بارزانی وه‌ک لاوازترین که‌سایه‌تی نێو مێژوو
Friday, 24/11/2017, 4:18
زۆر جار لاوازیی که‌سه‌کان بۆ دۆخ و کات یان نه‌بوونی ده‌رفه‌تێک و ژینگه‌یه‌کی له‌بار ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هه‌یشه په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده و باگراوندی که‌سه‌که‌وه هه‌یه که چۆن و له کوێ په‌روه‌رده کراوه و له ژێر کاریگه‌ریی چ که‌لتوورێکی خێزانی یان ناوچه‌یی به ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه.
له مێژوویی گه‌لی کورددا، که‌سه‌کان هه‌میشه ڕۆڵی گه‌وره‌یان له لاوازی یان به‌هێزیی شۆڕشه‌کاندا هه‌بووه و بینیوه، نموونه‌یی که‌سی به‌هێزیی وه‌ک: نه‌وشیروان مسته‌فا و ئاپۆ که له ئێستادا گیانی به‌هێزیی به‌شێکی زۆری گه‌لی کورد، به هێزیی ئه‌م دوو ڕێبه‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
نموونه‌یی لاوازیش وه‌ک: بارزانی باوک و کوڕ که له دوو کاتی جیاوازد، کاره‌سات بوون بۆ خه‌ڵکی کوردستان، وه ئه‌م دوو زاته له ڕوویی ده‌رونیه‌وه، تێكشکاوترین و لاوازترین که‌سایه‌تیه‌کانی نێو مێژوویی گه‌لی کورد بوون. له‌و دوو کاتدا، قه‌ڵا و شکۆی مرۆڤی کوردیان به‌ته‌واویی تێكشکاند، به جۆرێک فه‌رمانده و سه‌ربازه‌کانی کورد، وایان لێهاتبوو، له پێشچاویی کامێرا و تیڤیه‌کانه‌وه ده‌گریان و سوپای بێگانه‌یش گاڵته‌یی پێده‌کردن.
هه‌موومان ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975مان له بیره که ئه‌وکات له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی باوک(مه‌لا مسته‌فا) ڕوویدا و شۆڕشی مه‌زنی کوردیان به ڕسته‌یه‌ک کۆتایی پێهێنا.
ده‌بوو ئه‌وکات، کورد، وانه‌ی له‌و کاره‌ساته وه‌رگرتبایه و له ڕوویی بڕیاردان و ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌وه، ئه‌و مافه‌یان له بارزانیه‌کان بسهندایهتهوه که چیتر بۆیان نه‌بێت بێنه نێو کایه‌یی سیاسیی یان ده‌سه‌ڵاتێکیان پێبدرێت چاره‌نووسیی میله‌تێکی پێوه گرێدرابێت، به‌لام، نه‌ک ئه‌وه نه‌کرا، به‌ڵکو خودیی ئه‌و که‌سانه‌ی یاخی بوون له بارزانیه‌کان، ده‌ستیان گرتن و هێنایانه‌وه بۆ کوردستان و پۆستێکیان به بارزانی کوڕدا که به خه‌ونیش شتی ئاوایی نه‌دی بوو (سه‌رۆکی هه‌رێم).
دووایی شکستی بارزانی باوک، بارزانی کوڕ دێت و هه‌مان شت دووباره ده‌کاته‌وه، له کاتێکدا له ڕوویی سه‌ربازیی، سیاسی و ئابووریه‌وه به‌هێز بوون، به‌ڵام، چونکی که‌سایه‌تیه‌کی لاواز له ناخه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی کوڕی ده‌کرد، به‌هێزیی میلهتێکیشی له‌گه‌ل خۆیدا تێكشکاند.
لاوازی بارزانی به ڕاده‌یه‌ک بوو که خێرا وازی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هێنا، به واتایه‌ک، خۆی له به‌ر پرسیارییهتیهکه دزییه‌وه و وا خۆی ده‌رخست که ئه‌و ڕێز له یاسا ده‌گرێت، له کاتێکدا 4 ساڵه به هۆی پشتگوێختسنی ئه‌و بۆ یاساکان، خه‌لک له دۆخێکی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست