کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ قوتابیانى زانكۆى جیهان ....بەتایبەت كچەكان و پلە دارى حزبى و حكومى

Thursday, 13/08/2009, 12:00


زانكۆ وەك كایەیەكى زانستى و مەعریفى بە نێوەندێگى گرنگ دادەنرێت بۆ پێگەیاندنى نەوەیەكى رۆشنبیر لەكۆمەڵگا،ئاشكرایە لە ساڵانى دواى راپەرین ویراى بایەخ دان بە زانكۆ و پەیمانگاكان و ناوەندەكانى ترى زانستى خەڵكى بەو شێوەیەى ئێستا روویان نەدەكردە ئەو ناوەندە زانستیانە یاخود لە قۆناغێك لە قۆناغەكان خوێندنیان بەجێ دەهێشت ئەمیش بەهۆى باروودۆخى سیاسى و ئابوورى ئەوكات بوو كە وڵاتەكەمان بەو قۆناغەدا پێپەرى كرد،لەدواى پرۆسەى ئازاداى عێراق و پێكهێنانى حكومەتى یەكگرتووى كوردستان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دامەزرا كە ئامانجى سەرەكى ئەم وەزارەتە ئەوەبوو كە بوارى زانستى و خوێندنى باڵا بەشێوەیەكى تۆكمە دابرێژرێت و بایەخ بە بوارەكانى خوێندنى باڵا بدرێت،هەروەك لە فەلسەفە و كارنامەى وەزارەتیشدا هاتووە وەك بەشێك لە پێداویستى قۆناغى ئەمرۆ بایەخ بە كردنەوەى كۆلێژ و زانكۆى ئەهلى بدرێت كە ئەمەش لەلایەك ژمارەیەك لە قوتابیان وەردەگرێت كە بێگومان كاریگەرى دەبێت لەسەر وەرگرتنى رێژەى گشتى قوتابیان كە ساڵانە لەرێگاى ناوەندەى وەرگرتنى قوتابیانەوە وەردەگیرێن لەلایەكى تریشەوە دەرفەتێكە بۆ ئەو كەسانەى كە بەهەر هۆیەك بێت نەیاتوانیوە لە زانكۆ حكومیەكان بەردەوام بن لەخوێندن و ئێستا تەمەنیان تێپەریوە بۆ خوێندن،[زانكۆى جیهان] یەكێكە لەو زانكۆ ئەهلیانەى كە سەرەتاى دروست بوونى لە كۆلێژێكى زانكۆیەوە بوو كە لەچەند بەشێك پێكهاتبوو وە لەباڵەخایەكى بچووكدا بوو بەڵام دواتر لەبەر زۆرى ژمارەى قوتابیانى ئارەزوومەند بەخوێندن لەم كۆلیژە بەپێى بریارێك كرا بە زانكۆى جیهان و لەچەند كۆلێژێك پێكهاتووە و لەباڵەخانەیەكى تازە ى بێ كوالیتى نەخشەیەكى نارێك كە هەرچى بنەماكانى زانكۆ بێت تێیدانیە و دەوامى تێدا دەكرێت،وێڕاى بوونى تێبینى لەسەر گرانى كرێى خوێندنى ساڵانە و بوونى چەندین كێشەى گەورەوە كە هەرچۆنێك بێت دانمان بەخۆماندا گرتووە لەئاستیاندا بەڵام ئەوەى زیاتر نیگەرانمان دەكات خەریكە ئەم زانكۆیە سیماى زانكۆیى لەدەست دەدات بەجۆرێك كە بریار و رێنمایەكانی زانكۆ بەپێى بەرژەوەندى چەند كەسێك دادەنرێت و سیماى دەزگایەكى ئەمنى بەسەر زانكۆكەمان دەسەپێنرێت، وێڕاى ئەوەى كە ئەو مامۆستا بەرێزانەى كوردن لە كۆلێژەكان ئەو زانكۆیە وانە دەڵێنەوە لەپەنجەى دەست تێناپەرێ كە ئەمەش كێشەى بۆ زۆربەى قوتابیانى ئەو زانكۆیە دروست كردووە چونكە ئاشكرایە كە ئێستا قوتابخانە ئامادەییەكان خوێندن تێیاندا بەزمانى رەسەنى كوردیە،هەرچۆنێك بێت ئەمەشمان قبوڵ كردووە چونكە بە ئارەزووى خۆمان خوێندنمان لەم كۆلێژە هەڵبژاردووە،ئەوەى كە بەندە مەبەستیەتى تیشكى بخاتە سەر ئەوەیە كە خەریكە ئازادى تاكە كەسیمان لێ دەسێنرێت بەجۆرێك كە نەتوانین بەئارەزووى خۆمان هەڵس و كەوت بكەین چونكە لەهەموو كونجێكى زانكۆدا (كامێراى چاودێرى) دانراوە تەنانەت لەهۆلەَكانى خوێندیشدا كە ئەمەش بێگومان رەنگدانەوەیەكى سلبى لاى قوتابیان چونكە نازانین ئێمە لەزانكۆین یاخود لە ناوەندێكى ئەمنى دەخوێنین و نازانین ئەم كارە بیرۆكەكەى لەچیەوە هاتووە و ئامانج تیادا چیە؟ئاخۆ دەبێت بەرنامەى داهاتویان چی بێت بۆ زیاتر بەستنەوەى ئازادیە تاكەكەسیەكان و فشار خستنە سەر قوتابیان؟ دەبێ لەمەودوا قوتابیان ئازدایەكان لەژێر پێیان دابنێن بەتایبەت قوتابیە كچەكان لەكاتى هاتنیان بۆ زانكۆ وەك سەردەمى جەهالەت پێچە و (عەبا بپۆشن) ، دەبێت ئامانج لەدانانى ئەم كامێرانە هەمان بیرۆكەى گروپە تیرۆریستیەكەى بەناو (شێخ زانا) نەبێت كە كەسانى بەرپرسى ئەم نێوەندە كارى هاوشێوەى ئەو گروپە دووبارە نەكەنەوە؟ یاخود لەرێگاى دەزگاكانى ئەمنیەوە ئەم كارەیان پێ نەسپێردرابێت لەكاتێكدا كە ئاشكرایە لەم زانكۆیە چەندین كەسى پلەدارى حزبى و حكومى قوتابین تێیدا؟خۆ ئەگەر ئەم بۆچوونە راست بێت دەبێت كەسانى باڵا دەستى ئەم زانكۆیە لەبەرامبەر چیدا ئەم كارە بكەن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە