کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاکسازی و چاکسازیەکانی پارتی لە شارۆچکەی عەینکاوەوە دەستی پێکرد.

Saturday, 09/04/2011, 12:00


هەڵبژاردنە ساختەو تەزویرە یەک لە دوای یەکەکانی پارتی و پاراستن کە دەستێکی پتەو ڕەشیان لە پشتە وەیە و دانانی زۆر کەسی نەک ناهەموار، بگرە کەسانی گومان لێکراو کە لە ڕووی دەروونیەوە کەسایەتی تێک شکاو سەقەت و خاوەن ئەزموونی نائەخلاقین و لە قوتابخانە خائینەکەی بنەماڵە پەروەردەی باوکی ڕوحی کوردایەتی جگە لە گەندەڵی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەخلاقی چیتر نازانن و لە ویژدان و ئەرک و کاری مرۆڤایەتی وەدەرچون، کاتێ زانرا کەسێک شارەزایی لە سەر بنەماڵەکە زانی ئەوا ڕوو بەڕووی دوو کاردانەوە دێت یەکیان دەم کوتی تا هەتایە بە دانی چەند ئیمتیازاتێک ووەرگرتنی چەند بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی و پروف لە کاتی کەشف کردنی دزی و گەندەڵیەکانیان، دووەمیان ڕێگای فشار خستنە سەر هەر کارمەندێک گەر پێویستیان پێ نەماو ئیستقالە بەزۆر دانیان و هێنانی بەکرێگیراوێکی تر تا ماوەیەکی تر بە هەمان شێوە بە دەردی ئەوەی پێشوو تری ببەن.
گومان لە وەدا نییە ئێمەی مەسیحی لە عێراق بە گشتی و لە کوردستانیش دا بە تایبەتی و تایبەتمەندێتی عەینکاوەش خاڵێکی گرنگ و جێگا سەرنج ڕاکێشەری کۆمەڵانی خەڵکە کە کەسانی ئاشتی خوازو دیموکراسیین هەرگیز ئارەزوومان بە شەڕو بارگرژی نییەو نەبووە ئەوەش هەر لە بوونمان دا فرچکمان پێوە گرتووە بۆیە غەدر لێکردنمان لە هەر لایەک جێگای سەرج ڕاکێشان و مایەی سەرسوڕمانی هیچ کەسێک نییە ،.هێشتا 9 مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ناحیەو شارەوانییەکان کەچی لە ئێستاوە (فەهمی مەتی) کەوتۆتە ژێر فشارێکی ڕاستەوخۆی دەزگا بەدناوەکەی پاراستن کە دەبێت دەست بە جێ ئیستقالە بدات و وە جۆری واز هێنانەکەشی لە سەر ئارەزووی خۆی بێت و وا نیشانی خەڵک بدات کە بە ویستی خۆی دەیەوێت واز بێنێ و هۆکەشی ئەوەیە عەیب و عاری لێپرسراوە شڕو وەحشیەکان و ئەوانەی وەک گورگی هار بەربوونەتە گیانی داماوی خەڵک و سەروەت و سامانی کوردستانیان تەخشان و پەخشان کردووەو کە لە هیچ عورف و عادات و یاساو ڕێسایەکی دونیادا نەبووەو نابێت، مەگەر لە قوتابخانە کوردفرۆشەکەی بارزانی دا کە وا نیشانی دونیا دەدەن کە یەک سەدە لە دواوەی هەموو دونیان.
لە جێگای فەهمی مەتی دانانی کۆیلەیەکی تر ئەویش (جەلال حەبیب)ە کە کەسێکی تۆڕی جاسوسی و نێتی سەر بە پارتییە،ئێمەی خەڵکی عەنکاوە دەپرسین بۆ ئێوە (فەرهاد مەنسوڕ)ی بەڕێوەبەری شارەوانی عەنکاوە ناگۆڕن کە زیاتر لە دەیەها دۆنم زەوی و مەزرەعەی بە نرخی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێری نێونەتەوەیی لە کوردو کەرکوک و خاک فرۆش (سەبری بارزانی) دا تۆمارکردووە لە بڕی دانی دوو سەیارەو پارچە زەویەک لە ناوجەرگەی عەنکاوەدا، ئەمەیە گەنداڵی و نائەدالەتیەکانتان وە ئیمڕۆکەش وەک سەگی هار دەتانەوێت بەربنە گیانی ئەو ڕۆشنبیرو بوە شەڕەفانەی کە زیاتر لە 45 ڕۆژە لە بەر دەم سەرای ئازادی دا داکۆکی لە گەڕانەوەی شەڕەفی تاکی کورد دەکەن.
بژی عەدالەت بژی دیوکراسی سەربەرزیش هەر بۆ بەرەی گەلەو
بمرێت دزی و گەندەڵی سەرشۆڕی هەر بۆ ئێوەو دۆڕاوی دژ بە بەرەی گەلە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە