خەونەكەى ئەرسەلان بایزیش نەهاتەدى!
Saturday, 10/05/2014, 12:00
خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان بایزیش نه‌هاته‌دی!
شادمان عه‌لی
یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سایه‌ی بزوتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانی كوردستانه‌وه سودمه‌ندبوه‌و تا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ری 2013 سه‌رمه‌ست و حه‌یران بو، ئه‌رسه‌لان بایز بو.
ئه‌رسه‌لان كه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی، له ساڵانی 2011 بۆ 2013 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بو، وا تێگه‌یشتبو كه ده‌توانێت بۆ چوار سالًی تریش له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه دابنیشێت. بۆیه له‌دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه‌كه‌شدا ره‌نجی فه‌رهادی دا‌و به‌ئه‌ندازیاری جێبه‌جێكردنی كوده‌تاكه‌ی رۆژی 30 حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه داده‌نرێت كه له‌داهێنانێكی كه‌موێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتیی، شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانه‌كه‌ی دا به مه‌سعود بارزانی بۆئه‌وه‌ی دو ساڵی تر به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێم بێت.
له‌م كاره‌شیدا چاوی له‌وه‌بو، چوارساڵی داهاتو، ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌ڕێی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ دیوه‌خانه‌كه‌ی به‌ناو په‌رله‌مان له قوتی خه‌ڵكی ده‌دزرا، به دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زمونی كاك كۆسره‌تی براگه‌وره‌ی، ده‌ستبكات به كۆكردنه‌وه‌ی بۆره پیاوه‌كانی له‌ده‌وری خۆی و دامه‌زراندنیان به راوێژكار‌و پۆستی به‌رز به‌رز بێ ئه‌وه‌ی پوشێك بخه‌نه سه‌ر پوش. هه‌ر له چوارچێوه‌ی هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌ی، ئه‌رسه‌لان بودجه‌ی 2013ی له‌ژێر هینه‌كه‌ی بارزانی باوكدا تێپه‌ڕاند. كه بڕێكی باش پاره بۆ دیوه‌خانه‌كه‌ی جه‌نابی ته‌رخان كرابو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌وره‌و كاسه‌لێسی خۆی خزانده چایخانه‌كه‌ی به‌ناو په‌رله‌مان.
ئه‌رسه‌لان جگه له‌وه‌ی پیاوێكی ئه‌ڵقه له‌گوێ‌و تاسه‌ر ئێسقان خزمه‌تكاری جه‌لال تاڵه‌بانی بوه، وه‌كو زۆربه‌ی به‌ناو ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی تری حیزبه‌كه‌ی، هیچ توانا‌و لێهاتویه‌كی نییه. پیاوێكی قسه‌زان نییه. قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستێكی باش نییه هه‌رچه‌نده ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌شاخ بوه، له‌مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌ی به‌سه‌ری بردوه‌و دواتریش بوه‌ته یه‌كه‌م سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه رو سه‌وزه‌كه‌ی حیزبه‌كه‌ی (كوردستانی نوێ). كه‌سێك نییه خاوه‌نی راو بۆچونی خۆی بێت. به‌ڵكو جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌رچی وتوه، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، توتی ئاسا وتویه‌تییه‌وه. جگه له‌وه‌ش وه‌كو ده‌وترێت پیاوێكی گوله. گولی سیاسی، گولی ئه‌خلاقی، گولی دارایی، گولی ئیداریی. جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین ژنی هێناوه، هه‌ر كچ و ژنیًك پێی گه‌یشتبێت، سێ و دوی لێنه‌كردون. ئه‌مه‌ش هه‌مو له‌سایه‌ی حیزبه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، كه به‌دزینی به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه دێت، بونه قارون و چۆنیان بوێت ئاوا ده‌ژین‌و راده‌بوێرن. ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌مه‌كته‌ب رێكخستن بو، كێی بویستایه له كونفه‌یه‌كونێكا ده‌یكرد به‌شت، به‌موچه‌ی باش له مه‌كته‌به‌كه‌ی دایده‌نا. عه‌وداڵی ئه‌وه‌بو بۆره پیاو له‌خۆی كۆبكاته‌وه. كه هاته سلێمانی له‌دوای 1996، یه‌كێك بو له‌و مه‌كته‌ب سیاسییانه‌ی ده‌ستی خسته ناو زانكۆی سلێمانییه‌وه. له‌سایه‌ی لاقه‌كردنی زانكۆكه له لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه، نه‌ك هه‌ر خۆی به‌ڵكو چه‌ندین بۆره پیاوی خۆی كرده خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا. كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌رسه‌لان بایز نه‌بوایه له‌خه‌ونیشیانا نه‌بو ببنه دكتۆر‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی. به‌ڵكو هی ئه‌وه‌بون له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لانا پاسه‌وان و خزمه‌تكاربن و جه‌نابیشیان له ژوره‌وه داوێن پیسی بكات.
ئه‌رسه‌لان كه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هاته‌پێشه‌وه، جه‌وله‌یه‌كی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رانی حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و كاته ئه‌نجامداو هه‌ر كه‌زانی ئه‌وانیش شلن بۆئه‌وه‌ی مه‌سعود بكه‌نه‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم‌و پێ له‌ده‌نگی خه‌ڵك بنێن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بگه‌ڕێنرێته‌وه. یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی یه‌كێتی سیناریۆیه‌كیان هه‌ڵبڕوزاند و له‌په‌رله‌مان له 30ی حوزه‌یرانی 2013 مه‌سعودیان به‌چه‌پڵه‌ڕێزانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ دو ساڵی تر كرده‌وه به‌سه‌رۆك. خۆشی دڵیخۆشبو به‌وه‌ی چوارساڵی تری مسۆگه‌ركردوه‌و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش، وه‌كو نوسه‌رێكی ده‌رباری نێچیرڤان بارزانی دواتر دركاندویه‌تی، 500 ملیۆن دۆلاریان له پاره‌ی نه‌وتی دزراوی كوردستان ده‌ستكه‌وت.
ئه‌رسه‌لان بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌مو جارێك وه‌كو ده‌ڵێن گۆزه له‌كانی به‌ساخی نایه‌ته‌وه. له‌هه‌ڵبژاردنی سێپته‌مبه‌ری 2013 بوه سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی یه‌كێتیی. به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا حیزبه‌كه‌ی دۆڕاو خۆیشی ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا. هه‌رچه‌نده له‌پاره‌ی دیوه‌خانه‌كه‌ی بڕێكی زۆر پاره‌ی به‌خشیه‌وه بۆئه‌وه‌ی ركابه‌ری كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كۆسره‌ت بكات و له‌و زیاتر ده‌نگ بهێنێت. دواتر ئه‌وه‌بو چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی په‌لاماری ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانییان دا كه سندوقه‌كانی ده‌نگدانی لێبو. ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانی حیزبه‌كه‌یان كرد‌و ده‌ریانچواند. به‌ڵام له‌گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تدا، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌پێی سیناریۆیه‌كی پێشتر بۆ ئاماده‌كراو، بڕیاریان دا قوبادی كوڕه بچوكی تاڵه‌بانی بكه‌نه جێگری نێچیر، به‌ڵكو له‌وه‌وه فێربێت چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین پاره بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان بدزێت و خۆیان زۆرتر‌و زۆرتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن. بۆیه پۆسته‌كه‌ی ئه‌رسه‌لانیش خۆمان خۆش و خه‌ونه‌كه‌ی بوه قوربانی خه‌ونه‌كه‌ی كاكه قوباد.
به‌م شێوه‌یه، ئه‌رسه‌لان بایز ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌كه ده‌رچو. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كرد‌و خه‌مومه‌راقی له‌بارچونی خه‌ونه‌كه‌ی خستیه نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا. دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان ئه‌رسه‌لان ئێستا له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كه‌ی ده‌بینرێت. به‌ڵام خه‌ونه‌كه‌ی له‌بارچو ئێستا دڵنیام چاوی به‌رایی نایه‌ت به لای باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیشدا بڕوات. بۆیه كاتێك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه نه‌چوه په‌رله‌مان. بێ ئه‌وه‌ی حسابی چڵه پوشێك بۆئه‌و كه‌سانه‌ش بكات كه ده‌نگیان پێداوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تیكردنه به ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی، هه‌روه‌كو خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی كاك قوباد پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت، سوككرا. ،بۆ له‌مه‌ولاش له‌جیاتی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێت گوێڕایه‌ڵێكی بێ سێ‌و دوی هێرۆی ژنی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست