عه‌باس بایز: به‌قه‌د سه‌ركردایه‌تی كورد شۆڕشگێڕ بووم
Tuesday, 29/12/2009, 12:00
به‌پێی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی كه به‌ناوی كه‌سوكاری قوربانیانی سه‌نگه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو دراوه‌ته بارزانی، داواكراوه عه‌باس بایز باڵوو بداته دادگا. ناوبراویش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه به‌قه‌ده‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد خۆی به‌شۆڕشگێڕ ده‌زانێت "ئه‌گه‌ر وانییه بابێنه ده‌نگ".
له‌نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه تیایدا هاتوو "ئه‌م کۆنه موسته‌شاره ده‌یان تاوانی ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌نجامداوه که ژماره‌ی قوربانییه‌کان زیاتر له 150 که‌س ده‌بن".
هه‌روه‌ها له‌نامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه عه‌باس بایز باڵوو "بۆ دووساڵ ده‌چێت 47 داوای یاسایی له‌سه‌ره، هێشتا نه‌ک هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کی یاسایی له‌گه‌ڵ نه‌کراوه، به‌ڵکو جارێکی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر که بۆ که‌سوکاری قوربانیان قابیلی قبوڵ نیه".
له‌م نامه‌یه‌دا كه به‌ناوی كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی عه‌باس بایزه‌وه نوسراوه، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوبراو به‌شداری كردووه له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا.
مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره كه خۆی به‌نوێنه‌ری ئه‌و كه‌سانه ده‌زانێت كه نامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی بارزانی كردووه، وێڕای داواكردنی دادگاییكردنی عه‌باس بایز، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌وا بۆ سێ ساڵ ده‌بێت ئێمه وه‌ک که‌سوکاری قوربانیان له‌ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر وه‌ک دیارده‌یه‌کی شارستانی په‌نامان بۆ یاسا بردوه‌و ویستومانه بکوژی که‌سوکاره‌کانمان راده‌ستی دادگا بکرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆک‌و به‌رپرسه باڵاکان خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا پێشێل بکه‌ن ئه‌وا ئۆباڵی هه‌ر کاره‌ساتێک که رووبدات له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه".
مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره باسی ئه‌و نامه‌یه ده‌كات كه دراوه‌ته بارزانی، ده‌ڵێت "ته‌نیا چاره‌سه‌ر راده‌ستکردنی ئه‌و کۆنه‌جاشه‌یه به‌دادگا، ئێمه نه‌ک هه‌ر داواکارین له‌سه‌ری، به‌ڵکو شاهیدی ده‌یان تاوانی ترین که ده‌رحه‌ق به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌نجامی داوه".
عه‌باس بایز باڵوو سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "كه هه‌موو ئه‌م كێشانه مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ی له‌پشته، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی من به‌شداربووم له‌كوشتنی براكه‌یدا، به‌ڵام خۆی چاك ده‌زانێت كاتێك براكه‌ی ئه‌و كوژرا من له‌حاجی ئۆمه‌ران بووم.. قه‌سه‌م به‌خوا، به‌كورد كوردستان، من نه برای ئه‌وم كوشتووه نه به‌شداریشم كردووه له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا".
عه‌باس بایز وتی "من له‌كاتی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كاندا پێشمه‌رگه‌م پاراستووه‌و تا ئه‌و كاته‌ی دوو جار ئه‌مری ئیعدامم بۆ ده‌ركرا، ماڵی سوڵتان هاشم ئاوابێت كه نه‌یهێشت عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكات".
ناوبراو وتی "من خۆم به‌قه‌ده‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به‌شۆڕشگێڕ ده‌زانم، من نازانم بۆچی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه نایه‌ته جواب‌و پیاوه‌تی خۆیان ناسه‌لمێنن كه یارمه‌تیمدان‌و حه‌شارمدان، ئه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمان باسی ئه‌و هه‌موو پیاوه‌تییه‌ی من ناكات؟".
عه‌باس بالوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌وانه هه‌مووی تۆمه‌تی ناڕه‌واو بێ بنه‌مان ئه‌و نامه‌یه‌ش بارزانی باوه‌ڕی پێناكات، چونكه ده‌زانێت من چیم بۆ شۆڕشی كورد كردووه، ده‌زانێت چه‌ند كه‌سم له‌مردن رزگاركردووه، ده‌زانێت من ئه‌نفالم نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها وتی "دووجار ماڵم له‌سه‌ر ماڵی مه‌لا مسته‌فا تاڵان كرا، ئاواره‌بووم له‌سه‌ر ئه‌وان، ئێستا مه‌حاڵه به‌و جۆره نامه‌یه كه ده‌زانم له‌ڕقی شه‌خسییه‌وه نوسراون‌و من بێ ئاگام له‌هه‌موو شته‌كانی ناوی، باوه‌ڕ بكات".
عه‌باس بایز تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره، ئه‌ی بۆچی "جارێك له‌مه‌هاباد، جارێك له‌قاسمه‌ڕه‌ش، دواجاریش له‌قه‌ڵاچوالان به‌ڕێز مام جه‌لال میوانداریی كردم". هه‌روه‌ها وتیشی "من باوه‌ڕناكه‌م مام جه‌لالیش باوه‌ڕ به‌و قسانه بكات".
ناوبراو له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاوێنه وتی "قه‌سه‌م به‌خوا، به‌كوردو به‌كوردستان، من له‌هیچ كام له‌پرۆسه‌ی كوشتنی كورددا به‌شداریم نه‌كردووه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شمان ته‌واو ده‌زانن، خۆیشم به‌شۆڕشگێ داده‌نێم به‌قه‌ده‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد".
ناوبراو له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ئاوێنه‌ی ووت"ئه‌گه‌ر مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود ئه‌مر ده‌ربكه‌ن من بچمه دادگا ئه‌وا ئه‌مریان ناشكێنم هه‌موو حاكمێكیش ده‌زانێت من بێ تاوان ده‌رئه‌چم".
■ ئا: سیروان غەریب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست