کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەشوناس بە پێناسە.... نەداهێنان بە سەدەقە!!...

Friday, 28/12/2012, 12:00








هەرگیز ...قسە لەسەر ئەم بەڕێزانە ناکەم سەبارەت بە دیاریکردنیان وەک داهێنەر پیرۆزیان بێت!!...
قسەم لەسەر بەحیزبکردنى کۆمەڵگەیە...پارتى و یەکێتى دەس بەکەواو سەڵتەى ئەهریمەن و هۆلاکۆ و کێ و کێوە دەگرن، هەر بۆ ئەوەى پێیان بڵێن بابە ئەوەتا تۆێژو نوخبە و ڕۆشنبیرو سەندیکا پیشەیى و کۆمەڵەو گروپە جیاجیاکانى هونەرو نوسین و میدیا... ئامادەو لەحزورى کەعبەى ئەم دووحیزبە داهێنانیان هەیە!!....

پارتى و یەکێتى لەم سێ پارێزگایەدا هەموو شتێکیان سیخناخ لێوان لێو لە هەڵەو پاساوى هەڵەى تۆخ بە هەڵەى تۆخ تر لە نەیارو ڕکابەرە سەرسەختەکانیان دەکەنەوە!!!....

ئەم دوو حیزبە گەیشتونەتە لێوارێک گەردەرگاى قاسەى دزراوى میللەت لە ژورى ئیدارەى حیزبەکانیانەوە دابخرێت ، بە یەقین لە ئێستاوە تا ساڵێکى تر دەبنە مێژوو ئاسەواریان وەک تۆز بە ئاسمانا دەچێت....

زیاتر ئەم ئاوە ڕژاوە لە هەڵەى تۆخ و تۆختر لاى پارتى خەریکە دەبێتە سەرچاوەى و سەرچاوە دەبێتە زۆنگ و زۆنگ قەتیس ئەبێ و قەوزەى گەنین و بۆ گەن بون سیماو ناواخنى گرتون....

تۆڵە سەندنەوە بۆتە نەزەریەیەکى قێزەون لاى پارتى و یەکێتى ، بونەتە مامۆستاو شێخ و مەشەیاخى زۆرترین گەندەڵى و زۆرترین قەیران بۆ مانەوە لە کورسى قەڵەمڕەوى!!!....

کابینە نوێیە حیزبیەکەى حوکمەت... لەوەتەى دەست بەکار بوە...کار لەسەر دەرون و چۆنیەتى خۆشەکردنى چین و توێژەکانى نێو کۆمەڵگە دەکات، چۆن بتوانن دەستەمۆبونى هزرو فکرو مەعریفە بکەن و نەهێڵن لە زۆنگاوى قەوزاوى حیزب دەربچن!!!...

شوناس و خزمەت و دڵسۆزى و بەهەرەمەندى و سەر راستى بەر لەوەى بە پێناس دیاری بکرێت ...ئاغا گیان....کوێخاى کوێرە دێ پەروەردەیە...پەروەردە....

کەسێک پەروەردەى سەقەت و ساقت بێت دەیان شوناس بە فەرمانى ئاغاو کوێخا و موریدەکانى بخرێتە باخەڵیەوە نابێتە کەسایەتیەکى ئاسودەو خاوەن کەرامەت و داهێنەر!!!....

کەسێک ئیلتیزام و مۆراڵى بە پارە بپێورێت چاوەڕێى حەکیم بون و مرۆڤ دۆستى لێ مەکەن!!....

کەسێک نیشتمانى خۆى خۆش بوێت دزى لە هاوڵاتیانى خۆى ناکا نفوس و نفوزى درۆینەى پێ بکڕێت!!!!....
کەسێک بە تۆپزى خۆى بەخاوەنى میللەت بزانێ و ئاغاى کوێرە دێ بێت ، چارەنوسى بە پارەو سامانى حەپەلوشکراوى میللەت مسۆگەر نابێت!!....

دەیان کەسایەتى بەبڕشت و خاوەن هزرى ئەم میللەتە بەیەک دورى سەیرى هەڵوێستە دۆڕاو درۆینەکانتان دەکەن...خەفەت بۆ کورتبینین و ئاسۆگەى قەڵەمڕەویتان دەخۆن!!...چما بەدەستى خۆتان چۆن چۆن لەمەرگ نزیک دەبنەوە!!...

ئاخر بوخارى گەنین و گەندەڵ بون بۆن ساردى گرتوە، چۆن بەخۆتان ڕەوا دەبینن ئوستازى دیاریکردنى داهێنەران بن!!...

ماڵ لەخۆیدا نەبو میوانیش ڕوى لێکرد... ئیدارەدانى میللەت بە سەماى سەقت و قیژە قیژو واقە واق و ژاوەژاوە ناکرێت....

لێرەوە پێناسى نوسەرانم هەرچەندە لەدواى کۆنگرە حیزبیەکەى نوسەرانى حیزبەوە تازە نەکردۆتەوە تازەشى ناکەمەوە... تاکە پێناس بوو لە گیرفانمدا تا هەتا هەتایە فڕێى دەدەم تا حیزب دەست لە بیناقاقاى نوسەران بەرنەدات،!!...

لێ بێ دەنگ نابین لێتان... ئێمە و ئێوەو ڕۆژگار لە نێوانماندا!!....

داهێنان و داهێنەرانییش بەسەدەقەو ماڵى دزراوى میللەت چەپڵەى مردنتان بۆ لێ دەدەن!!...

ئەوەندە هەیە ...با دەسەڵاتى قەیراناوى زۆنگاوى قەوزاوى لێوان لێو لە ناعەدالەتى بزانن....

نە شونا س بە پێناسە.... نەداهێنان بە سەدەقەیە!!!....

ئافەرم بۆ ئەو داهێنەرەى چەکى پارەى دزراوى میللەت وەرناگرێت!!!...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە