به‌به‌ڵگه‌وه: UN پێشێلكارییه‌كانمانی داوه به‌هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
Friday, 31/07/2009, 12:00
ئا: عیسا خدر، هه‌ولێر
به‌رپرسی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنی لیستی گۆڕان له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌کان‌و ئه‌نجامه‌کانی بۆ ئاوێنه ده‌دوێت.
+ پێگه‌ی گۆڕان چۆن بوو له هه‌ولێر؟ یان بڵێین ئێوه له‌و ده‌نگه رازین كه له‌هه‌ولێر گۆڕان به‌ده‌ستی هێناوه؟ چونكه پێشتر لیسته‌كه‌تان گره‌وی له‌سه‌ر هه‌ولێر ده‌كرد‌و به شێری نوستوی ناوی ده‌برد.
ـ گۆڕان پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌هه‌ولێر، زۆر فراوان بوو له‌ناوخه‌ڵك، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حیزبی نین. ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دوورن له‌سیاسه‌تی حیزبی، ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنكرد، ئه‌وانه‌ی چاو‌دێر بوون بینیان پێگه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر چه‌ند به‌هێزه، به‌ڵام له‌دوای نیوه‌ڕۆ لیستی ده‌سه‌ڵات كه بینیان له‌هه‌ولێریش ده‌دۆڕێن، زۆر به ئاشكرا‌و به‌بێ شه‌رمانه ده‌ستیانكرد به ته‌زویركردن. پێگه‌یه‌كی زۆر به هێزمان هه‌یه، هه‌م له‌ناو جه‌ماوه‌ری پارتی‌و هه‌م جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش، ئه‌گه‌ر لێبگه‌ڕابونایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به دیموكراسی‌و ئاسایی خۆی بڕۆیشتایه‌و خه‌ڵك ته‌عبیری له‌ئیراده‌ی خۆی بكردایه، پێموایه گۆڕان له‌هه‌ولێریش دۆڕانی به‌پارتی‌و یه‌كێتی نیشانده‌دا.
+ئه‌و ته‌زویرات‌و خروقاتانه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن بایی هێنده ده‌بێت كاربكاته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان؟
ـ له‌هه‌ولێر زۆر خروقاتكرا. پارتی به به‌رنامه كاره‌كه‌ی كرد، چونكه یه‌كێتی له‌هه‌ولێر بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه. مومكینه له‌شوێنه‌كانی تر یه‌كێتیش خروقاتی كردبێت، به‌ڵام له‌هه‌ولێر ئه‌و هێزه‌ی نییه بتوانێت كاربكات. بۆیه ده‌ڵێم پارتی، چونكه ئه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌و ئێمه زانیاریشمان هه‌یه كه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كردووه، كه ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێك پێویستی به‌ته‌زویر بوو ته‌زویر بكه‌ن، هه‌م ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ناو بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌یان بوو، هه‌م كارمه‌ندانی كۆمسیۆن، رێكخراو‌و ناوچه‌كانیان له‌ئینزار بوون‌و خه‌ڵكیان ئاماده كردبوو. هه‌م ئاسایش‌و لایه‌نه‌كانیتر. ئه‌وان به مه‌بده‌ئی ده‌چوون بۆ ئه‌و بنكانه‌ی كه خه‌ڵكی خۆیان لێ‌بوو ته‌زویریان ده‌كرد له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، پرۆسه‌كه‌یان زۆر ناشرینكردو گاڵته‌یان به ئیراده‌و ده‌نگی خه‌ڵككرد.
+ ئێوه ناڕه‌زایی زۆرتان له‌و راگه‌یاندنه‌ی شه‌وی 26/27/7 كه د.فواد حسێن رایگه‌یاندوه بۆچی؟ له‌كاتێكدا هه‌مو لیستێك كه‌موزۆر باسی ئه‌نجامی خۆیكردوه؟
ـ ده‌بوایه د.فواد حسێن ئه‌وه رانه‌گه‌ینێت، چونكه پێشێلكردنی یاساكانی كۆمسیۆنه، دوایش ته‌قه‌كردن ده‌ستیپێكرد. ئه‌و شه‌وه هه‌ولێر وه‌كو مه‌قادیشۆ بوو. به‌داخه‌وه پایته‌ختی هه‌رێم، كه هه‌مو لایه‌كمان بڕیارماندابوو به هێمنی‌و به ئارامی، پرۆسه‌ی ده‌نگدادن بڕوا‌و رووێكی جوان پیشانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌هێشت‌و پێشێلیانكرد. بێگومان لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش راست نییه بڵێن خه‌ڵك له خۆیانه‌وه ته‌قه‌ی هه‌واییان كردووه، نه‌خێر ئه‌مه وانییه زیاتر له 4 تا 5 ساڵیش ده‌بێت له‌هه‌ولێر كه‌س ته‌قه‌ی خۆشی نه‌بینیوه. ئه‌و ته‌قه‌كردنانه به به‌رنامه بوون‌و شتێكی له‌پشته‌وه هه‌بوو. ئه‌و كارانه‌ی له‌دوای ته‌قه‌كردنه‌كانه‌وه‌ش كران. ئه‌و شه‌وه له‌كاتژمێر 11ه‌وه تا به‌یانی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی لیستی گۆڕان‌و باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و ماڵی عه‌لی باپیر، جگه له‌مانه‌ش سوكایه‌تی به خه‌ڵك كراوه‌و ته‌عدا له‌ده‌یان ماڵی خه‌ڵك كراوه به‌ر گولله دراوه له‌په‌نا ته‌قه‌ی خۆشی‌دا. ده‌یان باره‌گا به‌ردباران كراوه جگه له‌به‌ر بارانكردنیش به‌ر ده‌سترێژی گولله دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر بكه‌ن. بۆیه من پێموایه ئه‌و كاره به مونه‌زمی كراوه‌و به پیلان‌و به‌رنامه بوو، له‌به‌رئه‌وه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له‌و كارانه.
+ لیستی ئێوه تاكو ئێستا چه‌ند سكاڵای تۆماركردووه‌و سكاڵاكانیشتان له‌كوێ تۆماركردووه؟
ـ سكاڵامانداوه به ژووری عه‌ملیاتی پارێزگای هه‌ولێر، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوایان لێكردوین چه‌ند جیهه‌تێك له‌ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مافی مرۆڤ‌و ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به‌هه‌ڵبژاردن، ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به‌شورای سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان به‌جیاواز داوایان لێكردین‌و هه‌موو پێشێلكاریه‌كانمان به به‌ڵگه‌وه داونه‌تێ، له‌هه‌مانكاتدا هێزه هاوپه‌یمانه‌كان داوایان كردووه‌و داومانته ئه‌وانیش.
+ئێوه تا چه‌ند كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر به‌خۆ ده‌زانن؟
ـ كۆمسیۆن له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ریخست سه‌ربه‌خۆ نین، بێگومان كاتی خۆی به ته‌وافوق كۆمسیۆن دانراوه، نه‌وه‌كو به‌سه‌ربه‌خۆیی‌و به‌بێ لایه‌نی، فه‌رج حه‌یده‌ری پارتی دایناوه. حاكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم یه‌كێتی دایناوه، هه‌ندرێن محه‌مه‌د‌و ئه‌وه‌ی دهۆك پارتی دایناوه، ئه‌وه‌ی سلێمانیش یه‌كێتی دایناوه. نه‌خێر كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ نییه‌و ده‌ركه‌وت كه له‌هه‌موو بنكه‌كان پێشێلكاری زۆر زۆر هه‌یه، له‌وانه‌یه خه‌ڵك به خاڵێكی ساده‌ی وه‌ربگریت، به‌ڵام له‌هه‌موو بنكه‌كان چاودێره‌كانی ئێمه‌و چاكسازیی داوای فۆڕمی سكاڵایانكردووه، له‌هیچ شوێنێك فۆڕمی سكاڵایان پێنه‌داون. دوایی به‌ئاره‌زووی خۆیان فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆیان داناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان، هه‌تاكو رۆژی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ستكاریان كردووه. له‌شوێنێكه‌وه یه‌كیان گواستویته‌وه بۆ شوێنێكی تر. به‌رنامه‌و پیلانه‌كه‌یان بۆته‌زویركردن كردووه، چونكه پێویستیان به‌شوێنێك بووه له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه دڵنیا نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویری تێدا بكه‌ن هه‌ر ئه‌و رۆژه گۆڕیویانه.
+كاك سه‌فین، تۆ باسی ئه‌وه‌ت كرد كۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆ نیه، ئایا له‌و بڕوایه‌دان كه سكاڵاكان حسابیان بۆ بكرێت؟
ـ هه‌ندێك شت هه‌یه ناتوانن نكۆڵی لێبكه‌ن، چونكه سكاڵاكان زۆریان به‌ڵگه‌و دیكومێنتیان له‌گه‌ڵدایه، كۆمسیۆنیش ده‌بێت جوابێكی ئه‌و سكاڵایانه بده‌نه‌وه.
+ ئێوه یه‌كێك بوون له‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیانه‌ی كه سڕكرابوون، ئایا به‌شداری كۆنگره ده‌بن، یان ئه‌گه‌ر كۆنگره‌كه داواكانی ئێوه‌ی جێبه‌جێكرد ئێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی؟
ـ ئێمه به‌هیچ جۆرێك له‌هێزی گۆڕان دانابڕێین، تازه گۆڕان مه‌سیری ته‌نها به‌ده‌ست ئێمه نییه، چونكه خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر پشتیوانی له‌لیستی گۆڕان كردووه غه‌یره یه‌كێتی پشتیوانی له‌لیستی گۆڕان كردووه، ئێستا ئێمه گۆڕانمان به‌لاوه گرنگتره له‌یه‌كێتی، ئه‌و یه‌كێتیه‌ی كه ماوه‌ته‌وه، ئێمه پێمانوایه یه‌كێتی نییه، كۆڵه‌كه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماون، پێمانوایه ئه‌و یه‌كێتی ئه‌و شوێنه نییه تێكۆشه‌رێك خه‌باتی تێدا بكات‌و خزمه‌تی میلله‌تی تێدا بكات، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و یه‌كێتیه‌ی ئێستا بگۆڕین بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران، مومكینه ئه‌و كات قسه‌یه‌كی تربێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست