دیموكراسیەتى سەپێنراو
Friday, 12/11/2010, 12:00
دواى ئەوەى یەكەم خولى پەرلەمانى عیراق جەست بەكاربوو كۆبونەوەیان ئەنجام دەدا زۆربەى هەرەزۆرى چاودێرانى سیاسىو نوسەرانى كورد باسیان لەوە دەكرد كەوا دیموكراتیەت لەنێو پەرلەمانى عێراق لەچاو دیموكراتیەتەكەى لەمەر پەرلەمانى كوردستان پێشكەوتوترە و ئەوان دانیشتنەكان بەشێوەیەكى شەفاف تر پر گفتوگۆ تر وئەندام پەرلەمانەكان خاوەن بریارن ئەوەى لەم هەشت مانگەى رابردوو بینیم دەقاق و دەق پێچەوانەى نوسینو لێدوانەكان بوو وە لاى خۆم شتێكم لا گەلالە بوو كەوا عێراق بەم پێكهاتەى ئێستاشى ناتوانێت پەنجەرەى دیموكراتى ئاوەلا بكات ورەنگە بەرەو خراپتریش بچێت راستە كەم و كورى زۆر هەیە لەنێو پەرلەمانى كوردستان راستە پێویستە كۆت زنجیرى شفافیەتى دانیشتنەكان بشكێنرێت وجەماوەر ئاگادارى وورد و درشتى دانیشتنەكان بێت بەلام هەر چۆنێك بێت لەبەر ئەوەى ئەندامانى پەرلەمان لەسەر بنەماى حیزب لەسەر كورسى پەرلەمان دانیشتون وحیزب خاوەنى كورسیەكەیە بۆیە ناچارە هەندێك بریارى حیزب جێ بە جێ بكات بەلام ئەوەى لەدانیشتنى هەلبژاردنى هەرسێ سەرۆكایەتیەكەى عێراق بینیم نەك هەردیموكراسیەتى تیا نەبو هێندەى بریارى سەركردەكانى كوتلە سیاسیەكانى تێدابوو ئەندام پەرلەمان كەوتبوە نێو ئەمرى واقیع مەرجى واى تیا بەدى دەكرێت كەوا دەمان گەرێنیتەوە پێش ئازاد كردنى عێراق بروا ناكەم جگە لە كورد عەرەبێك هەبێت دەنگى بۆ ئەوە دابێت نوێنەرەكەى لە پەرلەمانى عێراق مام جەلال هەلبژێرێت بۆ سەرۆك كۆمار لێرە مەبەستم خراپی وباشى مام جەلال نیە لەم پۆستە بەلام ئەوە راى شەقامى عەرەبیە هەرگیز بە كورد رەوا نابینن ببێتە سەرەك كۆمار بەلام دوێنێ بینیمان مام جەلال بۆ جارى دووەم ئەم پۆستەى پێ بەخشرا ئەگەرچى چەند رۆژێك لەمەو بەر ئەندام پەرلەمانێك باسى لەوە دەكرد كەوا دەستوورى عیراق استحقاقى قەومى تێدا نیە وبا عەلاوى پۆستى سەرەك كۆمار وەرگرێت بە لام بریار لەسەرەوە سەپێنراوبوو مام جەلال بۆە سەرەك كۆمار .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست