کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ژار ڕۆسته‌م: به‌هۆی پشتگیریکردنم له‌ لیستی گۆڕان گوێچکه‌یان بڕیم

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


هه‌ژار ڕۆسته‌م ته‌مه‌ن 19ساڵان، دانیشتوی عه‌ربه‌ت به‌هۆی پشتگیریکردنی له‌ لیستی گۆڕانه‌وه‌ گوێچکه‌ی لای چه‌پیان به‌ که‌ته‌ر بڕی.

له‌ چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت به‌ پێنوسه‌کاندا وتی: من به‌پێ له‌ عه‌ربه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانی وه‌کو کارێکی شارستانی به‌ره‌و گرده‌که‌ که‌وتمه‌ڕێ. من به‌ ته‌نها بوم و ئاڵای لیستی گۆڕانم به‌ده‌سته‌وه‌ بو. زۆر به‌ دڵ خۆشی ئه‌و ماوه‌ دورو درێژه‌م بڕی، به‌بێ ئه‌وه‌ی توشی هیچ کێشه‌ یه‌ک ببم. به‌ڵام کات‌ێک گه‌یشتمه‌ داره‌سوتاوه‌که‌ سه‌یاره‌یه‌کی په‌تڕۆڵی سپی که‌ئاڵای لیستی کوردستانی پێ بو له‌ته‌نیشتمه‌وه‌ وه‌ستاو شه‌ش که‌سی لێدابه‌زی و به‌ر جنێوی ناشیرینیان دام و به‌بۆکس و شه‌ق و زلله‌ که‌وتنه‌ گیانم. منیان خسته‌ ژێر خۆیان و به‌ که‌ته‌ر گوێی چه‌پیان بڕیم.

هه‌ژار ڕۆسته‌م که‌ تازه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ هاتبوه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌ دڵێکی پڕله‌خه‌مه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌ ده‌ستدانی گوێچکه‌ی چه‌پی وتی: ئه‌گه‌ر به‌ له‌ ده‌ستدانی گوێچکه‌ی من ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕدرێت پێشکه‌شیان بێت، به‌ڵام با ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ بزانێت که‌ ئه‌م ڕه‌وشته‌ی ئه‌وان ده‌ینوێنن دژ به‌ کۆمه‌ڵگای کورد و تاکی ئازادی خواز ناشیرینترین ڕه‌وشت و دژ به‌ خه‌ڵك و مرۆڤایه‌تییه‌. ئه‌وان بێجگه‌ له‌ ترسنۆکێك شتێکی تر نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە