وەلامیک بۆ بەریز لیوامریوان

Sunday, 09/01/2011, 12:00


لەرۆژنامەدا ژمارە/613 لە 21/12/2010 لەلاپەرە (17)دا بابەتیکم بەر دیدە کەوت بەمانشیتیکى گەورە نووسرابوو (چاکسازیم لە سیتمى هاتووچۆداکردووە ریگریم بۆدروستکراوە و سکالام لەسەرە و زۆر بوختانیشم بۆکراوە).
بەراستى سەرسام بووم، سەرنجى دیر بەدیرى دیمانەکەتم داو بریارمدا کە بنووسم منیش چەند پرسیاریک و چەند روونکردنەوەیک لەسەر کارو چالاکى یەکانى بەریزت بدەم بەداواى لیبوردنەوە لەبەر ئەوەى لەوولاتى ئیمە و بەتایبەت لاى بەریزت مناقەشەى سەربازى نى یە تەنها گوئ گرتنە لەفەرمانەکان و جى بەجى کردنیتى بفەرموون بەسەرنج دانى ئەم چەند خالەى خوارەوە
1- گەورەم سەبارەت بە برگەیەک کە نووسراوە چاکسازیت کردووە لەبەرژەوەندى گشتى بەبئ بونى هیماى هاتووچۆ یان هەر ریگایەکى تر بۆ ئاگادارکردنەوەى هاولاتیان ئاگادارى ئەفسەرەکانم کردووە کە پسولەى سزادان (غرامه) نەکەن بۆ ئۆتۆمبیلى سەربیچى کار وەیان ئەگەر کراوە باسەردانى هاتووچۆى سلیمانى بکات کە بۆى پوچەل بکەیتەوە بەپئ ى یاساو رینامیى یەکان و ئەو دەسەلاتەى پیت دراوە سەرنجى من ئەوەیە ئەتوانم بزانم کام یاساو رینامیى کام دەسەلات کە پیت دراوە دەبیت بەریزت لەهەموو کەس یاسایى تر بیت کە قسەیەک لەزارت دەرچیت دەبیت خاوەنى قسەى خۆت بیت پوچەلکردنەوەى پسولەى سزا لەدەسەلاتى تەنها وەزیرى دارایى دایە، نەک بەریزت لەبەر ئەوەى ئەو پسولانە تایبەتن بە وەزارەتى دارایى و ئیمە کارى لەسەر دەکەین ، تکایە بفەرموو لە هەلەکەت داواى لیبوردن بکەو باهاولاتیان سەردانت نەکەن بۆ پوچەلکردنەوەى پسولەکە و بەریزت ئارەقەى شەرمەزارى دەربکەیت .
هەروەها لەدیرى دواى ئەوەدا فەرمووتە لەکاتى سەریپیچى کردنى شۆفیردا بەبەکارهینانى مۆبایل ئەفسەر پیویستە ئاگادارى شۆفیرەکە بکات کە پسوولەى سەرپیچى بۆ کراوە لەبەر ئەوەى دوو هیند نەبیت لەسەرى خۆت وتەنى نەبیتە چوار سەد یان پینج سەد هەزار دینار ئەمەش هەلەیەکى گەورەیە لەبەر ئەوەى بەپى ى یاسا پئ بژاردنەکەى سى هەزار دینارە و لەدواى مانگیک دەبیتە شەست هەزاردینار و کۆتایى دیت و زیاد ناکات ببورە کە دەلیم یاکاکى خۆم لەبئ خەبەران کەشکەک سلاوات .
2- لەدیمانەکەتدا ووشەیەکم بەرچاو کەوت کە چەند جار دووبارەت کردۆتەوە ئەویشە ووشەى (گەندەلى)یە ئەتوانم بزانم (گەندەلى) ماناى چى یە ؟ لە کۆبونەوەى ئەفسەرەکاندا لەبەریزت بیستراوە ئەو بەریوبەرانەى پیش خۆم گەندەل بوون لەبەرئەوەى ئۆتۆمبیلى تایبەتیان وەرگرتووە بەهۆى پایەى بەریوبەریانەوە بۆ نمونە (عمید/فریدون) بەهۆى قبولکردنى تەکسى کوردستانەوە کەلەجۆرى نیسانە و لە کۆمپانیاى نیسان کردراوە ئۆتۆمبیلى نیسانى وەرگرتووە وەک بەرتیل وە (عمید/ئاراس) بەهۆى چاوپۆشى لەگەندەلى یەکانى گروپى نۆکان کە سەر بە ئیدارەى گشتى یە ئۆتۆمبیلیکى جۆرى (تویوتا کامرى) وەرگرتووە وە (مقدم/عمر) بەهەمان شیوە (نیسان سەنى) وەرگرتووە بەلام بەریزت ئۆتۆمبیلى (تویوتا لاندگروز) 2010 کە ناسراوە بەوەنەوشە بەهەمان شیوەى (عمید/ئاراس)و(مقدم/عمر) وەرگرت لە گروپى نۆکان و ئیدارەى گشتى کە وەک دیارى پیت بەخشراو لەمالەوە راتگرتووە بەهەمان شیوەى ئەوان ئەمە پئ ى نالین (گەندەلى) ؟ ئەگەر وانى یە با ژمارەى (لاشە و شاێى) یەکەیت بۆ ئاشکرا بکەم .
3- بەریز (لیوا /مریوان) ئەگەر بەریزت کەسیکى (گەندەل) و (ماستاوچى) نیت لەبەردەم لیپرسراوە حزبى و حکومى یەکاندا بۆچى لەکاتى دابەشکردنى ژمارەى (3) ى دا چوار ژمارەى (3) یت دا بەبرازایەکى (شیخ جعفر)ى وەزیرى پیشمەرگە لەیەک کاتدا لەبەر ئەوەى قەرەداغى یە ؟ خوینەرى بەریز ئەوەندەى من بزانم ژمارەکان دراون بەم بەریزانە (شکارى مامۆستا جلال/بریکارى وەزیرى ناوخۆ) و(کورى لیوا رزگار/بەریوەبەرى گشتى هاتووچۆ)کە لەلایەن بەریوەبەرى پیشووى هاتووچۆى سلیمانى وە وەریان گرتبوو و(لیپرسراوى بەشى یاسا /نقیب چرا)لە هاتووچۆى سلیمانى و (نقیب /شیلان) و (ملازم/گلپە) و (ملازم/سفین) و (عقید/ دیار) ى بەریوەبەرى ئاگرکوژینەوە ، لەهەمان کاتدا ژمارەیەکى تەرخان کردبوو بۆ ژنەکەى و بەریزیشت پیش بونت بەبەریوەبەرى هاتووچۆژمارە(65)ى سلیمانیت فرۆشت بە برى (000 25$) بیست و پینج هەزار دۆلار ، وەبۆ بەرچاوى راگەیاندن تەنها نۆ ژمارەت بەتیر و پشک درا بەهاولاتیان بۆ چەواشەکردنیان ئەى (32) دانە ژمارەکەى کە چیان بەسەر هات!!!! ؟ ئیستا ئەزانى (گەندەل) کئ یە ؟ ئەوانەى کە واژوو بۆ لابردنت ئەکەن یاخوود بەریزت ؟....


4- ئۆتۆمبیلیکى هیلکیشانى شەقام لەسەر بوودجەى هاتووچۆ کردرا بۆ بەریوەبەریتى ئەندازەى هاتووچۆى سلیمانى بەبرى (35) سى و پینج دەفتەر دۆلار لەکۆى (27) خال کە مواێەفاتى ئەو ئۆتۆمبیلە بەپئ ى گرئ بەستى نیوان بەریوەبەرایەتى هاتووچۆ و کۆمپایاى (شەوکەت) (17) خالى پیچەوانەیە دەبوایە وەرنەگیرایە لە کۆمپانیاى (شەوکەت) کە تایبەتە بە (مامۆستا جلال و مقدم /سالارى لیپرسراوى یاسای وەزارەتى ناوخۆ) بەلام بەریزت چاوپۆشیت کردو وەرگیرا لەپیناو راگرتنى دلى سەرو خۆت .......ئایە ئەمەبەهەدەر دانى داهاتى نەتەوەى نى یە ؟ ئەمە زەرەر دان نى یە لەپارەى میلەت و حکومەت ؟ وە زەرەردان نى یە لەشاریکى وەک سلیمانى کە بەهەزار دەست ماچ کردن رەزامەندى کرینى ئەو ئۆتۆمبیلە وەگیرا لە ئەنجومەنى وەزیران ، وەبەریز (نەقیب /ئەمین ێالح) بەریوەبەرى پیشووى ئەندازە وازى لە پۆستەکەى هینا بەهۆى زۆر لیکردنى وە لەلایەن (مامۆستا جلال) بۆ وەرگرتنى ئەو ئامیرە .
5- لەکۆتایدا دەلیم زۆر شەرمە بۆ سەرۆکى حکومتى هەریم کە ئەم چەپکە گولەى کردۆتە بەریوەبەر لە هەستیارترین بەریوەبەراتى کە هاتووچۆیە ئەگەر گومانتان لە روونکردنەوەکەم هەیە دووبارە دەلیم بەکۆپى کراوى هەموو بەلگەکان دەخەمە روو بۆ بەرچاوى هاولاتیان و راى گشتى .......بۆیە دەلیم بەریز لیوا /مەریوان یاکاکى خۆم بە الله ئەو خورمایەى تۆ خواردوتە ناوکەکەى لەدەستم دایە و هەزار فاکت بە فیکیکم .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە