کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌فیق سامه‌ڕایی‌: سه‌دامیش وه‌ك تاڵه‌بانی‌ نه‌بووه‌ بۆ ئه‌فسه‌رانی‌ به‌عس

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


راوێژكاری‌ ئه‌منی‌ پێشوی‌ تاڵه‌بانی‌ وه‌فیق سامه‌ڕایی‌ ستایشی‌ ستنگفراوانی‌‌و گیانی‌ لێبورده‌یی‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ ده‌كات به‌رانبه‌ر ئه‌فسه‌رانی‌ به‌عس‌و ده‌ڵێت "هه‌وڵیداوه‌ یارمه‌تی‌ 5 هه‌زار ئه‌فسه‌ری‌ به‌عس بدرێت".
ئاوێنه‌: له‌وتارێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لقه‌به‌سی‌ كوه‌یتی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ به‌رپرسی‌ پێشوتری‌ موخابه‌راتی‌ سه‌ربازیی‌ به‌عس‌و راوێژكاری‌ ئه‌منی‌ پێشوی‌ تاڵه‌بانی‌، وه‌فیق سامه‌ڕایی‌ ده‌ڵێت "كراوه‌ییه‌كی‌ زۆرم له‌تاڵه‌بانی‌ دیوه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌فسه‌رانی‌ به‌عس‌و ئه‌و، هیچ گرێیه‌كی‌ نییه‌ له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان". سامه‌ڕایی‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كۆنه‌ به‌عسییه‌ پله‌داره‌كان ئازادانه‌ سه‌ردانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماریان كردووه‌‌و ده‌ڵێت "له‌سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ پێشوشدا شتی‌ وه‌هایان نه‌دیوه‌". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات تاڵه‌بانی‌ داوای‌ لێكردووه‌ كاربكات بۆ یارمه‌تیدانی‌ 5 هه‌زار ئه‌فسه‌ری‌ به‌عس‌و ده‌ڵێت "منیش وتم هه‌موو ده‌رماڵه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌شی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م داوایه‌ ناكات". وه‌فیق سامه‌ڕایی‌، له‌م وتاره‌دا ناراسته‌وخۆ پشتیوانی‌ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ده‌كات بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات تاڵه‌بانی‌ ده‌توانێت پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو‌و ئاسان بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە