له ئێستادا، دوو ڕێگا له‌به‌رده‌سته و سێیه‌م نییه
Tuesday, 05/12/2017, 19:34
له ئێستادا، پارتی به‌هه‌مان نه‌فه‌سی پێشوو، کار له‌سه‌ر کات کوشتن ده‌کات. هه‌وڵی دروستکردنی رووداوی نوێ ده‌دات تا ئه‌وه‌یی بووه له بیر بچێته‌وه و خه‌ڵکی به‌م ڕووداوه نوێیانه‌وه سه‌رقاڵ بکات و بیر نه‌که‌نه‌وه و هه‌میشه له گێژاودا بژین.
ئێستا ده‌رفه‌تێکی زێرینه، به‌بێ شه‌ڕی ناوخۆ نوێنه‌رایه‌تی کورد، له‌م ده‌سته و تاقمه پیره بسه‌نرێته‌وه (پارتی و یه‌کێتی له‌به‌ر ترسیان له حکومه‌تی ئێراق و ئه‌مریکا، ناتووانن شه‌ڕی کورد و کورد بکه‌ن)، بۆیه، ئێستا کاتێکی گونجاوه تا کۆتایی به حکومه‌تی دزه‌کان(C/Kleptocracy) له کوردستان بهێنرێت. چونکی دوور نیه، بارزانی کوڕ، وه‌ک باوکی، بڵێت: قه‌یتانی پێڵاوه‌کانی عه‌بادیم(گێڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال) تا خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یی له‌م دۆخه‌ی ئێستایان ڕزگار بکات و دیسان بۆ ده‌یان ساڵی‌تر ده‌سه‌لاتداربن.
ئێستا دوو ڕێگا له‌به‌رده‌سته که بتووانرێت کارێک بکرێت که پارتی له‌م دۆخه‌وه، به‌ره‌و دۆخێکی خراپتر ببات و به ناچاری ده‌سه‌ڵات جێبهێڵیت یان هه‌ر نا، وای لێبکرێت که بخرێته‌وه ئه‌و چوار چێوه‌یی که ژماره‌ی خۆیه‌تی:
1. گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان، بوێڕانه، لیژنه‌یه‌ک له که‌سانی به تووانا و بوێر دروست بکه‌ن، دیاری‌یان بکه‌ن تا له‌گه‌ڵ به‌غادا بکه‌ونه گفتوگۆ و ببن به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، وه له‌و ڕێگه‌یه‌وه، ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانیان چالاکانه کار له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌سانه. دوواتر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی وڵاتان له به‌غداد بکه‌ن. وه نابێت له هیچ بترسن، چونکی دۆخ له‌مه‌ی ئێستا خراپتر نابێت.
بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیران کاتێک بۆ ئه‌و لیژنه‌یه دیاری بکه‌ن، تا گۆڕان و کۆمه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان، له کاتێکی دیاریکراودا، زوو به‌و کاره هه‌ستن، ئه‌گه‌ر له کاتی خۆیدا دوواکه‌وت یان پشتگوێییان خست و نه‌یان کرد، ئه‌وه بژارده‌ی دووه‌م بخرێته‌کار:
2. چینی زیندوویی باشووریی کوردستان، بۆ خۆیان که‌سانێکی دیار و زمان‌زان و به‌تووانا دیاری بکه‌ن تا له‌گه‌ڵ به‌غا قسه بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، له ڕێگایی سۆسیال مێدیا و که‌ناڵه‌کانه‌وه، په‌یام و نامه ئاراسته‌ی حه‌یده‌رعه‌بادی و سه‌فاره‌تی وڵاتان و به‌ر پرسانیتری حکومه‌تی ئێراق بکرێت تا به‌ده‌میانه بچن و کاریگه‌رییان هه‌بێت.
جگه له‌م دوو ڕێگایه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆخی ئێستایی هه‌رێمی ده‌ربه‌گه‌کانی باشووری کوردستان، ڕێگای سێیه‌م نیه، چونکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به قسه‌ی خۆش ده‌سه‌ڵات جێناهێڵن، وه نه هی ئه‌وه‌یشن به‌ڵێنیان لێوه‌رگیرێت یان ڕێککه‌وتنامه و ئه‌م بابه‌تانه.
له ئێستادا، هه‌ر چۆنێک بێده‌نگی بکرێت، له‌به‌رژوه‌ندی چه‌ته‌کانی کوردایه‌تی و حکومه‌تی ده‌ره‌به‌گ و تاڵانچیه‌کانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست