بازاڕی ئازاد، یان بازاڕی به‌له‌سه!؟
Wednesday, 18/04/2012, 12:00
دوای مامه‌ڵه‌یه‌كی كورتخایه‌ن له‌گه‌ڵ شۆفێری تاكسی، قایل بو كه به سێ هه‌زار دینار له بازاڕه‌وه بمگه‌ینێته‌وه ماڵ. پاش بێده‌نگیه‌كی كه‌م له‌ناو تاكسیه‌كه‌دا ، وتم: ئه‌زانم ئه‌و بڕه پاره‌ی كرێیه بۆ تۆ كه‌مه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ من زۆره ، واته هه‌ردولامان زیانمه‌ندین ، كه ئه‌مه ئاسایی نیه ونه‌ئه‌بو وابێ. شۆفیره‌كه پاش كه‌مێك ڕامان وتی: ئه‌ی كه‌واته ئه‌مه بۆ ڕوئه‌دا ؟ له وه‌ڵامدا وتم: هه‌ردو لامان زیانمه‌ندین به‌ڵام بێ گومان له‌م سه‌فقه‌یه‌دا سودمه‌ندیش هه‌یه كه ئه‌ویش لایه‌نی سێهه‌مى (نادیاره)، واته خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه وهه‌روه‌ها ئه‌و بازرگانه‌ی كه‌ره‌سه‌ی یه‌ده‌كى (سپێرپارت)ی ئۆتۆمۆبیل ئه‌هێنێ ...... وهه‌موشمان ئه‌زانین كه ئه‌مانه وهاو شێوه‌كانیان كه كۆنترۆڵی جومگه‌كانی ئابوری وبازاڕ ئه‌كه‌ن ، زۆربه‌ی كات به‌ر پرسی گه‌وره‌ن یا (ڕوپۆش)ی به‌ر پرسی گه‌وره‌ن.
به‌ڵی ، له‌م ڕۆژانه‌ی ئێمه و له‌م وڵاته سه‌رگه‌ردانه‌ی ئێمه‌دا بازاڕ ناونراوه (بازاڕی ئازاد) به‌ڵام خۆی له ڕاستیدا بازاڕی به‌ره‌ڵا وبه‌له‌سه‌یه، ئازادی بازاڕ ته‌نها بۆ ئه‌و مافیایه كه له پشت سه‌ریه‌وه وه‌ستاوه وبۆ سودی بێ سنوری خۆی (قۆرخكار)ی ئه‌كات وچۆن بیه‌وێت له پشتی په‌رده‌وه بازاڕ وچالاكیه‌كانی ئابوری هه‌ڵئه‌سوڕێنێ (یا باشتر بڵێین یاری پێئه‌كا).
ئێمه تێكرا قوربانی هه‌مو‌ڕۆژه‌ی ده‌سته‌كانی مافیایه‌كی برسی وبێ موراڵین ، دێوێكی دو باڵ ، وبه‌رده‌وام له نێوان هه‌ردو باڵه‌كه‌یدا بێ به‌زه‌ییانه پارچه پارچه ووردئه‌كرێین. وله ئه‌نجامیشدا گۆشته‌كانمان (مافیاییه‌كان) هه‌ر به كاڵى ئه‌یخۆن وبۆ ئێمه‌ش ئێسك وپێست ئه‌مێنیته‌وه ، كه ئه‌گه‌ر هه‌را وهاواریش له نێوان خۆماندا به‌رپاكه‌ین دیاره هه‌ر بۆ ئێسك وپێست ئه‌بێ نه‌ك بۆ گۆشت كه به‌كاڵی خوراوه.
ئه‌گه‌ر بازار وجومگه‌كانی بواری ئابوری به تێكڕایی گیرۆده‌ی چنگی مافیای دوباڵ نه‌بونایه ئێستا (به لایه‌نی كه‌مه‌وه):
1- ئه‌و كاڵا هێنراوانه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه (به‌تایبه‌تی چین وتوركیا وئێران) له خراپترین جۆر نه‌ئه‌بون وته‌مه‌نی كاركردنیان یه‌كجار ئه‌وا كورت ودابڕاو نه‌ئه‌بو.
2- كاڵای خۆراكی (ماوه به‌سه‌رچو) دزه‌ی نه‌ئه‌كرد به به‌رده‌وامی بۆ ناو بازاڕ.
3- ده‌رمانى ساخته و یان (ماوه به‌سه‌رچو) هه‌مو ڕێگاكانی لێ به‌ربه‌ست ئه‌كرا.
4- ئه‌و ڕێگایه‌ی كه ڕوپۆشه قیره‌كه‌ی (واته ئه‌سفه‌لته‌كه‌ی) به‌رگه‌ی بیست وپێنج هه‌فته ناگرێ لایه‌نی كه‌م به‌رگه‌ی بیست وپێنج ساڵى ئه‌گرت.
5- ئه‌و ساختمانه به‌رز وته‌لاره نوێیانه‌ی به‌رده‌وام قوت ئه‌بنه‌وه ، بنه‌ماكانی ته‌لارسازی ومه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تبون وخۆشگوزه‌رانی زور به‌باشى تێیاندا ڕه‌چاو ئه‌كرا. [به بۆچونی من كه‌مترین حساب كراوه بۆهه‌ندی دۆخی تایبه‌تی (وه‌ك ڕودانی بوومه له‌رزه) له دیزاین وهه‌روه‌ها له جێبه‌جێكردنى (ته‌نفیزی) ئه‌و ساختمان وته‌لارانه‌دا (كه هه‌ندێكیان باڵایان ده‌یان قاته). وله‌هه‌مان كاتدا نرخی ئه‌پارتمانێك (شوقه‌یه‌ك) به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌بوایه له ٪ 30 (له سه‌دا سی) كه‌متر بوایه له‌وه‌ی ئێستای ، وهه‌روه‌ها ئه‌بوایه مانگانه‌ی (خزمه‌تگوزاری) نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ی ئێستا بوایه].
6- ده‌ستدرێژى (تـهجاوزی) هه‌ندێ له‌و ته‌لار و خان‌و وبازاڕانه‌ی دروستئه‌كرێن بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان (به‌تایبه‌تی شه‌قامه سه‌ره‌كى وگشتێكان) نه‌ئه‌بونه دیارده‌یه‌كی ئاسایی به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ شه‌قامی سه‌ره‌كی كه زۆر ئاشكرا وگوستاخانه (جه‌ریئانه) ته‌نگیان به شه‌قامه‌كه هه‌ڵچنیوه.
7- ئه‌و زه‌ویه میریانه هه‌روه‌ها ئه‌و موڵكه میریانه‌ى كه ده‌ستبه‌رداریانبون به نرخێكى سیمبۆڵیك (ره‌مزی) ، وتێكدران وله جێگایان ته‌لاری باڵابه‌رز جێگیركرا (وه‌ك شوێنی به‌نزیخانه‌ی عه‌قاری وباره‌گای فیرقه‌ی كۆن وچه‌ندان شۆینی تر) ئێستا یا ئه‌كران به پاركی سه‌وز یا هیچ نه‌بوایه به‌ساختمان بۆ سودی گشتی (بۆ نمونه ساختمانی چه‌ندان نهۆمی بۆ پارككردنی ئۆتۆمۆبیل).
8- سوته‌مه‌نی به گشتی وبه‌نزین به تایبه‌تی به نرخێكی كه‌م وبه به‌رده‌وامی دابین ئه‌كرا وجۆره‌كانیان له باشترین پله‌دا ئه‌بون. [ئه‌و به‌نزینه‌ی لای ئێمه ئێستا به‌كاردێ باشترین جۆری (ژماره‌ی ئۆكتانی هه‌شتایه) كه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌كارناهێنری چونكه‌مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژینگه وله‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌یه. ئه‌مه به نیسبه‌ت به‌نزین ، به‌ڵام به نیسبه‌ت نه‌وتی سپی باشتر وایه هه‌ر باسی نه‌كه‌ین].
9- په‌یوه‌ندی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونی مۆبایڵه‌وه نرخی له (چوار سه‌نت) پتر نه‌ئه‌بو له خۆله‌كێكدا. ئه‌م چه‌ند سه‌نته زیاده‌یه‌ى لێمان ئه‌ستێنرێ ، به به‌رچاوگرتنی سه‌دان ملیون خوله‌كی په‌یوه‌ندیكردن له مانگێكدا ، بڕێك پاره‌ی زۆر ده‌رئه‌چێ له ساڵێكدا.
10- له وڵاتی دوه‌م ڕیزێرڤ (احتیاگى) نه‌وت له جیهاندا قورساییه‌كی زۆری پاره‌ی كاره‌با نه‌ئه‌خرایه سه‌ر هاووڵاتى كه‌مده‌رامه‌ت كه ناگونجێ له‌گه‌ڵ ئاستی نزمی داهاتى مانگانه‌ی تاك (هاووڵاتیدا).
11- به‌شداربوی ئینته‌رنێت مانگانه له (10 دۆلار) پتری نه‌ئه‌دا بۆ خێراترین هێڵى ئینته‌رنێت، وپه‌یوه‌ندی له ڕێگای ئینته‌رنیته‌وه زۆر خێراتر وكاراتر ئه‌بو به‌هۆی بونی (مونافه‌سه)وه.
12- به‌شداربوانی ته‌له‌فونی نورماڵ (هێڵی كوردتێڵ) مانگانه هه‌شت هه‌زار دینار باجی بڕاوه‌یان نه‌ئه‌دا(كه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و باجه بده‌ن ئه‌گه‌ر ته‌له‌فونه‌كانیشیان به كارنه‌هێنن).
ئه‌م لیسته‌ی سه‌ره‌وه منیش وئێوه‌ش زۆر به ئاسانی ئه‌توانین درێژتری بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگبێ هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بێ بۆ ئه‌وه‌ی به باشی له‌و كاره‌ساته بگه‌ین كه له ڕیگه‌ی بازاڕی به‌له‌سه وئابوری (ئاراسته‌كراو بۆ سودی تایبه‌تی یه‌ك لایه‌نه) بۆمان سازدراوه، كاره‌ساتێك كه سات به سأت قووڵتر وبه‌ربڵاوتر ئه‌بێ.
18 نیسان 2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست