کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەعسیبون وەك چەكێك بۆ ناشیرینكردنى نەیارەکانیان

Thursday, 17/04/2014, 12:00


بەعس ئەو رژێمەى مێژوویەكە لەتاوانو كاولكاریى لەعێراق. حوكمڕانى ئەم رژێمەى بەعسییەكان لەماوەى چەند دەیەیەك لە عێراق و كوردستان، بەتاوان و جینۆساید و كوشتوبڕ دەناسرێتەوە، بۆیەش بەعسیبون ئاماژەیەك بۆ دزێوى بەعسییەكان و ئەو كەسەى بەئەندامبونى ئەم رێكخراوە تۆمەتبار دەكرێت.
لەسەرەتاى حوكمڕانى پارتى و یەكێتیى، بەعسیبونو تابورى پێنجەم و ئەم جۆرە دەستەواژانە رۆژانە دەبیستران و دواتر بەتایبەتى دواى خیانەتى 31ى ئابى پارتەكەى مەسعودى مەلا مستەفا، تۆمەتى بەعسیبون خزێنرایە فەرهەنگى لەبیرچوونەوە. چونكە كەس بڕواناكات هیچ ئەندامێكى حیزبى بەعس هەبوبێت لە كوردستان ئەوەندە دڵسۆزى رژێمەكەى سەدام بوبێت تا سەدام 700 تانك رەوانە بكات بۆ پاراستنى جگە لەبنەماڵەى بارزانى ، بۆیە تۆمەتباركردنى خەڵكى تر بەبەعسیبون ئەو ماناو كاریگەرەى نەما، لەكاتێكدا بە ئێستاشەوە ئەم بنەماڵەیە دەیان زوڕناژەن و بەناوى نوسەرو رۆژنامەنوس دەهۆڵى ئەوەیان بۆ دەكوتن كە مەسعود یەكە نیشتمانپەروەرەو ئەو نەبێت كەس دەوڵەتى كوردستان دروست ناكات.
وەلێ، لەگەلأ دەستپێكردنى بانگەشەى هەڵبژاردنەكەى پەرلەمانى عێراق لەساڵى 2010، تۆمەتباركردنى خەڵكى بە بەعسیبون و پەیوەندى لەكەلأ عەرەبە شۆڤێنییەكان دەستیپێكردەوە. لەو ساڵەدا كاندیدێكى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى و خودى بزوتنەوەكە بەپەیوەندى لەگەلأ عەرەبە شۆڤێنییەكانى موسلأ تۆمەتباردەكران. كەچى دواتر خودى مەسعود بارزانى بو بە مامانى ئەو حكومەتەى مالیكى بۆ جارى دوەم تیایدا بوەوە بەسەرۆك وەزیران و كەسێكى شۆڤێنى وەكو ئوسامە نجێفیش كرایە سەرۆكى پەرلەمان.
لەئێستاشدا، تۆمەتى بەعسیبون دەدرێتە پالأ سەرۆكى لیستى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانىو دەوترێت گوایە شیعرى بۆ سەدام وتوە!.
تۆمەتى بەعسیبون یەكێكە لەو مزایەدانەى كە هەردو حیزبى بنەماڵەیى بارزانى و هێرۆى برایم ئەحمەد پەیڕەوى دەكەن و چەند كۆلكە رۆژنامەنوسێك و قەڵەم بەدەستێكیش سیناریۆكەیان جێبەجێدەكەن.
ئەگینا ئەگەر سەرۆكى لیستەكەى بزوتنەوەى گۆڕان بەعسی بێت، ئەى كەس گومانى لەوەهەیە كە سەرۆكى لیستەكەى حیزبەكەى هێرۆى برایم ئەحمەد لەسلێمانى بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەعسى نەبوبێت! لەكاتێكدا ئەم بەڕێزە لە ساڵى 1988 لە بەشى راگەیاندنى كۆلیژى ئەدەبیاتى زانكۆى بەغدا وەرگیراوە. كێ بڕوادەكات لەو سەردەمەدا كەسێك بەعسى نەبوبێت لەبەشى راگەیاندن وەربگیرێت.
ئەم كەسە جگە لەوەى كۆنە بەعسییە وەكو لەڕێنمایى وەرگرتنى خوێندكارانى بەشى راگەیاندنى سەردەمى بەعسدا بەدەردەكەوێت، كەسێكى ئەوەش نییە داكۆكى لە مافى خۆى بكات چ جاى وەكو خۆیان دەڵێن "ئەگەر دەستور جێبەجێنەكرێت، كۆنفیدراڵى رادەگەیەنن". چونكە بە شایەدى هەمو كارمەندانى كوردستانى نوێ، ئەو كاتەى جێگرى سەرنووسەرى رۆژنامە سەوزەكەى "كوردستانى نوێ" بو، لەساڵى 2004، جەلال تاڵەبانى لەسەر بڵاوكردنەوەى هەواڵێك حەشرێكى پێكرد بە جنێوو قسەى ناشیرین، وەكو دەڵین با بەدەوارى شڕى نەكردبێت. بەجۆرێك وەكو بوكى تازە تۆراو ناوە ناوە سەردانى بارەگاى رۆژنامەكەى دەكرد بۆ ماوەى نزیكەى 40 رۆژ، تا ئازاد جوندیانى بەرپرسى راگەیاندنى یەكێتیى دڵنەوایى كرد و تێى گەیاند ئەم جۆرە سوكایەتییە دەبێت بە ئاسایى وەربگرێتو جنێوەكانى مامە دەبنە نەجمەو تەرفیعى پێدەكات، هەرواش بو دواى چەندین ساڵ، دواى ئەوەى بنەماڵەى جەلال تاڵەبانى بۆیان دەركەوت كەئەمە كەسێكى سوكەو جنێوو هەمو شتێك قبوڵ دەكات، ئامادەبون بیكەنە سەرۆكى لیستەكەیان و كاكى بەناو مامۆستاى زانكۆو راگەیاندنكاریش دێت و موزایەدەى ئەوەمان بەسەردا دەكات كە دروشمەكانیان قسەى باقو بریق نین، وەكو ئەوەى كەسێك نەزانێت هەرچى قسەیەكى لەماوەى چەند ساڵى رابوردودا كردویانە هەمویان جێبەجێكردوە.

تۆمەتباركردنى كەسانى نەیار بە بەعسیبون، جگە لە خیانەتێكى نیشتمانى ترى ئەو دو بنەماڵە هیچى تر نییە. چونكە ئەگەر ئەوان داڵدەدەرى بەعسییەكان و دۆستى بەعسییەكان نین هەروەكو لەداڵدەدانى ئەنفالچییەكان بەئاشكرا دەردەكەوێت،چۆن دەبێت موزایەدە بە ئەندامبون و پەیوەندى بەو حیزبە خوێنڕێژەوە بكرێتە كەرەستەى بانگەشەى هەڵبژاردن، لەكاتێكدا دەبوایە وەكو باشورى عێراق بەعسییەكان تەفروتونا بكرانایە، چونكە ئەوەى حیزبى بەعس بەسەر میللەتى كوردى هێناوە هاوتاى تاوانەكانیەتى بەرامبەر بە شیعەكان، بەڵام بەپێچەوانەى حیزبە تائیفیە شیعیەكانى عێراق، هەردو بنەماڵەى دەستڕۆیشتوى بارزانى و تاڵەبانى دۆستایەتى بەعسییەكان دەكەن. فڕۆكەوانى كیمیابارانكردنى هەڵەبجە ئازاد دەكەن، تاڵەبانى خۆى لەئیمزاكردنى فەرمانى لەسێدارەدانى سەرانى بەعس دزییەوە، مەسعود بارزانیش داڵدەیان دەدات و پەیوەندى بازرگانى لەگەلأ شۆڤێنییە سونەكان دەبەستێت، ئەمەش هەموى تەنیا لەپێناو بەرژەوەندى هەردو بنەماڵەو بەس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە