ئه‌حمه‌د میره: روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانمان
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
خاوه‌نی ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌ری لڤین، ئه‌حمه‌د میره رایگه‌یاند "ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گۆڤاری لڤین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیان‌و پیشه‌كه‌مان"
------------------------------
سلێمانی
ئه‌حمه‌د میره له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند "باسكردن له موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان‌و به پێی یاسای سزادانیش نه‌ته‌شهیره‌و نه‌قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه كه ره‌نگه وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته بۆ رای گشتی‌و په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گۆڤاره‌كه‌مانه‌وه بابه‌تێكی قورس بێت به‌لای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی پارتییه‌وه، بۆیه به‌و شێوه تونده كه‌وتنه وه‌لاَمدانه‌وه‌ی".
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌ژماره 104ی لڤین سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی مانگێكی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی كه 400 هه‌زار دۆلاره، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند "تا‌كو ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم مووچه‌ی له بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناریشی له‌و بودجه‌یه بۆ كاری شه‌خسی و تایبه‌تی به‌كار نه‌هێناوه و بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به شێوازێكی شه‌فافانه‌وه دیاریكراوه و هه‌میشه ئاماده بووه بۆ چاودێری دارایی"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه "دیاره گۆڤاری لڤین و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستنیان كردووه به پیشه‌ی خۆیان و ده‌بێ ئه‌مانه یا ئه‌و بوختانه ئیسپات بكه‌ن، یانیش ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌فتاره‌یان بكه‌ن، بۆیه دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرێته به‌ر".
ئه‌حمه‌د میره وتیشی "دیاره به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (لڤین ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌فتاره‌یان بكه‌ن) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ سه‌ر ژیان‌و پیشه‌كه‌مان‌و دووره له‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی، بۆیه ئێمه‌ش هه‌موو رێكخراوه ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان له‌و ده‌سته‌واژه‌یه ئاگاداركردۆته‌وه‌و پاراستنی ژیانیشمان له‌ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه".
رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیرانی شاری سلێمانیش به‌نیازن بۆ پشتگیریكردن له‌گۆڤاری لڤین هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست