ئازادى راده ربرین به شه رت
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
چەند رۆژێك لەمەو بەرتەلەفزیۆنى گەلى كوردستان لەمیانەى پێشكەشكردنى هەوالەكان میواندارى بەرێز د.سەروەر عبدالرحمان وبە تەلەفۆنیش پەیوەندى كرد بە بەرێز رێبین رسول كرد دەربارەى پێكهێنانى دەستەى نەزاهە لەپەرلەمانى كوردستان پرسیارى لە هەردوو بەرێزان كرد د.سەروەر عبدالرحمان وەكو بریار دەرى لیژنە كە قسەى دەكردئەوەى سرنج و جێ ى تێرامان بوو دواى ئەوەى كاك رێبین رسول وەلامى پرسیارەكەى كاكى بێژەرى دایەوە كاكى بێژەر بێ ئەوەى وەك چۆن سوپاسى د.سەروەرى كرد گەر تەنها بۆ خاترى گەورەیى كەنالەكە وراى گشتى دەبوایە بە هەمان شێوە سوپاسى كاك رێبین ى بكردایە
لێرەدا مەبەستم تەنها ئەم تى ڤیە نیە بەلكو بۆتە دیاردە گەر بێتو هەر كەسێك بە مەزاجى ئەم كەنالە ى پەیوەندیان لەگەل دەكات یاخود چاوپێكەوتن دەكات قسە نەكات یا ئەوەتا تەلەفۆنەكەى بەسەر دادەخەن یاخود بەشێوەیەك رفتارى لەگەل دەكەن كە ئیتر بەحسابى خۆیان سزاى دەدەن لەكاتێك هەر هەموو كەنالەكان رۆژانە دەیان جار لاف وگزافى دیموكراسى وئازادى را دەربرینمان بەسەر دا دەبارێنن
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست