کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من تەنها یەک چەژنم

Wednesday, 07/08/2013, 12:00


من تەنها یەک چەژنم

من سەرچاوەی یەکەم شارستانیم

من یەک ڕەگەزم، ڕەگەز ئاریم

من یەک نەوەم، نەوەی مادومەتینم

من یەک نیشتمانم، نیشتمانی مادوساسانم

من باپیرە دیاکۆ و کەیخەسرەوم

من چیای زاگرۆس و ئاراراتم

من ئاین و زانستی زەردەشتم

من گیانی پیری مۆغانم

من ئاوی بێگەردی سەرزەمینم

من مێژووی نەتەوەیەکی ڕەسەنم

من یەک زمانم، زمانی کوردیم

من یەک نەریتم، نەریتی باپیرانم

من یەک خاکم، خاکی کوردستانم

من یەک نەتەوەم، نەتەوەی کوردی ڕەسەنم

من ناتوێمەوە، من سەهۆڵی پۆڵایینم

من تەنها یەک چەژنم، چەژنی نەورۆزم

من تەنها یەک چەژنم، چەژنی ڕزگاری کوردستانم







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە