کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داواكه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌، دادگا داوای‌ بكات، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

سلێمانی‌،: سه‌باره‌ت به‌و داوا یاساییه‌ی‌ كه‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق، تاڵه‌بانی‌ به‌نیازه‌ له‌سه‌ری‌ تۆماری‌ بكات به‌وه‌ی‌ گوایه‌ "درۆی‌ بۆ هه‌ڵبه‌ستووه‌‌و له‌پله‌‌و پایه‌ی‌ سه‌ركۆماری‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌"، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌ رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ یاساییه‌و دادگا یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌، منیش ئاماده‌م بچمه‌ به‌رده‌م دادگا، خۆ له‌ده‌ست دادگا هه‌ڵنایه‌م". ئه‌م كێشه‌یه‌ی‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، دوای‌ ئه‌وه‌ دێت دوای‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ سه‌ربازیی‌ له‌كه‌ناڵی‌ (KNN)ه‌وه‌ وتیان "ده‌نگمان به‌لیستی‌ گۆڕان داوه‌"، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ "به‌فه‌رمانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌لایه‌ن هێزی‌ دژه‌ تیرۆر"ه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون، دواتر وته‌بێژی‌ گۆڕان تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی‌ وتویه‌تی‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ به‌فه‌رمانی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌ستگیر كراون"، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و تۆمه‌ته‌ی‌ ره‌تكردۆته‌وه‌‌و رایگه‌یانده‌وه‌ "من وتوومه‌ له‌و ناوچه‌یەی کەحزبه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ حوكمی‌ ده‌كات فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ لایه‌نگرانی‌ ئێمه‌ ده‌رچووه‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە