بەسە بەسە!!! تیرورو كوشتن
Sunday, 16/05/2010, 12:00
دڵم پڕە نازانم چۆن دەریبرم لەئاست كارێكە وا قێزەوەن و پیس و چەپەڵ كارى وا نەشیاو ئەمە یەكەم جارو دووەم جار نیە بەرامبەر بەرۆژنامەنوسان بكرێت،بەسە كوشتن بەسە تێرور كردن بەسە لەناودانى خەڵكى بى تاوان بى گوناه تاكەى لە ووڵاتێك بژێن نەتوانین بە ئازادى دیموكراسى بژین تاكەى لە ژێر دەستى گروپ ریكخراوەى بمێنینەوە تاكەى قسەى هەق هەزم نەكرى،شتێكى زۆر سەیرو سەمەرەیە تیروركردن فراندن لە شارى بەرپرسان و پایتەختى هەرێمى كوردستان رووبدات تخوا بەسە كوشتن بە سە تێرور كردن ئێستا تۆ بڵیت ئەو دایكو باوكە بەستە زامنە چى حاڵیكیان بێت، ئەو دایك و باوكە چەند دڵیان بەو مندالە بەستەزمان خوش ببوبى باشە بۆ تەنیا قسەیەك راست و دروست دەكات وا دەكەن لەو پایتەختە تێرورى دەكەن و تەرمەكەى لەشارێكى تر فڕى ئەدەن!!! ئەى با چیتر لافى دیموكراسى لى نەدرێت با چیتر نەگوترێت دیموكرایس و ئازادیە لە كۆى ئازادى ئازادى بەچەكەك وەڵام بدرێتەوە!!زۆر سەیرە لە بەردەم زانكوى سلاحەدین مرۆڤ خویندكار تیرور بكرێت باشە ئیتر دەزگا ئەمنیكان ئێشان چیەلە ناو شارو بازگەكان یاخود دانێشتون تەنها ئوتومبیل ئەژمێرن!! دەمى حكومەتێش بكەرو ئاسایشمان بە قوەتە وا بارى ئەمنیمان تەواو باشە كوا ئەو كەسانەى وتیان بارى ئەمنیمان تەواو كەواتا تاوەكو ئێستا نەبارە ئەمنى نەئاسایشمان تەواو نیە، چونكە سەیرە لە وڵاتێكدا ئەژێن تاوەكو ئیستا زەمانەتى تاكەكەسمان نیە لە وڵات واتا بەم حسابە بێت هەركەس بو َخویەتى، چونكە ئەگەر لەكوشتن یەكەم كەس تیرور كردن لیكوڵینەوەى تەواو هەبوایە بە دواى ئەنجامدەرانى ئەم كارانە بگەرایەن نا ئەبوە هەر كەس بۆخۆى لە رۆژ شتیك دەلێت بەشەو هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكەت ، باباش روون بیتەوەى بۆ ئەنجامدەرانى ئەم كارە ئەگەر ئەیانەوەیت لەم رێگەوەییەوە دەمكوتى رۆژنانوسان و قەڵمى حەق بنەر بكەن زۆریان ماوە،بۆیە داواكارم لە رۆژنامونوسان و كوڤارو رۆژنامە سەربەخۆكان بەردەوان لە رەخنەگرتنى دروست كەر بن تاوەكو چیتر بزانرێت كى راستەو كى چەوتە روو رەشى ژێر كەتن بۆ كەسانە بێت كە ئەم كارە قێزوەنانە دەكەن بخوا ئەم كارە كافر ئەنجامى نادات ،بەڵام دەستێكى پیس ئەنجامى ئەدات ئاگاى دینداریت و مرۆڤایەتى نیە تەنانەت بەبى دڵى ئەژێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست