سلێمانی عیماد احمد وەک نوێنەری خۆی بۆ کابینەی داهاتوو قبوڵ ناکات !!
Friday, 15/11/2013, 12:00
دوای ئەوەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە لایان قەوارە سیاسیەکانەوە دەستی پێ کرد لێ ئەوەی جێگەی نیگەرانیە هەر لەسەرەتاوە ئاماژەکان ڕوون ئەم کابینەیەش لەگەڵ کابینەکانی داهاتوودا فەرقێکی وای نیە، بە پێی ئەو پلانە بێت مەکتەبی سیاسی هەردوو حیدبی دەسەڵات کاری لەسەر دەکەن دانانەوەی هەمان سەرووچاوەکانی ڕابردووە و ئەگەرەکان کەمن بۆ گۆڕانکاری کردنی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی بۆ کابینەی داهاتوو، ئەوەی زیاتر نیگەرانی کردووین داناەوەی عیماد احمەدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی کابینەی نوێ کە بەڕێزتان وەک نوێنەری خەڵکی سلێمانی دانراون و هیچ کاتێک خەڵکی سلیمانی کەسێکی وەک عیماد احمد بە نوێنەتی خۆی نازانیێت .. هەموو دەزانین سلێمانی خاواوەنی چ ڕابردووەیەکی جوان و خەباتێکی درێژ خایەنە و هەر لە دێر زەمانیشەوە لە ڕووی ئەدیبان ناوبانگی شاری ڕۆشنبیرانیان پێ بەخشیوە ، سلێمانی ئێستاش و ئەوساش دەتوانێت کەسایەتی زۆر لە عیماد احمەد بەهێزتر و ڕۆشنبیر شیاوتر بکاتە نوێنەرایەتی بۆ کابینەی داهاتوو ، زۆرم پێ سەیرە لەسەر حسابی ئەم شارە و لەبەر ململانێی حیزبی و شەخسی کەسێک نوێنەری شاری سلێمانیە کە هیچ کات فڕی بەسەر سلیمانیەوە نیە، بۆیە داواکارم لە کابینەی داهاتوودا چیتر بە ناوی خەڵکی سلێمانیەوە کەسانی غەیرە ئەمشارە نەکرێنە نوێنەری ئەمشارە چونکە سلێمانی مافی خۆیەتی وەک شارەکانی تری کوردستان خۆی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی دیاری بکات و چیتر نەبێتە قوربانی ململانێی حیزبی و بە زۆر و ویستی چەند لایەنێک کارتۆنیانە نوێنەری بۆ دیاری بکرێت !!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست