ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌چێته‌وه به‌غا، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌کات
Sunday, 20/05/2018, 11:21
گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی نێو گۆڕان ئه‌وه‌یه که خه‌ریکه ئاراسته ڕاسته‌که‌ی ون ده‌کات و خۆی به هه‌ندێ بابه‌تی لۆکاڵیه‌وه خه‌ریک ده‌کات، بۆ نموونه که‌سه دیاره‌کانیان که به به‌رده‌وامی له تیڤیه‌کاندا ده‌بینرێن و به ئه‌قڵی گه‌وره‌ی ئه‌و پارته وێنا ده‌کرێن، دێن له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، به‌بێ هیچ بیر کردنه‌وه‌یه‌ک باس له بایکۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌که‌ن که ئه‌وه وا ده‌کات خه‌ڵکی په‌شیمان بێته‌وه له‌وه‌ی ده‌نگی پێداون، چونکی هه‌ست ده‌که‌ن شه‌رمنن و یان بێ تووانان. تۆ که خاوه‌ن بڕیاریت، ده‌بێت جورئه‌ت و بوێری بڕیاردانیشت هه‌بێت.
گۆڕان نابێت به هیچ بیانوویه‌ک، خۆی به‌و ورده پارتانه‌یتره‌وه بئاڵێنێت، چونکی هه‌ر ئه‌و پارتانه بوون له نیوه‌ی ڕێگاکه به جێیان هێشت و پشتیان به‌ردا. بۆ نموونه، ژه‌هری یه‌کگرتوویی ئیسلامی تا ئێستایش شوێنه‌واری به گیانی گۆڕانه‌وه ماوه که چۆن له پارله‌مانی کوردستاندا به جێیان هێشت و پشتی پارتیان گرت. ئێستایش ئه‌وان هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی جارانن، به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌که‌یان نیه. ده‌بێت گۆڕان وریا بێت. ناکرێت مارێکی ژه‌هراوی بکه‌یت به پاسه‌وانی سه‌رت.
بایکۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له‌و ئێراقی پڕ کێشه‌یشدا، هیچ له ڕه‌وشه‌که بۆ گۆڕان ناگۆڕێت، چونکی بۆ پێنج کورسی حکومه‌تی و په‌رله‌مانی ئێراق په‌ک نا‌خرێت. به‌ڵام گۆڕان ده‌تووانێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی به زوویی بڕیاری هاوپه‌یمانێتیه‌ک بده‌ن یان هه‌ر خۆی به‌ته‌نیا که بتووانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی براوه‌ی به‌غا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو ڕێکبکه‌وێت ئه‌گه‌ر به که‌مترین پۆستیش بێت که ئێستا پارتی و یه‌کێتی له پشتی په‌رده‌وه کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن. وه هه‌وڵی نه‌چوونه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌غا، زیاتر و زیاتر پارتی و یه‌کێتی دڵخۆش ده‌کات، چونکی مه‌یدانه‌که بۆ ئه‌وان چۆڵ ده‌کات و خۆیشیان هیچیان پێناکرێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شدار بێت له حکومه‌تی داهاتووی ئێراقدا، گرنگی زۆری هه‌یه وه‌ک:
• به‌و 5 پێنج کورسیه‌وه ده‌تووانێت، گه‌وره‌ترین ڕۆڵ بگێڕێت که ئه‌گه‌ر به‌شدار بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نی براوه‌ی به‌غا له پێکهێنانی حکومه‌ت، واتا زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی پارله‌مانی ئێراق و به‌و پێیه‌یش گۆڕان ده‌تووانێت له هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌نگێکی زاڵی هه‌بێت. پێویسته هه‌ر له ئێستاوه، هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بدات که حکومه‌تی نوێ پێک ده‌هێنن.
• ئه‌گه‌ر گۆڕان له پێکهێنانی حکومه‌ت به‌شدار بوو، ئه‌وا تامی هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوویی بۆ گۆڕان هه‌یه، چونکی کۆتایی به نوێنه‌رایه‌تی کردنی پارتی و یه‌کیتی له به‌غا ده‌هێنێت که چه‌ندین ساڵه هه‌رچی مرۆڤی ناشایسته و چه‌ته و تاڵان چی هه‌یه ده‌ینێرن بۆ به‌غا و به‌ناوی کورده‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر کاریگه‌ریش بێت، پێویسته گۆڕان بابه‌تی نه‌ته‌وه و یه‌کێتی کورد و ئه‌م به‌رگه ناسیۆنالیزمه درۆینانە فڕێ بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست