ڕۆژهاتەكەى گۆڤارى لڤین هەمبانەكەى بەتاڵە

Sunday, 02/01/2011, 12:00




گۆڤارى لڤین لەیەكێك لەژمارەكانیدا دیمانەى كۆنـــە جاشێكى دروست و مستەقیمى پارتى دیموكراتى كوردستان و میتى توركى كردووە قســەمان لەسەر ئەوەنیە كەئەم جاشە چۆن شەكر دەشكێنێت و چۆن قاچى چەندین كەس دەگرێت كەناگاتە ئاست پێڵاوەكانیان تائێرە بارودۆخەكە ئاساییە بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە ئەوەیە كەچۆن و بەچ مەبەستێك لڤین دیمانەى لەگەڵ ئەم جاشەدا كردووە لەكاتێكدا پارتى كرێكارانى كوردستان وەكو میدیایەكى نەتەوەیەیى و سەربەخۆ و خاوەن مۆڕاڵ مامەڵەى لەگەڵ لڤین كردووە و هەمیشە بابەتەكانى جێگەى سەرنجى بەرپرسانى پەكەكە بوون بەڵام سازكردنى دیمانە لەگەڵ كەسانى لەم جۆرە بەبڕواى من شك و گومان لەسەر كەسایەتى ئەم گۆڤارە دروست دەكات كەپێویستە لەسەر ئەم جۆرە كارانەى ڕوونكردنەوەى پێویست بدات چونكە دیمانە كردن لەگەڵ ئەم جۆرە كەسانە هیچ لەگەڵ ئەو دروشمانە یەكناگرێتەوە كە ئەم گۆڤارە ریكلامیان بۆ دەكات خۆ ئەگەر ستافى ئەم گۆڤارە ئەم جۆرە كەسایەتیانەیان نەناسیبوایە هیچ كەس گلەیى لێیان نەدەكرد بەڵام ئێستا كە گلەییان لێ دەكرێت ڕەنگە كاردانەوەشى خراپیشى هەبێت لەسەر كەسایەتى گۆڤارەكە ئەوەیە كەئەم جۆرە كەسە دەكرێت بەچەند دێرێك بناسێنرێت كەبۆچى و بەمشێوەیە و لەمكاتەدا گۆڤارى لڤینى كردووە بەسەنگەر و هەمبانە بەتاڵەكەى تیادا خاڵى كردووە ئەوەیە كەئەم جاشە لەڕابردوو دا لەلایەن پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ دڵخۆشكردنى توركیا وەكو چەكێك لەدژى پەكەكە بەكاردەهێنرا و بەڵام ئێستا كەپارتى خۆى پەیوەندى لەگەڵ توركیا ئاسایى كردۆتەوە هیچ پێویستى بەم جۆرە كەسانە نەماوە بۆیە بەمشێوەیە دەیەوێت بەپارتى بڵێت من لەتوانام داهەیە لەپەیوەندى نێوان ئێوە و توركیا ڕۆڵ بگێڕم ئەویش بەخاڵى كردنەوەى هەمبانەى بەتاڵى لەگۆڤارى لڤین دا من شتێك ناڵێم لەسەر ئەوەى كەئەم ستافە بەڕێزە دیمانە لەگەڵ كێ دەكەن و چۆن مامەڵە لەگەڵ بابەتە ڕۆژنامەوانیەكانیان دەكەن و چى بۆ خۆیان بەباش دەزانن ئەوە پەیوەندى بەخۆیانەوە هەیە بەڵام ئەوەى لام سەیر و سەمەرە بوو ئەوەیە كە(كمال چۆمانى)یەكێكە لەكاربەڕێوەبەرانى ئەم گۆڤارە لەكاتێكدا كەخۆشى بەكەسێكى هەست ناسك دەزانێت لەمەڕ كێشەى كورد لەتوركیا جێگەى خۆیەتى بپرسین ئەگەر ستافى گۆڤارەكەش زانیاریان لەسەر ئەم جاشەكە ڕەشەى توركیا و پارتى نەبێت دەبوایە بەڕێزتان تۆزێك زانیاریتان هەبوایە یاخود بەدواداچوونتان بكردایە لەسەر ئەم جاشەكە كاكە گیان نامەوێت بەڕێزتان ئیهراج وەلێ دەبێت ئەوەش وەكو ڕەخنە قبوڵ بكەن بزانن كەهەڵەیەكتان كردووە ئەویش ڕێگەتان داوە جاشێكى نمرە (24) گۆڤارەكەتان بكات بەسەنگەر هەمبانەیەكى خاڵى تیادا بەتاڵ بكاتەوە من وەڵامى هیچ قسەیەكى ئەم ڕۆژنەهاتەكەى گۆڤارەكەتان نادەمەوە چونكە ئەوە هیچ پەیوەندیەكى بەمنەوە نیە چونكە من پەكەكە نیم و نابم بەپارێزەرى ئەوان وەلێ تەنیا ئەوە دەڵێم كەبۆچى و بەچ مەبەستێك لەم كاتەدا ئەم جاشە قسە دەكات ئەوەى تر بۆ پەكەكە بەجێدەهێڵم كەبەپێویستى دەزانن وەڵامى بدەنەوە یان بێدەنگى هەڵدەبژێرن چۆن خۆیان بەباشى دەزانن....
مەبەست لەم جاشە كەسێكە بەناوى(ڕۆژهات ئامەد لەگۆڤارى لڤین دەیان جنێو و قسەى سوكى بەبزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد كردووە)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە