هەلەبجە و زەنگی یادەوەرى و......
Friday, 26/03/2010, 12:00
هەموو سالێك بۆ بەرز راگرتنى یادى قەتل وعامى هەلەبجییەكان میللەتى كورد پێنج دەقیقە هەر كەسەو لەشوێنى خۆى ماتەم بار دەوەستێ وەك وەفایەك بۆ گیانى بەرزە فریان ئەوەى لێرە مەبەستمەچۆنیەتى وەستان وچۆن مۆسیقایەك وەك زەنگێكى تایبەت بێتبەم یادەوەرییە تاوەكو ببێتە كەلتورێك بۆ نەوەكانى داهاتو چونكە لە ئێستادا ئەم زەنگى ئاگر كوژێنەوەو یاخود زەنگى ئۆتۆمێلەكانى پۆلیسى فریاكەوتن و ئەمبۆلاسەكان پێم وانیە لەرووى سایكۆلۆژیەوە ئەم زەنگە شیاو بێت تاسەر بتوانین بەم زەنگە ئەم یادەوەرییە بەرز راگرین شكور مۆسیقارى بەتوانامان هێندە زۆرە كەوا بتوانن میلۆدییەك دابنێن و هەروەها لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان پاركێك دروست بكرێت بەناوى هەلەبجە وخەلك لە16/3 ى هەمووسالیك لەجیات وەستان تاجە گولینە ببات و نەك بەم شێوەیەى ئیستا هەیە كەوا رەنگە لە داهاتوو لاى هەندێك ئەو ئەهەمییتەى نەمێنێ و رەنگە بۆ راى گشتیش وا كاریگەرى زیاتر بێت بۆ ئەوەى بەزووترین كات بەشێوەیەكى گشتگیر لە سەرانسەر جیهان هەلەبجە بەجینوساید بناسرێ ئەو كاتەش بزاڤى گەلى كورد چەندین هەنگاو دەچێتە پێشەوە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست