عیماد ئەحمەد ئیشی خۆیەتی !!!
Saturday, 19/05/2012, 12:00
کاک نێچیر لە تورکیا سەرۆک ئەبینێت ، جێگرەکەی لێرە خۆی ئەشارێتەوە !!!
لە سەرەتای دەستبەکار بوونی کابینەی حەوتەم و خۆ ئامادە کردنی نێچیرڤان بارزانیدا ، برادەرێک بە تەلەفون پێی وتم عیماد ئەحمەد ئەکەن بە جێگری سەرۆکی حکومەتی کابینەی حەوتەم ، هەناسەیەکم هەڵکێشا وتم کاک فڵان.. ! ئەگەر حکومەتەکەی نێچیرڤان بیەوێت هەندێک چاکسازی بکات ئەو کەلێنانەی ڕابردوو پڕ بکاتەو...ە ، بەبڕوای من عیماد ئەحمەد ئەگەر خراپی ناکات ناتوانێت هاوکاری باشتر کردنی بکات ، چونکە ئەو برادەرە بەوە ناسراوە تەنها بەڵێن دەدات دواتر خاوەنی بەڵێنەکەی نیە ، من لە ستۆکهۆڵم زۆر لەگەڵ عیماد ئەحمەد قسەم کردووە ، کە هاتمەوە بۆ ئێرە پەیوەندیم بە ژمارەکەیەوە کرد، خۆی هەڵی گرت وتی کاک عیماد لە سەفەرە بەو شەرتەی کاک عیمادم پێش چەند دەقەیەک بینی لە ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەری ژمارە ٥٠٥١٣ سکێمانیدا ، دواتر سەیرێکی مۆبایلەکەم کرد و وتم بەخوا یەکێتی تا ساحێبی ئەمانە بێت قەت نابێتەوە بە ساحێب ماڵ ، دەی وازم لێهێناو یەکسەر ژمارەکەیم سڕیەوە ، دوای ماوەیەک بە ئیشێکی خوێنداکارانی سوید ڕێم کەوتە مەکتەبی ڕێکخستن لە قەڵاچوالان ، ئەوکاتە کاک عیماد بەرپرسی مەکتابی رێکخستنی یەکێتی بوو ، برادەرێکی ئەسمەری بەتەمەنم بینی قاتێکی ڕەساسی شاڵی لەبەردا بوو ، کەوتینە قسە کردن وتی موالیدم ١٩٥٦و تا ئەم تەمەنەم لە دوای جیابونەوەی جەلال تالەبانیەوە لە ماڵی بارزانی من لە یەکێتی دانەبڕواوم ، بەڵام بەبڕوای من ئەوەی دام ئەبڕێنیت لەم حیزبە عیماد ئەحمەدە !! پرسیم بۆ ، وتی کاکە گیان زیاتر لە ٢٥ جار تەلەفون و مۆعیدمان داناوە بیبینم . کە یەمە ئێرە کوڕە بجکۆلەکەی بە تەزبیعێکەوە بەبەردەممدا پیاسە ئەکات لە پڕ هەموویان ئەڕۆن و ناهێڵن بیبینم خۆشی ئەزانێت بۆ سەردانی وەستاوم خۆیم لێگێل ئەکات ، لەوانەیە بە سواڵکەر تێگەیشتیبیت لێم ، ڕاستی زۆر دڵگران بووم ، بەڵام دەسەڵاتیشم نەبوو ئەمە بۆ ٣ ساڵ ئەجێت لە دڵمدا ماوەتەوە ، لەم ئاخیرانەشدا کە بەڕیزیان بوون بە جێگری نێچیرڤان بارزانی ، زانیم حاڵی یەکێتی باشتر ناکات لە جاران ، ئەوەی زۆر بێتاقەتیکردم ئەو هەواڵەی کەی ئێن ئێن بوو ، من بینەری ئەو کەناڵە نیم ، بەڵام شەرت نیە ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕانیش هاواری بۆ ئەکات درۆ بێت ! کابرا بە دەنگی بەرز لەو گرتە ڤیدیۆیەی کەی ئین ئین دا بە دوای ئۆتۆمبێلەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت کەوتووە هاوار ئەکات من ١١ ساڵە پێشمەرگەی خۆی بووم ، ئەمەوێت کاک عیماد ببینم ، ئەی هاوار کابرە ئەمەندە بێ ئابوڕوو بێت خۆی لە پێشمەرگەی خۆی بدزێتەوە ئیتر ئەم خەڵکە ئەبێت چاوەڕوانی چیان لێ بکات و هیوای چیان پێی هەبێت !؟؟؟ ئەوەش منی نیگەران کردووە قسە زلەکانێتی لە دەسپێکی قساکانیدا ئەڵێت هەوڵمانداوە بۆ دانان و دۆزینەوەی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو ، من لێرەوە بە کاک عیماد ئەڵیم تۆ خۆت شوێنەکەت شیاو نیە واز بێنیت باشترە لەوەی خۆت لە پێشمەرگەیەکی ١١ ساڵ برادەری خۆت بدزیەتەوە و دەیانی وەک و ئەو بە زۆج و سواڵکەر بزانیت !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست