کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوان داودی جێگری رۆزنامەنوسانە یان ئەفسەری دەزگای زانیاری؟

Saturday, 01/09/2012, 12:00



ئەگەر چاوێك بە مێژووی دەزگای هەواڵدا بخشێنیتەوە بۆت دەردەكەوێ كەسەرجەم هەواڵەكان لە دەزگا ئەمنیەكانەوە وەردەگرێ لە كەركوك , ریك و رەوان خزمەت بە سیاسەتی دەزگا ئەمنیەكانی ی ن ك لە كەركوك دەكات و بەرێنمایی ئەوان كار دەكات , لەسەرەتای ساڵی 2012 پەلە قاژەی پێ كەوت دەزگاكە بودجەی نەمابوو ئەبوایە دا بخرایە وە پێش كۆتای ژمارە ئەوە بوو شتێكی لەسەر دكتۆر بەرهەم نوسی گوایە وەعدی بودجەی داوە پێی و ویستی احراجی بكات ودواتر كەنەبوو بەئاشكرا دابەزیە سەری گوایە بێ وەعدە . دیارە ئەم بیاوە نامەوێ هەندێ شتی لەسەر بڵاوكرابۆوە كەجۆن سیخوری بۆ دوژمنێكی كورد كردبوو كەزۆربەی خەلك دەزانێ ماوەیەكیش لەگەڵ ئەمریكیەكان كەپارەی لێیان وەردەگرت . بەڵام اخلاقی وایە بەدوای پەناگەیەكی تردا دەگەرا ئەوەبوو دكتۆر نجمالدین پارێزگاری كەركوكی دۆزیەوە لە رێگای دەزگا ئەمنیەكانەوە پێیان ووت كەئەو دەتوانێ هاوكاری بكات بەتایبەتی كە دژی دكتۆر بەرهەمە و بەلام ئەبێ خزمەتی ئەوبكات دیارە لەوكاتەوە مانگانە 30 ملیۆن دیناری بۆ پەیدا كرد و جگە لە هاوكاری تر كەوا خانووە چوار تابقەكەی شۆراویش تەواو دەكات , ئەگەر لەم ساڵدا سەیری ڕۆژنامەی هەوال یان نبا بكەین ئەبینین لەسەرجەم ژمارەكان شیوەنی ئیدارەكەی ئێستای پارێزگای كەركوك دەكات بەبێ ئەوەی یەك كەم وكوری باس بكاتن , جاریك ئەلێ گۆران ستایشی دكتۆردەكەن كەجەلال جەوهەرلەچاوپێكەوتن لە كۆڤاری لفین ئەو بڕگەیەی كە باسی ئیدارەی كەركوك دەكات لە رۆزنامەی هەواڵی ژمارە482 لە 28/7 بڵاوی كردۆتەوە
یان باسی جەزن وباركەكان و وەزعی ئەمنی وپرۆژەكان و...هتد,
دیارە لەسەرجەم ژمارەكان بەو شێوەیەیە من تەنیا دوونمونەم باس كردووە تكایە بەدواداچونی ژمارەكانی تریش بكەن , ئەگەر یەكێ لەكەركوك نەبێ بروا دەكات ئەی باشە (بۆ باسی ئەو هەموو تەقینەوەو رفاندن و تیرۆر وكارەساتی ئالتونچیەكان و سەربرینی خەلكی بێ گوناح و راكردنی بەندیەكانی كەركوك و داگیر كردنی زەوی و زارو هێنانی كۆمپانیای خۆیان و تەواو نەكردنی پرۆژەكان و دزینی نەوت و پیس وپۆخلی ناو شارو سەقەتی پرۆژەكان وبە فیڕۆدانی بودجەی بترو دولار و داگیر كردنی فرۆكەخانەو دروست كردنی هیزی دیجلەو تەعین كردنی عەرەبی هاوردە لەفەرمانگەكان و نیشتەجێبوونی عەرەب لەكەركوك و ....هتد . ئەو پرۆژانەی ئیستا خەلك سودی لێ بینیوە خۆ هەمووی هی كاتی پارێزگاری پێشووە و تاكو ئێستا یەك پرۆژە تەواو نەبووە , دەست تێكەڵكردنی لەگەڵ مالكی گەورەترین خیانەتی نەتەوەییە و پەلكێش كردنی توركەكان بۆ كەركوك خیانەتێكی گەورەیە ئێستا كۆمپانیای توركی دێنن و كاری گەورەی دەدەنێ و شەریكایەتیان دەكەن نازانم باسی چیتان بۆ بكەم یایا لەكەركوك كەس لەزیانی خۆی ئەمینە ئەگەر تۆ رۆژنامەنوسی ئەی بۆ سەرجەم رۆژنامەنوسانی كەركوك لێی نارازین و ئەڵین شەفاف نیەو بواری چاوپێكەتنمان نادات و نایەڵێ بەدواداچون بۆ پرۆژەكان بكەین و هەرەشە لە رۆژنامەنوسان دەكات و تەنیا هاوكاری ڕاگەیاندنەكانی كوردسات و گەلی كوردستان و كەركوك وهەواڵ دەكات وەلەزۆر شوینەكان هەر ئەوانی لەگەڵە كەلەم وێنەیەدا دیارە هەر سێكەناڵەكەی لەگەڵە .
دیارە ی ن ك یش هەر پێی دەكرێ شتەكانی پاریزگار پینە بكات ئەوەی فرۆكەخانەی كەركوك ومالكی و ئۆغلوو كارەساتەكانی ناو كەركوك وئالتونچیەكان و راكردنی سجنەكان و ...هتد . لەروی گەندەلیەوە كەركوك دووەم شارە ئەتوانن بەدواداچون بكەن لە نەزاهەو شوینەكانی تر ئیدارەكەی پڕە لەخەلكی گەندەڵ و دەم وچاو ناشیرینی وەك (لیوا جەمال و زۆربەی بنكەكان و لیوا تۆرهان و ئاسایشەكان و زۆربەی سەرۆك فەرمانگەكان و ...هتد) و سیاسەتی بدزەو قسەمەكە پەیڕەو دەكات . بۆیە شوان داودی بناسن كە بەرگری لە رۆژنامەنوسان ناكات بەلكو بەرگری لە سیخوریەكەی خۆی دەكات ئەگەر ئەلێ بۆ بەناو خۆتەوە ناینوسی من كوری پیاویكی هەژارم و هیچ پشت وپەنام نیە ئەوانیش كەركوكیان كردۆتە شوێنی تەسویەی سیاسی خۆیان بەراست و چەپدا هەرەشە لەخەڵك دەكەن و تەنانەت لەئەندامانی ئەنجومەنیش بۆیە من بەوان ناوێرم خوا نمونەی كوردستان پۆست زۆركات بۆ بێ پشت و پەناكان .
28/8/2012
ئەمەش شاری كەركوكە لە سێ رۆژی جەزنی رەمەزاندا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە