ئاگادارییه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌عفه‌ر بایزیدی‌یه‌وه‌

Sunday, 01/08/2010, 12:00


ئه‌مرۆژانه‌ بابه‌تێک له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێ سه‌ر و شوێن بوونی "جه‌عفه‌ر بایزیدی ناسراو به‌ جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه‌" بڵاو بۆته‌وه که‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزێک به‌ ناوی " ئارام ئه‌حمه‌ عه‌لی "‌ واژۆ کراوه‌. ئێمه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی "جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه‌" وێرای ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان به‌ به‌رپرسیاری نێوه‌رۆکی ئه‌و بابه‌ته‌ نازانین؛ له‌ هه‌مان کاتیشدا پێناخۆشبوونی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و شێوه‌ ده‌ربڕینه‌ سه‌باره‌ت ‌ به‌ ‌ پارت و رێکخراوه‌سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌تی ڕێبه‌رانی کورد ده‌رده‌بڕین و راده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ هیچ جۆرێک ته‌عبیر له‌ بیرورای ئێمه‌ وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه‌ ناکا و هه‌ڵقوڵاوی دڵ و ده‌رونی ئێمه‌ نییه‌ و ئێمه‌ ڕێز له‌ خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو سه‌رکرده‌ نه‌مره‌کانی گه‌لی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ده‌گرین.

ئێمه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی " جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه‌" که‌ ماوه‌ی 14 ساڵه‌ و هه‌موو رۆژێ چاوه‌ڕوانی بیستنی هه‌واڵێک له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێ سه‌روشوێن بوونی باوکمان ده‌که‌ین؛ داوای هاوکاری له‌ هه‌ر تاکێکی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ر شوێنێکی کوردستان ده‌که‌ین و ئاواته‌ خوازین ‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک زانیارییه‌کی له‌ سه‌ر باوکمان ‌ (جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه‌" هه‌یه‌ ئاگادارمان بکه‌ن‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی دا به‌سه‌ر نه‌به‌ین.
شایانی ئاماژه‌یه‌ که‌ رۆژی 20/ 08 /2006 باوکمان له‌ کۆیه‌ را دهچێته‌ هه‌ولێرێ و ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ بێ سه‌روشوێن ده‌بێ و هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌.
جارێکی دیکه‌ش داوا له‌ هه‌موو دڵسۆزان و نیشتیمانپه‌روه‌رانی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ر شوێنێکی ئه‌و دونیایه‌ ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌کیان له‌مه‌ر باوکمان جه‌عفه‌ر کۆمه‌ڵه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.
به‌ ڕێزو ئێحترامه‌وه‌ جه‌ماڵ بایزیدی
2010 07 31 ‌
[email protected]
0046739044480

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە