کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوپەیمانى كورد وبەغدا

Sunday, 11/04/2010, 12:00


لەوەتەی عیراق ئازاد بووە عیراق بۆ دووەمین جارە هەابژاردن ئەنجام بدات هەلبژاردنى ئەمجارە جیاوازییەكى زۆرى هەیە لەگەل هەلبژاردنى یەكەم چونكە وەكو دەزانین ئەمجارە عەرەبى سونە بەشدارییان كردووە و ركابەرى یەكەمن بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرەك وەزیران و لەبەرامبەردا شیعەش بەهەمان شیوە كورسیەكى زۆرییان بەدەست هێناوە ئەگەر بەدوو لیست نەبونایە ئەوا دەیان توانى بەبێ هیچ كێشەو هاوپەیمانى كابینەى حومەت پێك بهێنن وئەوەى جێگەى هەلوەستە لەسەر كردنە دەورى كوردە لەنێو هاوكێشەى لیستەكان چونكە ئەمجارە قورسایی كورد وەك جاران نیە كورد بە هەموو لیستەكانیەوە بونەتە هێزى چوارەم لەعیراق ئەگەر چى لەهەوالەكانى خۆمان گوێبیست دەبین كەوا حكومەت ناتوانرێت پێك بێت بەبێبەشدارى كورد بەلام دەپرسین ئایا دەبێت پۆستەكانمان چ بن ؟ ئایا بەلێنەكانى بانگەشە دەتوانرێت جێبەجێبكرێن بەم چەند كورسیە ؟ بۆ ئەوە كورد دەبێت هاوپەیمانى بكات بەلام دوای ئەم چوار سالەى رابردوو ئایا متمانە ماوە تاوەكو هاوپەیمانى بكەین لەگەل كام لیست هاوپەیمانى بكەین ؟گەر سەیرى هەر لیستێك بكەین چەندین ناوما بەرچاو دەكەوێ ئومێد براومان دەكات كەوا مەحالە مادەى 140 جێ بە جێ بكرێت جێ بە جێ نەكردنیش لستە كوردیەكان گەورەترین زەرەرمەند دەبن لەرووى جەماوەریەوە بۆ داهاتوو چى بەو خەلكە دەلێن ؟
ئەگەر بێتو ئەم چوار سالە كورد وەك ئەپۆزسیۆن بێت لە بەغدا چى دەبێت یاخود پێداگرى بكات و مەرجى بەشدارى كردنى لە حكومە تئەوە بێت گرێنتى هەبێت بۆ جێبەجێكردنى هەرچەندە ئەمەیان ئەستەمە چونكە كوتلە عەرەبیەكان لەسەر مەسەلەى كورد هاوران وهەرگیز نایەنە ژێر ئەم بارە بۆیە پێویستە زیاتر بیر بكەینەوە وبزانین چۆن و لەگەل كێ هاوپەیمان بین .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە