کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاروانی حه‌مه‌ سابیر ئه‌م کاوێژکردنه‌ی له‌ چیه‌..!!!!

Thursday, 17/09/2009, 12:00


چه‌ندرۆژێکه‌ به‌ته‌وجیهاتی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌که‌ی پاراستن جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی سه‌ر به‌و ده‌زگایه‌ که‌وتونه‌ته‌ کاوێژکردن وهه‌ندێکیان به‌ناوی خۆیان و هه‌ندێکیشیان به‌ناوی کچانه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی نه‌خوازراوی بنه‌ماڵه‌ هه‌ڵیت و پڵیتیان ده‌ست پێکردۆته‌وه‌و جاروباریش ده‌م له‌ سیاسه‌ت ده‌کوتن ، یه‌کێک له‌و کاسه‌لێسانه‌ کاروانی حه‌مه‌سابیری سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆقادری کۆنه‌ شیوعییه‌، نامه‌وێ به‌ هه‌ڵیت و پڵیته‌کانی ئه‌م باڕه‌ پاراستنه‌ لاپه‌ره‌یه‌ک پیس بکه‌م به‌ڵام مشتێک له‌ پرۆفایلی خۆیی و بنه‌ماڵه‌ که‌ی بۆ خۆێنه‌ران ئاشکراده‌که‌م.
سه‌ره‌تا ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه‌ جوانکه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌که‌ی بو هێشتا ده‌بو چاو دێری بکرایه‌ نه‌ک خوانه‌ خواسته‌ بیبه‌ن به‌م لاو لادا هه‌رچه‌نده‌ کورد ده‌ڵێ گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌روێ ، ئیدی ئه‌میش رۆژ له‌ دوای رۆژ چاوی له‌ خێزانه‌که‌ی خۆیان ده‌ کرد که‌ چۆن دێن و ده‌چن و به‌رۆژو به‌شه‌و خۆیان به‌ به‌رپرسه‌ کونه‌ویله‌ کان ده‌ناساند له‌ ژێر رینمایی باوکیان ، ئیتر کاروانیش فێری ئه‌م سنعاته‌ بوو وه‌ له‌ به‌ر خاتری خاتر داران خۆشی که‌وته‌ بازارو به‌داوه‌که‌وه‌ بو له‌ لایه‌ن سه‌رۆقادرو ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌یه‌کجاری ده‌سته‌مۆ بو . له‌ناو خێزانه‌که‌یاندا زانرا کاروانیش ئه‌م کاسپیه‌ی پێ باشه‌ و پاروی چه‌وری به‌دواوه‌یه‌ به‌یه‌کجاری له‌ لایه‌ن خ...... ... کانی وه‌ک کارتێک به‌کاریان هێناو زیاتر هانیان ئه‌دا بۆ نزیک بونه‌وه‌ی زیاتر له‌ و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشی فه‌سادیان له‌گه‌ڵدایه‌ تا هه‌م زیاره‌ت و هه‌م توجاره‌ت بکه‌نه‌ پیشه‌ی رۆژانه‌یان و هه‌ریه‌که‌یان منه‌سبێک وه‌ر بگرن تا به‌هۆی ئه‌و مه‌نسه‌به‌وه‌ زیاتر درگایان بۆ ئاچوخ ببێ و له‌ ژێر سێبه‌ری کاروان و مه‌نسه‌به‌که‌یان ئاره‌زوه‌کانی خۆیانی پێ دابمرکێننه‌وه‌ که‌ له‌ناو یه‌کیه‌تی قوتابیاندا له‌نگه‌ریان گرت و به‌پاڵپشتی موشته‌ریه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان گرتۆته‌ ده‌ست و هه‌ر قوتابیه‌کیش کاری بکه‌وێته‌ هه‌ر دامو ده‌زگایه‌ک ده‌بێ له‌لایه‌ن کاروان و خ..... کانی ته‌زکیه‌ بکرێ و ره‌زامه‌ندی ئه‌وانی له‌سه‌ر بێ ئه‌گینا ئیشیان مه‌یسه‌ر نابێ و به‌داوای لێبوردن وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ . بۆیه‌ به‌هه‌مو نوسه‌ران و کوردستانپۆستیش ده‌ڵێم هیچ ئیجاب ناکات له‌ سه‌ر کاوێژێکی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ سوکه‌ قه‌ڵه‌مه‌کانیان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ پیس بکه‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە