پەكەكە بەتەماى چیە
Wednesday, 24/08/2011, 12:00
لەبەروارى (15-4-2010) كاك نەژادى حاجى برایم لەسایتى كوردستان پۆست بابەتێكى لەژێر ئەم ناونیشانەدا بڵاوكردبۆوە كەئێستا من جارێكى تر بەكارم هێناوەتەوە دیارە ئەوكاتە ڕەخنەكەى كاك نەژاد لەسەر بێدەنگى پەكەكە بوو كەتوركەكان هێرشیان كردە سەر پیرێكى پیرۆز و خوێنیان ڕژاند لەئێستاشدا كەساڵێك تێدەپەڕێت بەسەر ئاگربەستە تاكلایەنەكەى پەكەكە كەبەشێكى لەسەر داخوازى هەرێمى كوردستان بوو جارێكى بێدەنگى چەك و بێ جوڵەى گەریلاكان بەهێرشى ئاسمان و زەوى وەڵامدرانەوە پەكەكە سەدان جار تاكلایەنە دەستى ئاشتى بۆ توركیا درێژكردووە و دەرفەتى پێداوە بەڵام توركیا پێچەوانەى ئەمە ڕەفتارى كردووە و هەلى لەبێدەنگى پەكەكە وەرگرتووە و لەبەرئەوە دەبێت پەكەكە ئەوە بەتوركیا بڵێت ئەگەر دەستى ئاشتیمان بۆ درێژكردیت و دەرفەتمان پێدایت بەڵام تۆ پێچەوانە ڕەفتارت كرد سڤیل و بێتاوانت بەئامانج گرت ئەوە باجەكەى زۆر قورسە و دەبێت شانى بدەیتە بەر هەموو لایەك ئەو ڕاستیە باش دەزانن كەتورك جگە لەدڕندەیى و نەخوێندنەوەى بەرامبەر بێڕێزى كردن بەگەورەترین دروستكراو كەمرۆڤە هیچ شتێك لەفەرهەنگى خۆى جێناكاتەوە ئەگەر ئێمە پێیان بڵێین برا توركەكان ئەوان هیچ كات ئەم ووشەیەشیان بەدەمدا نایەت لەبەرئەوە ئێمە لەكاتێكدا پرسە بۆ گیانى قوربانیانى ئەم شەهیدانە دەگێڕین و ناڕەزایەتى سەرانسەرى شەقامى كوردى گرتۆتەوە و بەجارێك ئەم كوردستانە هەستاوەتە سەر پێیان و نیگەرانن لەكۆمەڵكوژى خوشك و براكانیان ئێمە واهەست ناكەین ئەوان تەنیا شەهیدى ماڵێك بن ئێمە ئەوان بەشەهیدى گەلى كورد دەزانین و ئەوان ڕەمزى تێكشكانى توركیان ئەوان سەروەریى شەهیدانى كوردستانن هەركەسێك لەكوردستان لەئاست ئەم كارەساتە بێدەنگ بێت زۆر لەئەردۆگانى خوێن ڕێژ تاوانبارترە ئەگەرچى موراد قەرەیلان ئاخافتنێكى باشیدا و ووتى ئەمە باجەكەى زۆر قورسە ئەوە هەڵوێستێكى مەردانەیە ئەو بەرپرسە هەمیشە خاوەن قسە و كرداربووە بەڵام تەنیا ئەوەندە دڵى گەرم و پڕ لەئێش و ئازارمان ئارام ناكاتەوە بەڵكو دەبێت دەرسێكى وەهابدەنە ئەردۆگان كەجارێكى تر پلانى وەها نەخاتە ناو بەرنامەى كارییەوە چونكە توركى بێ مۆڕاڵەكان خوویان پێوە گرتووە ئەگەر زانیان كەس وەڵامیان ناداتەوە خوێنى كوردان دەڕێژن و دەڵێن كورد بێخاوەنە دەبێت وەكو ئەوەى لەڕابردوو دا پێى دەناسرێتەوە هیچ هێرشێك بێوەڵام ناهێڵێتەوە دەبێت ئەم جارەش بەمشێوەیە بێت گورزێك لەتوركیا بوەشێنێت كەلەجیهان دەنگ بداتەوە و توركیا بهەژێنێت چاوەڕوانى دەست و قامتانم گەریلاكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست