کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمجارە عیماد ئەحمەد وەک نوێنەری سلێمانی دەچێتە کابینەی داهاتووی حکومەتەوە!

Friday, 15/11/2013, 12:00


دوای ئەوەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە لایان قەوارە سیاسیەکانەوە دەستی پێ کرد لێ ئەوەی جێگەی نیگەرانیە هەر لەسەرەتاوە ئاماژەکان ڕوون ئەم کابینەیەش لەگەڵ کابینەکانی داهاتوودا فەرقێکی وای نیە، بە پێی ئەو پلانە بێت مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزبی دەسەڵات کاری لەسەر دەکەن دانانەوەی هەمان سەرووچاوەکانی ڕابردووە و ئەگەرەکان کە من بۆ گۆڕانکاری کردنی نوێنەرانی پارتی و یەکێتی بۆ کابینەی داهاتوو، ئەوەی زیاتر نیگەرانی کردووین دانانەوەی عیماد احمەدە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی کابینەی نوێ کە وەک نوێنەری خەڵکی سلێمانی دانراوە هیچ کاتێک خەڵکی سلیمانی کەسێکی وەک عیماد احمد بە نوێنەتی خۆی نازانیێت .. سلێمانی ئێستاش و ئەوساش دەتوانێت کەسایەتی زۆر لە عیماد احمەد بەهێزتر و ڕۆشنبیر شیاوتر بکاتە نوێنەرایەتی بۆ کابینەی داهاتوو ، زۆرم پێ سەیرە لەسەر حسابی ئەم شارە و لەبەر ململانێی حیزبی و شەخسی کەسێک نوێنەری شاری سلێمانیە کە هیچ کات فڕی بەسەر سلیمانیەوە نیە، بۆیە داواکارم لە کابینەی داهاتوودا چیتر بە ناوی خەڵکی سلێمانیەوە کەسانی غەیرە ئەمشارە نەکرێنە نوێنەری ئەمشارە چونکە سلێمانی مافی خۆیەتی وەک شارەکانی تری کوردستان خۆی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی دیاری بکات و چیتر نەبێتە قوربانی ململانێی حیزبی و بە زۆر و ویستی چەند لایەنێک کارتۆنیانە نوێنەری بۆ دیاری بکرێت !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە