بەڕاشکاوى!!!.....(نا) بۆ (دەستورى میراتى)!!!!!!......
Monday, 27/05/2013, 12:00
دەنگ بەدەستورێک مەدە بتهێڵێتەوە لەژێر بەندى(٧)ى(نەتەوە یەکگرتوەکان) تایبەت بە مەترسى بۆسەر ئەمن و ئاسایشى نێونەتەوەیى و دەروجیران!!....
دەنگ نەدان بۆ ڕاپرسى و ریفراندۆم لەسەر پرۆژە دەستورى هەرێم ئەرکێکى نەتەوەیى و نیشتمانیە.
هەر کەس و لایەن و رێکخراوێکى کوردى بچێتە ژێربار، یاخود موساوەمە، لەسەر ڕاپرسى دەستورەکەى پارتى و پرسى سەرۆک بونى سەرۆکى پارتى بکات...بەتایبەت لە دواى وتارەکەى رۆژى ٢٦/٥/٢-١٣ ى سەرۆکى پارتى.... دەکەوێتە بەر مەسئولیەتى ئەخلاقى و مێژویى ....
سەرۆکى پارتى وادەڕوانێتە گەلى کوردستان و تەواوى حیزب و لایەنەکانى سەرگۆرەپانى سیاسى هەرێمى کوردستان ، شاگردێکى ڕۆژانەى نەخوازرو بێزراون!!....
سەرۆکى پارتى وا دەڕوانێت، بیرکردنەوەى وایە، کوردستان بێ ئەو حیزبەکەى و دەستورە میراتیە مێژویەکەى ساڵى ١٩٧٠ نەبێ، کوردستان دەبێتە وێرانە!!..
سەرۆکى پارتى بێ ئاگا لەوەى هەشت ساڵ حوکمڕانى ئەو حیزبەکەى کوردستانیان کردۆتە گڵکۆیەک، سەرچاوەو کانیاوى قەیران!!..
بەڕاشکاوى!!...
ئەرکى هەمومان بەگشت چین و توێژەکانى نێو کۆمەڵگەى کوردى ئەوەیە، بەرەو ڕوى سەرۆکى پارتى و پارتى ببینەوە، نەک (نا)یەک بگرە(٥٠٠٠٠٠٠)ملیۆن
(نا) بۆ دەستورە میراتیە تەقلیدیەکەى بدەین!!....چونکە پارتى دەستورە...دەستور پارتیە(*)!!...
هاوڵاتیانى ئازیز...
پێویستە وریابین ئەوەى دوێنێ سەرۆکى پارتى وتى، گەمەیەک، شمشێرێکە، دراوێکى دوودیوى یەک مەبەستە، ئەویش:
١/لە حاڵەتى دەنگ هێنانى دەستورى میراتى، لە دەرئەنجامى پرسى ڕاپرسى کارەسات دەخوڵقێت و ژیان لەم هەرێمەدا مەحاڵە!!..
١/لەکاتى دەنگ نەهێنانى دەستورى میراتى، دیسانەوە هەر کارەساتە، سەرۆکى پارتى و بەناو سەرۆکى ئێستاى هەرێم (حاڵەتى نائاسایى) ئیعلان دەکات، بەمەش تەبریر بە درێژکردنەوەى وادەى سەرۆکبونى خۆى بۆ زیاتر لەدوو ساڵ دەدات!!.....بە پێى یاساى سەرۆکایەتى ئێستاى هەرێم!!...کە خزێنراوەتە نێو پرۆژە دەستورى هەرێم دەقى مادەى (٦٥)/هەشتەم!!....
تکایە...تکایە.... پاساو تەبریر مەهێننەوە، چى بکەین و مل کەچ بین و بیگۆرین و خۆ بگونجێنین و چاک ئەبێ و چاک نابێ ئەمانە قسەى موساوەمەو سازشن، پێتان وایە ئەم عەقڵیەتە کە گوێ لەکەس ناگرێ، ئامین بۆ ئەو قسانە دەکات؟!..
ئەرکى ئۆپۆزسیۆن بەگشتى و بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەتى هاتنە دەنگە لەسەر ئەم هەڵوێستەى پارتى...بێ دەنگى نغرۆ بونى ئەبەدییە!!...
دەڵێن کاتى خۆى کۆمەڵە کەسێک لەنێو پاپۆرێکدا دەچنە قوڵایى دەریا، ئەوانەى خوارەوە کاتێک تینویان دەبێت وزەو هەوەس وایان لێ دەکات تاقەتیان نەبێ و هەربەتۆپزى ناچنە تابقى سەرەوەى پاپۆرەکە بۆ ئاو خواردنەوە، دێن وردەوردە لەتابقەکەى خۆیان دەست بەکونکردنى پاپۆرەکە بۆ ئاوخواردنەوە دەکەن، کاتێک ئەوانەى سەرەوە پێ دەزانن ئەمەندە کونەکان زۆر بون فریاى گرتنى ناکەون،روبەروى مردن دەبنەوە،بەهێورى!!...
جا برایینە ئەم هەڵوێستەى سەرۆکى پارتى و پارتى(دیارە هەمو پارتى نا) وەک برادەرەکانى بەشى خوارەوەى پاپۆرەکەیان لێ هاتوە، بۆ تینویتى خۆیان دەیان و هەزاران کونیان کردۆتە پاپۆرى کوردایەتى، خەریکە هەمومان نغرۆ ئەکەن!!....
تەخوین و بەخشینەوە دەست پێ مەکەن، جنێو قسەى نەشیاو بەهاناتان نایەت، ئێمە هەوڵمان بۆ خۆمانیە، بۆ نەتەوەو خاک و نیشتمانە، مەترسیەکە زۆر لەوە گەورەترە مرۆڤ بترسێت، پێویستە نابگرە ئەرکى نیشتمانیە، ئیعتیرازات و ناڕەزایى و کەمپین و گەیاندنى ئەم هەڵوێستەى پارتى بەڕاى نێو دەوڵەتى بگەیەنین!!...
دواجار، ئەم هەڵویستەى سەرۆکى پارتى وەک چۆن تا بەئێستا عێراق لەژیر فەسڵ و بەندى حەوتەمى نەتەوەیەکگرتوەکان نەهاتۆتە دەرەوەو دەنگیان بۆ لابردنى ئەو مادەیە نەداوە لەبەر ئەوەى عێراق بەمەترسى بۆ سەر ئەمن و ئاسایشى دونیاو دەرو دراوسێ هەژمار دەکرێ، ئەم هەڵوێستەى سەرۆکى پارتى هیچى لە هەڵویستى عێراق کەمتر نیە، نا بگرە تۆخکردنەوەى مانەوەى عێراق و کوردستانە لەژێر ئەو بەندەدا!!...
(*)
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=6598&AuthorID=282پارێزەر بێستون مەحەمەدساڵح مستەفا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست