سكاڵه‌ی قوتابیه‌کی ئه‌م ساڵ
Tuesday, 09/11/2010, 12:00
سکاڵا! بۆ گه‌وره‌م
گه‌وره‌م بمبه‌خشه گله‌یم له تۆ هه‌یه!
گه‌وره‌م من گه‌نجێکی بێ نازم، کوڕی شه‌هیدم، بێ که‌سم ته‌نیا و ته‌نیا دایکێکم هه‌ییه
له‌م دونیایه که‌سمبێ.
گه‌وره‌م به‌ڵینم دا به‌خۆم که ده‌بێ دڵی دایکم خۆش بکه‌م ده‌بێ ئه‌م ماندووبوونه‌ی به منی خواردوه تۆڵه‌ی بۆ بکه‌موه.
له دایکم پرسی دایکه له ژیان چیت بۆ بکه‌م تاکو دڵت خۆشبێ؟
ووتی کوڕه تاقانه‌که‌م هیچم له تۆ ناوێ به‌س بخوێنه ده‌مه‌وێ پێش ئه‌وه‌ی بمرم له زانکۆ بتبینم.
منیش به‌ڵێنم پێدا، دایکه له‌سه‌ر ئاسته‌می ڕۆژگاری بێ وه‌فا ده‌بێ ئه‌م ئاواته‌ت بێنمه دی
ده‌بێ زانکۆ ببینم بت گه‌یه‌نم به ئاواتت!
له‌گه‌ڵ ڕۆژگاری سه‌خت و نان په‌یدا کردن خوێندم،
کرێکاری قوتابی من بووم!
بۆ خۆشی دایکم خۆم گه‌یانده ئاماده‌ی دوا قۆناغی خوێندنی قوتابخانه
ئه‌م ساڵه وه‌ک پێویست کارم نه‌کرد، دایکم زیاتر کاری کرد تاکوو من شتێکی باشم لێ ده‌رچێ.
له سه‌رمای بێ سۆپا له هاوێنی بێ ساردی ئه‌م ساڵه‌م به ده‌وری یه‌که‌م به‌ڕێ کرد
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ده‌رده سه‌ریه توانیم به ده‌وری یه‌که‌م ده‌رچم و 59 نمره‌که‌م بێ
له دڵی خۆم ده‌م ووت ئۆخه‌ی گه‌یشتم به ئاواتم دایکم دڵ خۆش ده‌که‌م له زانکۆ یان په‌یمانگا ده‌خوێنم، سبه‌ی دو‌وسبه‌ی خه‌رجی ماڵ ده‌گرمه ئه‌ستۆ
به‌ڵام گه‌وره‌م تۆ نه‌تهێشت دایکه خێرله‌خۆ نه‌دیوه‌که‌م دڵخۆش بێ
تۆ هاتی بۆ سه‌ر مینبه‌ری نایه‌کسانی به من و به دایکمت ووت: ئێوه هه‌ژارن بێ که‌ڵکن
بێ که‌سن نه زانکۆ نه په‌یمانگا بۆ ئێوه نابێ، پڤه‌یه
برۆن له بازاڕی ئازاد کار بکه‌ن هه‌ر به ده‌رده سه‌ری بژین
ئێوه هه‌ژارن شایسته‌ی ژیانی باشتر نین.
گه‌وره‌م من هیچت پێ ناڵێم چونکه له ژیانم ده‌ترسم نه‌وه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو خه‌مه دایکه بێ خۆشیه‌که‌م جه‌رگ سوتاوبکه‌ی
بۆیه ده‌تسپێرم به دوعاکانی دایکم، ده‌ت سپێرم به کفنی به خوێن سوور بووی باوکم
ده‌چم بۆ بازاڕی ئازاد به دۆلار ئاوس بووی ئێوه کرێکاری ده‌که‌م تا سه‌ر ده‌نێمه‌وه
تۆش ده‌سپێرم به خودا به‌ڵکوو کوڕت وه‌ک من بێ باوک بکا، خێزانت وه‌ک دیکم بێوه‌ژن بکا
نه‌تهێشت دایکم بگا به‌ئاوات، نه‌تهێشت دایکم پێ بکه‌نێ، نه‌تهێشت به‌خته‌وه‌ر....
له خودام داوایه ئه‌وه‌ی به من و به هه‌زری وه‌ک منتان کرد ئه‌ولادی ئێوه‌ش لێی بێ به‌ش نه‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست