کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێر هه‌موو دنیا به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

Friday, 12/06/2009, 12:00


هه‌رکه‌س سه‌یرێکی 12ی ئه‌م مانگه‌ی سایتی چاودێره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار بکات بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌م کاتی ته‌نگانه‌یه‌ی هه‌ردوو زلحیزبه‌که‌ به‌ده‌ست ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ره‌ به‌ره‌و ڕووی بونه‌ته‌وه‌. گه‌مه‌یه‌کی سه‌یری ده‌ست پێکردوه‌، ئه‌ویش ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و چه‌واشه‌کردن و ڕیکلام کردن بۆ لیستی نۆکان دژ به‌ لیستی گۆڕان.

ناونیشانه‌کانی چاودێر

1. شێخ جه‌عفه‌ر قسه‌کانی‌ کوردۆ قاسم ره‌ت ده‌کاته‌وه
(ئه‌و قسانه‌ ئه‌که‌وێته‌ خانه‌ی نه‌یاره‌کانی یه‌کێتی)
(ئه‌و براده‌ره‌ هه‌قه‌ وه‌فای هه‌بێت)

2.ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌
ئه‌وانه‌ بۆ خۆیان شه‌کریان شکاندووه‌
ئه‌ندامه‌که‌ محه‌مه‌دی مه‌لا قادره‌

3.عه‌دنانی حه‌مه‌ی میناقسه‌کانی سالار عه‌زیز ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌
(ڕاستی له‌ قسه‌یدا نابینم)

4.سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ڕاپۆرتی په‌یمانگایه‌کی ئه‌مه‌ریکی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌
(یه‌کێتی هه‌میشه‌ له‌ناو بیروباوه‌ڕی جیاوازدایه‌)

5. بۆ به‌زۆر ڕه‌وانه‌ کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌واڵیک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌
(یاداشتی ئێمه‌ ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه)‌

6.سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم قسه‌کانی قادر عه‌زیز ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌
(بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چوار حزبه‌که‌ دوای موچه‌یان نه‌کردوه‌)

7.وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌واڵی ده‌ست به‌سه‌ر کردنی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
(ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ پڕو پاگه‌نده‌یه)‌

8.قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌
(ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه)‌

مه‌لا به‌ختیار ڕۆژانه‌ جگه‌ له‌ شێخ جه‌عفه‌ر، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، مسته‌فا چاوڕه‌ش، مه‌حمودسه‌نگاوی، حامدی حاجی غالی، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عی و عیماد ئه‌حمه‌د که‌سی تری ده‌ست ناکه‌وێت ته‌سریح بۆ سایته‌که‌ی بدات.

چاودێر ده‌یه‌وێت ئه‌مانه‌ هاندا که‌ قسه‌ به‌ جه‌ماعه‌تی گۆڕان بڵێن که‌چی که‌ قسه‌کانیان ده‌خوێنیته‌وه‌ هیچیان بۆنی دوژمنایه‌تیان لێ نایه‌ت و چاودێر ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ی بکات .

به‌ڵام ئه‌مڕۆ چاودێر بێجگه‌ له‌و که‌سانه‌ ته‌سریحی چه‌ند که‌سێکی تریشی تێدایه‌،له‌وانه‌ سکرتێرێکی وه‌زیرانی قومارچی و له‌ ڕیزی تایبه‌ته‌کانیشدا، قاچاخچیه‌کی ڕێگه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ و ئه‌سیناشی تێداهاتوه‌ته‌ قسه‌ و چاودێر بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی کردوه‌ به‌ هاوڕێی قاچاخچییه‌کی ڕێگه‌ی تورکیا.

چاودێر هه‌واڵێکی ئیجابیشی تیایه‌،ده‌ڵێت به‌رهه‌م ساڵح ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه‌ و دێت بۆ کوردستان و ده‌بێت به‌ نه‌قش وه‌زیر و جابی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که‌. من مژده‌تان ده‌ده‌مێ ئیتر بێ خه‌م بنون. به‌رهه‌م زۆر له‌ نێچیر به‌رچاو تێرتره‌ و ئازاتریش. هه‌موو ماڵێک به‌یانیان له‌گه‌ڵ به‌رچایی به‌شه‌ قازانجی خۆی له‌ داهاتی کوردستان بۆ ده‌چێته‌ سه‌رسفره‌ و یه‌کسه‌ریش عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یان له‌ گه‌رمیان له‌سێداره‌ ده‌دا، ئه‌و وه‌عدی شه‌ره‌فی دا، خواو بێ عه‌به‌ ده‌میاوێنێ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە