کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیانی ناڕەزایی لەسەر دزینی کارەبا لەلایەن بەرپرسێکی کارەباوە

Thursday, 22/12/2011, 12:00


بۆ / بەرێزان
مەڵبەندى ڕێكخستنى سلێمانى بەڕێز
وەزارەتى كارەبا
بەرپرسانى حیزبی و حكومى ناوچەكە
دەزگاكانى ڕاگەیاندن

ئێمە ژمارەیەك لەئەندامانى (ى,ن,ك) كە لەماوەى 2 ڕۆژدا توانیمان ئیمزاى (47) ئەندام كۆبكەینەوە و بەردەوامیشین لەپەیوەندى كردن بەهەڤاڵانمانەوە لەسنورى قەزاى دوكان و دەوروبەرى بەم بەیاننامەیە ئاگادارتان دەكەینەوە لە هەڵوێست وەرگرتن و اجرائاتى یاسایی لەبەرامبەر كارێكى قێزەوندا كە لەسنورەكەمان ڕوویداوە و لەخوارەوە بۆتان ڕوون دەكەینەوە ئەگەرنا ناچار دەبین كە لەكاتى گونجاودا هەڵوێستى توندى خۆمان ڕابگەیەنین:

بەیاننامەیی ناڕەزایی
لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا هەواڵى سەرپێچى و تەنانەت دزیی یەكێك لەبەرپرسانى كارەبا لەقەزاكەمان قەزاى دوكان كە بەڕێوەبەرى وێستگەى كارەباى دوكانە بەناوى (عوسمان عبدالرحمن عبدالله) بڵاوكرایەوە و لەپێش بڵاوكردنەوەشى لەمیدیاكاندا لەناو خەڵكى ناوچەكەدا بەتەواویی بڵاوبوبوەوە و كەئەمەش بو بەهۆى ناڕەزایەتى و گاڵتەجاڕیی بە (ى,ن,ك) تەنانەت لەناو خودى ئەندامانى خۆشماندا چونكە ناوبراو لەلایەن ڕێكخستنەكانى ئێمەوە پشتگیریی كراوە و دیارە ناوبراویش لەپێناو بەرژەوەندیە شەخسیەكانى خۆى و گیرفان پڕكردندا باكى بە لەدەستدانى متمانەى (ى,ن,ك) نیە لەناو جەماوەر و تەنانەت لەناو خودى ئەندامانى خۆشماندا, ئێمە لەكاتێكدا پێش بڵاوبونەوەى هەواڵەكە لەمیدیاكاندا بەدواداچوونى تەواومان بۆ هەواڵەكە كردو توانیمان زانیاریی تەواو بەدەست بێنین لەسەر ئەو هەواڵەو تەنانەت زۆر كارى ترى قێزەونى ئەو بەپرسە كە لەدەزگایەكى حەساسى وەك وێستگەى كارەباى دوكاندا لەماوەى كارى چەند ساڵى ڕابردویدا لەو پۆستەدا ئەنجامى داوە, هەروەها بۆمان دەركەوت كە بەڕێوەبەرى دابەشكردنى كارەباى دوكان و بەرپرسى بەشى فرۆشتن لەو بەڕێوەبەرایەتیەدا كە بەرپرسن لە ئاشكراكردن و غەرامەكردنى سەرپێچیكاران ڕێگەیان بە دیزە بەدەرخۆنەكردنى ئەم كارە قێزەونە نەداوە كە جێگاى دەستخۆشى و پشتگیریە لەلایەن ڕێكخستنەكانمانەوە , بەڵام ئەوەى كە بۆ ئێمە جێگای سەرنج و هەڵوێست وەرگرتنە ئەوەیە كە تا ئێستا چەند ڕۆژە چاوەڕێین هیچ سزایەك نەدراوە و وەك سەرپێچى هەر هاووڵاتیەكى ترى ئاسایی مامەڵەى لەگەڵدا كراوە ئەمە لەكاتێكدا كە خۆى بەرپرسى دەزگایەكى حەساسى كارەبایە و خیانەت و دزی لەپیشەكەى خۆى كردوە ئەبوایە سزاى توند بدرایە و چونكە لەیاسا و ڕێنماییەكانى كارەبادا هەیە كە ئەگەر هەر فەرمانبەرێك یان بەرپرسێكى كارەبا سەرپێچى و خیانەت لەكارەبا بكات سزاى فەسڵ كردنى بەسەردا دەدرێ.و ئێوە هەرگیز بینیوتانە باخەوان دزیی لەباخەكەی خۆی بكا؟!
بۆیە هەموو ئەوانەى كە ئیمزامان لەسەر ئەم بەیاننامەیە كردوە ئامادەنین چى تر هەوڵ و كۆشش بكەین لەپێناو (ى,ن,ك)دا و ئەم هەلپەرستانەش لەپێناو بەرژەوەندى و گیرفانى قووڵى خۆیاندا كە هەرگیز پڕ نابێ ڕیسەكەمان لێ بكەنەوە بەخورى و سەرئەنجام تێكشكانى (ى,ن,ك) ى لێ بكەوێتەوە كە لەكاتى هەڵبژاردنەكاندا ئەو ئەنجامە دەبینین!!

هەروەها لەڕێگەى ئەم بەیاننامەیەشەوە داوا لەسەرجەم هەڤاڵانمان دەكەین لەسنورى قەزاى دوكان و دەوروبەرى كە هاوكاریمان بكەن بە دەربڕینى هەڵوێستى جوامێرانەیان لەپێناو بەسزاگەیاندنى ئەم بەرپرسە هەلپەرستەدا بەپێچەوانەوە لەكاتى ئەنجامنەدانى سزادا ئێمە لەكاتى خۆیدا هەڵوێستى شیاوى خۆمان دەردەبرَین و چیتر باجى گیرفانى ئەم كەسە هەلپەرست و گیرفان پرَكەرانە نادەین و ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى داهاتوش شایەدى ئەم هەڵوێستەى ئێمە دەبێ.

لەكۆتاییدا هیوادارین كە بەرپرسانى پەیوەست بەم بابەتە بەهەست كردن بە بەرپرسیارێتیەوە هەڵوێست وەرگرن .


تێبینى:
ئێمە (47) ئەندام كە ئیمزامان كردوە زۆربەمان لەسەر ئەوە ساغ بوینەوە كە لەبەر چەند هۆكارێكى تایبەت ئیمزاكان لاى خۆمان بپارێزین و ناوى هیچ ئەندامێك بڵاو نەكەینەوە و سەرجەم هەڤاڵانیشمان كە پەیوەندیمان پێوە دەكەن دڵنیا دەكەینەوە كە ناوەكانیان لاى ئێمە پارێزراو دەبێ و تەنها لەگەڵ ئەو كەسانە پەیوەندی بكەن كە لەهەڵوێستیان دڵنیان بۆ ئەوەی گروپەكەمان لە ئێستادا لە ئاشكرابوون بپارێزین.

هەڤاڵانمان دەتوانن بەم ناونیشانە پەبوەندیمان پێوە بكەن: [email protected]

لەگەڵ رَێزدا
دوكان
20/12/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە