه"، بڵاوكردۆته‌وه، له‌وێدا "باسی ئه‌و مامۆستایانه‌م كردوه كه رێگه‌ی دروستمان نیشان ئه‌ده‌ن". له‌ساڵی (1959) یه‌كه‌مین وتاری مێژویی به‌ناونیشانی (رۆڵی كورد له‌مێژوی شارستانێتیدا)و (سه‌رنجێكی مێژویی له‌سه‌ر زمانه‌كه‌مان) له‌گۆڤاری بڵێسه‌دا بڵاوكردۆته‌وه.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن عاشقی مێژو بوه؟ ده‌ڵێت: له‌قۆناغی ناوه‌ندی مامۆستا (حه‌مه‌ڕه‌ش) خه‌ڵكی كۆیه بو خوالێی خۆش بێ، وانه‌ی مێژوی پێ ئه‌وتینه‌وه، وایلێكردم مێژوم له‌لا خۆشه‌ویست بێت".
د. كه‌مال له‌هه‌ڕه‌تی لاوییدا ده‌بێته ماركسی، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من بۆ خۆم تاڕاده‌یه‌ك له‌ماركسیزم- لینینیزم گه‌یشتوم، چونكه سه‌ره‌تای رێگه‌ی خه‌باتم، ماركسیزمم هه‌ڵبژارد. پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی چوارده‌ی گه‌لاوێژ بقه‌ومێت بوم به‌ئه‌ندام له‌پارتی كۆمۆنیستی عێراق، له‌وه په‌شیمان نیم‌و به‌شانازییه‌وه باسی ده‌كه‌م. به‌ڵام له‌دواییدا له‌پاش سێ چوار ساڵ ده‌ركرام.
د. كه‌مال‌و هاوتهمهكانی به‌جۆرێك عاشقی رێبازی ماركسیه‌ت بون، له(1953) كه ستالین ده‌مرێت، له‌نزیك قوتابخانه‌كه‌یان له‌گردی شێخ محێدین له‌سلێمانی "هه‌مو قوتابیه پێشكه‌وتنخوازه‌كان له‌وێ كۆبوینه‌وه‌و بۆ كۆچی دوایی ستالین ماته‌مینیمان گرت".
له‌گه‌ڵ ئاشبه‌تاڵ بوم
یه‌كێكی تر له‌وێستگه‌كانی ژیانی د.كه‌مال، په‌یوه‌ندیكردنه به شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: چۆن شانازی به بهرههمهكانمو كتێبه‌كانم ده‌كه‌م، به‌هه‌مان شێوه شانازی به‌وه‌ده‌كه‌م كه چومه پاڵ شۆڕش‌و له‌ڕیزه‌كانی شۆڕش بوم".هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س كۆتایی شۆڕشه‌كه به"نسكۆ" یاخود "ئاشبه‌تاڵ" ناوده‌به‌ن، به‌ڵام مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت "من نسكۆی پێناڵێم، چونكه ئێمه هه‌مو خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردن بوین له‌سه‌ر خه‌بات. به‌ڵام دوایی كه زانیمان ئهمهریكاو ئینگلیز‌و ئیسرائیل‌و شای ئێران هه‌ر هه‌مویان دژمانن، ئه‌و وه‌خته شۆڕش ناچاربو پشو بدات، ئه‌گه‌ر وای نه‌كردبایه ده هه‌زار كه‌س ده‌كوژران، شا سه‌د هه‌زار كه‌سی بارمته لابو، له‌گه‌مه‌ی شا نه‌گه‌یشتن ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا بوبایه هۆی كوشتنی ده هه‌زار كه‌س ئه‌وساكه ده‌مانگوت: ده‌بوایه ده‌ستی له‌چه‌ك هه‌ڵبگرتایه".
به‌ریتانیاو ده‌وڵه‌تی كوردی
د. كه‌مال دو نامه‌ی دكتۆرای له‌سه‌ر مێژوی كورد له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هێناوه، دیارترین روداوه‌كانی ئه‌وكاته‌ش شۆڕشی شێخ مهحمودو دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراقن. به‌بۆچونی ناوبراو به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بوه بۆ كورد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی كه‌مال ئه‌تاتورك بوه‌ته رێگر.له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت"له‌سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌پاڵ ئه‌وه‌ی كورد خه‌باتی خۆی هه‌بوه، به‌ریتانیاش ئه‌جێندای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بوه، بۆیه سێ بڕگه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر بۆ پرسی كورد دانرابو، به‌ڵام نه‌گبه‌تی كورد بو مسته‌فا كه‌مال سه‌ركه‌وت، ئه‌گینا ده‌توانرا له‌وكاته‌دا ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرایه... ئێمه زۆرجار دروستنه‌بونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئینگلیزه‌وه، نه‌خێر ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست یان ئاره‌زوی ئینگلیز بوایه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌بو".
یه‌كێك له‌و كه‌سه ئینگلیزانه‌ی كه د.كه‌مال به‌دۆستی كورد ناوی ده‌بات میجه‌ر نۆێیڵه، بۆیه ده‌ڵێت: مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك تاكو مرد له‌هه‌مو دنیا زیاتر رقی لهمیجهر نۆێیڵ بو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی نۆێیڵ دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوه".
یاداشته‌كانی شێخ مهحمودو بارزانی
یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه كه یاداشته‌كانی خۆیان نه‌نوسیوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی شێخ مه‌حموده‌وه، د.كه‌مال ره‌خنه لهخێزانهكهیو كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌گرێت كه یاداشته‌كانیان نه‌نوسیوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی شێخ مه‌حمود ساڵانی كۆتایی ته‌مه‌نی له‌گوندی داریكه‌لی بهڕێكردوه، بۆیه ده‌ڵێت: خه‌ڵكی پێشكه‌وتوخواز، نیشتیمانپه‌روه‌ری ره‌سه‌ن، كوردی ره‌سه‌ن لهداریكهلی لای شێخ مه‌حمود بون، ئێ دانیشتبون شه‌وو رۆژ هه‌ر قاوه‌تان خواردۆته‌وه یان تهسبیحتان به‌ده‌سته‌وه بو، دانیشتبونایه له‌لای شێخ مه‌حمود هه‌ر پرسیارتان لێ كردبایه‌و وه‌ڵامه‌كانتان نوسیبایهو ئه‌وه‌تان كردبوبایه دیاری بۆ كتێبخانه‌ی كوردی.له‌باره‌ی نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی مه‌لای مسته‌فای بارزانییه‌وه، ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گێڕێته‌وه: بیرم دێت كه له‌شۆڕش بوین، خوالێخۆشبو دارا تۆفیق كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان بو، ئه‌و رۆژگاره په‌یوه‌ندیمان زۆر به‌هێزبو، سه‌باره‌ت به‌نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خوالێخۆشبو بارزانی داوایلێكردمو وتی: پێشنیارێكی وامان كردوه كه بارزانی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی بنوسێته‌وه، ئه‌و بۆ تۆی بگێڕێته‌وه‌و تۆش ئه‌و بیره‌وه‌رییانه تۆمار بكه‌یت. زۆر زۆرم پێ خۆش بو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ برای خۆشه‌ویستم جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغادا رێكه‌وتم كه ئه‌ویشم له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام به‌ختی ره‌شی كورد شۆڕش نوشستی هێناو ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌ری نه‌گرت. له‌دواییدا چه‌ند جارێك وتومه‌و ده‌یڵێمه‌وه، خۆزگه له‌گه‌ڵیدا بڕۆیشتبایهم بۆ ئهمریكاو ئه‌و بیرهوهرییانهم بنوسیایه‌ته‌وه.
سێ كه‌سایه‌تی لهتەرازوی مه‌زهه‌ردا
له‌چوارچێوه‌ی دیمانهكانیدا، د.كه‌مال بۆچونی خۆی له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و سیاسه‌تكاری كوردی‌و عێراقی خستۆته‌ڕو. له‌باره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، ده‌ڵێت: مام جه‌لال تاڕاده‌یه‌كی زۆر پیاوێكی ماركسیه‌و زۆر به‌باشی له‌ماركسیزم – لینینزم گه‌یشتوه، بڕوای به‌برایه‌تی گه‌لانه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی فه‌له‌ستینی هه‌بو.سه‌باره‌ت به نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌ڵێت: مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكی زیره‌ك‌و ورده، نامه‌وێت گومان بكه‌م له هیچ دڵسۆزییه‌كی ئه‌و، به‌ڵام حه‌زده‌كات هه‌مو شتێك به‌جارێك بێ كهمو كورتی بێت، ئه‌و زیاتر ئاگاداری نهێنیه‌كانه‌و من ئاگادار نیم، ئه‌و شتانه‌ی ده‌یانڵێم سه‌رنجی تایبه‌تی خۆمن.
ده‌رباره‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف، ده‌ڵێت: له یاداشتی د.نازم كه توركمانه‌و لهحهرهس جمهوری مرافقی عه‌بدولسه‌لام بو یاداشته‌كه‌ی بۆ هێنام تاپێشهكی بۆ بنوسم، كه خوێندمه‌وه زانیم عارف پیاوێكی خراپ نه‌بو، به‌ڵام نه‌ده‌بو بكرابایه ته‌نانه‌ت بهئامر حامیه‌ش، به‌ڵكو ده‌بوایه سه‌رۆكی جهمعیهیهكی خه‌یریی سونی مه‌زهه‌ب بێت.
سه‌دام حسێن: زیره‌ك بو، عه‌میل نه‌بو
سه‌دام حسێن ئه‌و پیاوه‌ی له(1979 - 2003) سه‌رۆكی عێراق بو، د.كه‌مال له‌چه‌ند شوێنێكدا ناوی دههێنێتو سه‌رنجی خۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر كه‌س ئه‌وانه‌ی كه دوژمنی رژێمی سه‌دام حسێن بون، ده‌یانگوت سه‌دام داردهستو كرێگرته‌ی ئه‌مه‌ریكایه، من خۆم له‌و بڕوایه‌دام سه‌دام پیاوی كه‌س نه‌بوه‌و پیاوی نهفسو عوقده‌ی خۆی بوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر به‌زیره‌كانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یانجوڵاند، چو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌شت ساڵی ره‌به‌ق شه‌ڕی كرد، ئه‌و شه‌ڕه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بو.د.كه‌مال به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ روداوێكی مێژویی، سه‌دام به‌پیاوێكی زیره‌ك ناوده‌بات، باسه‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه: مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیا له‌نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م ده‌ڵێ: تكات لێده‌كه‌م چۆن پاشای به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ سكۆتله‌ندییه‌كان ره‌فتار ده‌كات، تۆ ئاوا ره‌فتار له‌گه‌ڵ كوردا بكه، هه‌مو ساڵێك سێ مانگه‌ی هاوین پایتهخهكهت بگوێزه‌ره‌وه بۆ هه‌ولێرو هه‌ولێر بكه پایته‌ختی دوه‌می ده‌وڵه‌ته‌كه‌ت، تۆ جلی كوردی له‌به‌ربكه چۆن خاوه‌نشكۆی به‌ریتانی جلی سكۆتلهندییهكانی لهبهرئهكرد. پێموایه سه‌دام زۆر زیره‌ك بو، پێموایه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی دیوه، ئه‌گینا له‌خۆڕا نییه جلی كوردی له‌به‌ركردو وتی هه‌ولێر ده‌كه‌مه پایته‌ختی دوه‌می عێراق.
ماكیاڤیلیم بۆ كورد نوسیوه
یه‌كێك له‌كتێبه‌كانی د.كه‌مال به‌ناونیشانی ماكیاڤیلیو ماكیاڤیلیزمه، له‌باره‌ی ئه‌و كتێبه‌وه ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌گێڕێته‌وه: كتێبه‌كه‌ی ماكیاڤیلیم به‌عه‌ره‌بی نوسیوه‌و به‌ڕێز حوسێن عارف وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، كه بڵاوكرایه‌وه براده‌رێكی عه‌ره‌بم هه‌یه پیاوێكی پێشكه‌وتوخوازی سه‌ر بهشیوعییهكان بو، زۆری ده‌خوارده‌وه، رۆژێكیان دوای ده‌رچونی كتێبه‌كه‌م له‌باب شه‌رجی بینیمو گوتی: من به‌باشی له‌تۆ گه‌ییوم، تۆ به‌ناوی ماكیاڤیلیهوه ئه‌وه‌ت بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام موخاته‌به‌ی ره‌هبه‌رانی كورد دهكهیو ده‌ڵێی ده‌رس لهماكیاڤیلی وه‌رگرن. وتم ده‌خیلتم ئه‌و قسه‌یه‌ت لای من كرد زۆر راست ده‌كه‌ی، به‌ڵام لای كه‌سێكی دیكه نه‌یكه‌ی. هه‌مو رههبهرو روناكبیرێكی كورد ده‌بێ به‌قوڵی میری ماكیاڤیلی بخوێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مڕۆمان ئه‌وه زۆرباشه.كتێبی كه‌ركوك له‌نێوان سێ سه‌ركرده‌دا
د. كه‌مال ئاماژه به‌وه‌ده‌كات زۆر شانازی به‌كتێبی (كركوك‌و توابعها: حكم التأریخ والضمیر) ده‌كات، چیرۆكی نوسینی ئه‌م كتێبه‌شی به‌م جۆره‌یه: له ساڵی (1992) به‌ڕێزان جه‌لال تاڵهبانیو مه‌سعود بارزانیم ئاگاداركرد كه كارێكی وام به‌ده‌سته‌وه‌یه، مام جه‌لال وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه، نامه‌كه‌ی به‌رواری (18/3/1992)ه. ئینجا ده‌ستم به‌نوسینی كرد. له‌نامه‌كه‌یدا زۆر پشتگیریم دهكاتو ده‌ڵێت: كه كتێبه‌كه ده‌رچو هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ریبگێڕین بۆ سه‌ر هه‌مو زمانه زیندوه‌كانی دونیا.د.كه‌مال هه‌ر به‌شێكی كتێبه‌كه‌ی ته‌واوده‌كات له‌ڕێگه‌ی م.عه‌بدوڵای حهسهنزادهو محه‌مه‌دی حهسهنپورهوه له به‌غداوه ده‌ینێرێت بۆ كوردستان، كاتێك ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی به‌عس به‌باسی ئه‌م كتێبه ده‌زانن د.كه‌مال بانگ دهكهنو بڕیاری نه‌فیكردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناوبراو ده‌ڵێت "سه‌دام ره‌فزی كردبو".
دوای ده‌رچونی كتێبه‌كه‌ش، رۆژێك د.كه‌مال‌و فوئاد عارف ده‌چنه لای مه‌سعود بارزانی، ئه‌ویش پێیانده‌ڵێت: ئه‌و كتێبه باشترین دیارییه كه بۆت هێناوم، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر رۆژنامهنوسێكو هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی رۆژئاوایی بێته‌لام، ئه‌و كتێبه‌یان بده‌مێ.
سه‌باره‌ت به‌چاپكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی، د.كه‌مال ده‌ڵێت: رێگه‌ده‌ده‌م هه‌ر كتێبێكم چاپ بكرێته‌وه‌و یه‌ك پولم ناوێ، به‌ڵام یه‌ك مه‌رجم هه‌یه ئه‌وه‌یه گرانی نهفرۆشنو بێ هه‌ڵه‌ی چاپ بێت كه ئه‌وه زۆر به‌لامه‌وه گرنگه، بڕوا بكه هیچ وتارێكی خۆم نه‌ك كتێب نه‌بوه كه سێ كه‌ڕه‌ت به‌ده‌ستی خۆم هه‌ڵه‌چنی نه‌كه‌م، دوای ئه‌وه ئیمزام كردوه ئینجا رێگه‌م داوه بڵاوبكرێته‌وه.
نه‌گبه‌تی جوگرافیا‌و نه‌وه‌ی میدیا‌و كه‌یخه‌سره‌و
دوای زیاتر له‌نیو سه‌ده خوێندنه‌وه‌و نوسین‌و لێكدانه‌وه‌ی مێژوی كورد، د.كه‌مال ده‌ڵێت: پێموایه جوگرافیای كوردستان بو به‌ته‌وقی نهگبهتیو چوه ملی كورده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بوایه، شوێنێك هه‌بوایه، بۆ ئێمه هه‌ر به‌زۆر هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان بگه‌یه‌نینه ده‌ریا، نه‌خشه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی كورد ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ر كه‌نداوی فارس، كه ئه‌وان هه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی پێ ده‌ڵێن، له‌ولاشه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه وانییه، ئێمه جوگرافیا بو به‌ته‌وقی نهگبهتیو هاته گه‌ردنمانه‌وه.دواجار د.كه‌مال هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی راستده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌هه‌ڵه گه‌وره‌كانی خۆمان كه ته‌نانه‌ت له‌ناو خوێنده‌واری ده‌سته‌بژێری كورددا باوه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌ین، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئێمه‌ی رۆڵه‌ی میدیا‌و كه‌یخه‌سره‌وین، به‌وه زوڵمێكی زۆر له مێژوی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ین، چونكه میدییه‌كان ده‌وری دوه‌میان هه‌یه له‌دروستبونی نه‌ته‌وه‌ی كورد، گه‌لانی زاگرۆس‌و گه‌لانی ناوچه‌كه خۆی لۆلۆو گۆتیو سۆباری كه گه‌لانی ناوچه بون‌و له‌هیچ شوێنێك بۆی نه‌هاتبون ده‌وری سه‌ره‌كیان له دروستبونی نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست