به سێ هه‌نگاو ته‌زویرات ئه‌نجامدرا
Wednesday, 16/05/2018, 8:16
ئه‌وه‌ی شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه ڕوویدا، هه‌نگاوی سێیه‌می ته‌زویراتی پارتی و یه‌کێتی بوو، واتا هه‌موو ئه‌و فیشه‌کانه‌ی به گردی زه‌رگه‌ته‌وه نران، چه‌ندی به فه‌رمانی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی بوو، دوو ئه‌وه‌نده‌ی به فه‌رمانی سه‌رکرده‌کانی پارتیه‌وه بوون، به‌ڵام به پارتیه‌کی ناو یه‌کێتی ئه‌و کاره ئه‌نجام درا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بوونی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌کانی سه‌رکرده‌کانی یه‌کیتی بۆ گۆڕان و هه‌ڕه‌شه‌کانیان، ته‌نیا بیانوو بووه بۆ ده‌ست کردنه‌وه تا هێرش بکه‌نه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته.
لێره‌دا، ئه‌و په‌ڕی نادادی و کورت بینیه هه‌موو کاره خراپه‌کان به سه‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا بشکێنرێته‌وه، چونکی کاره‌که له هه‌ردوو لاوه کراوه و ته‌نانه‌ت کاته‌که‌یشیان دیاری کردبوو که که‌ی و چۆن و کێ ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات.
ئه‌نجامدانی کاری ته‌زویراتی ئه‌مجاره‌یان، له دهۆک و هه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێکخراو ئه‌نجامدراوه که زیاتر له دوو مانگه پارتی و یه‌کێتی، هه‌موو هێزی هه‌واڵگری و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانیان له پێناو ئه‌و ته‌زویراته به‌کار هێناوه تا به‌و شێوه‌یه‌یی خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئاوا ئه‌نجام بدرێت.
ته‌زویراتی ئه‌مجاره‌ی پارتی و یه‌کێتی به سێ هه‌نگاو ئه‌نجام دراوه:
• یه‌که‌م، پێشتر هه‌ردوو لا پارتی و یه‌کێتی، به شێوه‌یه‌کی زۆر نهێنی، کاریان له‌سه‌ر کڕینی ئه‌و که‌سانه کردبوو که شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ندن(ده‌کرێت خۆیان ده‌یان که‌سیان هه‌بێت شاره‌زا بێت) تا کاری ساخته‌کاریان پێ بکه‌ن، چونکی ده‌ستکاری کردنی ئامێری هه‌ڵبژاردنه‌کان و به‌رنامه‌سازی پێش وه‌خت و ڕێکخستنیان، ته‌نیا به که‌سانی شاره‌زا ده‌کرێت.
له‌م هه‌نگاوه‌یاندا، هه‌ردوو پارت، کاری زۆر ترسناکیان ئه‌نجام داوه که ئه‌ویش به ئاره‌زوویی خۆیان جگه له‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بردووه، کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش کردووه که به‌دیلێک بۆ گۆڕان بدۆزنه‌وه یان به‌ته‌واوی لاوازی بکه‌ن که له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی بۆ به‌دیلی گۆڕان هه‌ڵبژیردراوه، نه‌وه‌ی نوێ بووه، واتا:
نه‌وه‌ی نوی، خنجه‌ری پارتی و یه‌کیتیه له پشتی گۆڕان.
• دووه‌م، دووایی ئاماده‌کاری پێش وه‌خته و دڵنیا بوونه‌وه له‌وه‌ی که کاری ته‌زویراته‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو ئاماده‌کراوه، له ڕۆژی هه‌لبژاردندا له به‌یانیه‌که‌ی تا لای ئێواره له ڕێگای ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان له‌سه‌ر سندوقی هه‌لبژاردنه‌کاندا دایان نابوون یان کردرا بوون، هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌نجام دراوه که ئه‌ویش بۆ ته‌واو کردنی هه‌نگاوی یه‌که‌م بوو، وه‌ک ووتم له یه‌که‌م هه‌نگاودا، ئاماده‌کاری ته‌واو کرا بوو.
• سێیه‌میان، کاتی ڕاگه‌یاندن یان ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردن و ته‌وقیتی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ده‌نگه ده‌نگ تا هه‌نگاوی یه‌که‌م و دووه‌میانی پی په‌رده پۆش بکه‌ن که له نێو هه‌موو پارته سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا، گۆڕان به ئامانج گیرا، چونکی ده‌یانزانی ته‌نیا گۆڕانه ئه‌و ده‌ره‌نجامه قبوڵناکات. ناردنی هێزی سه‌ربازی و هێرش کردنه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌یش، له هه‌نگاوی سێیه‌میاندا بووه که به سه‌رکرده‌یه‌کی پارتی ناو یه‌کێتی ئه‌نجامدرا، واتا بڕیاری پێش وه‌خته‌ی هه‌ردوو لا بووه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، زانیاری و شیکاریه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست