نەوشیروان مستەفا ...سیستمى سیاسى !!....
Tuesday, 08/10/2013, 12:00
ا
کوردستان لەبەردەم ڕەهەندى جیاوازدا!!!....
گەشەو پەرەپێدانى وڵات پابەندە بەشەش چەمکى سەرەکى(یەکبون، دیموکراسیەت ،گەشەپێدانى مرۆیى ، سەربەخۆیى، دادپەروەرى، ئاسایشى نەتەوەیى)...
ڕاستیەکى تفت ، لێ گورچکبڕو کەمێکیش ئازارشکێن... چاودێرى سیاسى خوێندنەوەى پێویستە دوور لەسۆزو پیاهەڵدان بەشێوەیەکى (موجەرەد)موتاڵاو خوێندنەوەو ئەگەرەکانى بۆهەر یەک لەو چەمکانە کە کارئەکتەرى گەشەپێدان و پەرەپێدانى ولات و خۆشنودى تاک و بنەماى هاوڵاتیبون بەو پێوەدانگەى کە هەموان لەبەردەم یاسادا یەکسانیین بێ جیاوازى ڕەگەزو توخم و نەژادو ئایین و ....هتد..
بڕۆین بەنێو گوزەرى (هەڵبژاردن و دەرئەنجامەکانى)... هاوکێشەى سیاسى و مەشهەدەکەى جیاوازیەکى گەورەو بەرچاو نەخوڵقاوە نەکاریگەرە!!...
چونکە ئەم بارودۆخەى ئێستا لغاوەکردنى لاى هیچ لەپاڵەوانەسیاسیەکان نادۆزرێتەوە، لەبەرئەوەى بەرژەوەندى نێونەتەوەیى و جەمسەرگیرى زلهێزەکان و کاریگەریان لەسەر وەزعى (سیاسى ـ مرۆیى) هەرێمى کوردستان و عێراق، هەمیشە دەرهاویشتە و ئەجنداکان خوێندنەوەیەکى دەرەکیانە لەئامێز دەگرێت وەک لەوەى جەختکردنەوە لەسەر فیکرێکى دیاریکراوى کارپێکراو لەسەر ئەرزى واقیعى هەرێمى کوردستان و لەڕۆحیانەتى سیاسیەکانى!!...
گەر باس لەشەرعیەت بکەین...عەیبەى سیاسی و قانونیە باس لە پێگەى بارزانى بکرێت بەوەى کە حیزبەکەى براوەى هەڵبژاردنە، چونکە بارزانى خەرقى سیستمى دیموکراسى کردوە(گەڕانەوە بۆ کۆدەتاى ٣٠حوزەیران) باشترین دەلیلى مەلموسە!!....
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، خانمى سەرۆک کۆمار، هۆکارى سەرەکى نوشستى (یەکێتى نیشتمانى کوردستان) لە هەڵبژاردنى ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٣... بەئیقراو ئیعتیرافى خۆى پاش ئەوەى لەبەرپرسیارێتى مەڵبەندى سلێمانى پاشە کشەى کرد، بەویژدانەوە پێویستە ئەداو میکانیزمى سێ هاوەڵەکەى ترى نێو مەکتەبى سیاسى (باڵى دەست ڕۆشتوى پێش هەڵبژاردن) لەیاد نەکەین، کاریگەرى خراپیان لەبارو دۆخى یەکێتى هەبوە!!... بەم پێیە، هێرۆخان یەکێک نیە لەوانەى بتوانێ تەحەکوم بەئایندەى یەکێتى لەئایندەدا بکات و تاکڕەوى بەردەوام بێت!!!!...
نەوشیروان مستەفا...ڕاستە هەمیشە باس لەئاشتى کۆمەڵایەتى و پێکەوەژیان و پاکێجى چاکسازى بۆ دەربازبون لە بازنەى قەیرانى پەنگخواردوى ٢٢ساڵى حوکمڕانى کوردى کردوە، لێ ئەمیش لە هەڵبژاردنى ٢١ى ئەیلولى ٢٠١٣ کارکردنى لەڕووى چەندایەتى و چۆنایەتى بەبڕواى بەندە چ بۆ بزوتنەوەى گۆڕان لەئاستى ناوخۆیدا و چ لە سەرئاستى کوردستان ئەرکى گەورەى بەبارتەقاو قورسایى گەورە کەوتۆتە ئەستۆ.
بەرنامەى سیاسى گۆڕان و مەوداى گۆڕانبون بەوەى بزوتنەوەیەکى خۆرسکى جەماوەریە تێکەڵەیەکە لەبیرو فیکرو ئایدیایى جیاواز جۆرێک لەمشت و مڕى هێناوەتە نێو کایەکە...
لاى ئەم سێ کەسایەتیە...
بارزانى دوورە لە هاوکێشەکە هەرچەندە حیزبەکەى بەئەمرى واقیعى زۆرینەى کورسى هێناوە...
هێرۆخان نزیکەى (١١)کورسى لەحیزبەکەى بۆتەوەو جۆرێک لەنوشست ڕوویتێکردون...
نەوشیروان مستەفا لوغزى هاوکێشەکەیە دەنگى بزوتنەوەکەى زیادى کردوە لێ کورسیەکانى کەمى کردووە!!...
سەربارى بارەگرانەکەى سەرشانى ئێستا هەموان چاوەروانى ئەداو تەوژم لەدیدى ئەم پیاوەوە بەدی دەکەن ،سەبارەت بە ئایندەى سیستمى سیاسى!!...
جەوهەرى گەشەسەندن و پەرەپێدانى وڵات لە ئاوا هاوکێشەیەکى قورسداو بەپراکتیزەکردنى شەش چەمکى سەرەوە لەسەر دەستى ئەم سێ کوچکەیە، هاوکێشەیەکە هاوسەنگبونى کەمێک سەختە، چونکە شەرعیەت و مەشروعیەت و سەروەرى یاساو بڕوابون بەپایەکانى دیموکراسى و مەفهومى هاوڵاتیبون کێشمە کێشى لەلاى ئەم سیاسیانە هەڵبەزو دابەزى توندى لەسەرە!!...
بەتایبەتى ئێستا بیر لە حوکمەتى بنکەفراوان دەکریتەوە...ئەمەش بۆخۆى لوغزێکى فرەعەیبدارو لوغم و بۆمبێکى چێنراوە تیایدا پەرتەوازەبون و خەسارەت و تەحەکومکردن چارەنوسى نادیارە!!....
بڕوابون بە ئاوا حوکمەتێک، مانایەک بۆکایەى دیموکراسى و ئۆپۆزسیۆن ناهێڵێتەوە، هەموو بێ دەنگى هەڵدەبژێرن لە بۆ گەیشتن بە کێک و دابەشکردنى دەسەڵات!...ئیدى ڕەخنە لەپەرلەمانەوە سەرلەنوێ بەرەو شەقام و رۆشنبیر و ڕاى گشتى ملى ڕێگە دەگرێتەبەر!...
یەک لە خەسڵەتەخراپەکانى سیستمى نیمچە کراوە هێنانەکایەى (پۆپۆلیزمى سیاسیە) واتە (فەوزاى سیاسى) بۆ؟!..
دەرئەنجامى ئەم سیستمە هێنانەکایەى حوکمەتێکى شڕۆڵەى لاوازو خاوەن بەرنامەى پەرت پەرتکراو ، لەسایەى حەشاماتى (کۆبونەوەى) حیزبى زۆرینەو حیزبى فاشیل و حیزبى دوکاندار، لەمپەڕى خیتابى ئیسلامى سیاسى بۆ ئەوپەڕى پارێزەرو ڕاستڕەو!!....بەمەش تەشریعاتى دەرچوو سیخناخە بەپرۆژەو بەرنامەى سیاسى دواجار چوارساڵى حوکمڕانى تەواو دەبێت...حەشامات باقیەو دێنەوە نێو جەماوەرو داواى دەنگیان لێ دەکەن و هەریەکە لەحەشامات فەشەل دەخاتە سەرشانى ئەوى تر!...
لێگەڕێن ڕۆژانى دادێ ...هەنگاوەکان یەک لەدواى یەک سەرەتاکانى بەدەردەکەوێت ، هەرسێ پاڵەوانەسیاسیەکە دەکەونە بەر باس و لێکۆڵێنەوە بۆ چەمکەکانى لاى سەرەوە!!....
هەڵبژاردنى کورد و فلیمى هیندى!!...
بێگومان کورد تینوى بەکەلتورکردنى دیموکراسى و پایەکانیەتى، بەراورد بە ٢٢وڵاتى عەرەبى ...وێڕاى سەرکوتکردن و چاودێرى چۆنیەتى لەباربردنى ئەزمونى ئەم هەرێمەى باشور کەبەشێکى زیندوى کوردستانى گەورەیە... هەرچەندە دوژمنە سەرسەختەکانى هەمیش لەبۆسەدان بۆ نەهێنانەدى سەربەخۆیى کوردستان و ئیعلانى دەوڵەتى کوردى!!..
تێزو مەسەلەى کورد تا بەئێستا لەقاوغى ئینسانى بون لەدیدى داگیرکەران و مۆنۆپۆلکردنى سامانى نیشتمانى کورد، بەبەردەوام چاوچنۆک و زلهێزەکان شەڕى بەردەوام و مانەوەیان لەسەر بەحرى نەوتینى کوردستان لەستراتیژى دوورمەودایان ئینکار ناکرێت..
بەڵام...هەڵبژاردن لاى ئێمە وەک فلیمى هیندى وایە یاخود وەک کوڕە ئازاکە وایە گولە نایبڕێ ...بۆکسێن و زۆرانبازى نایخات... گزى و فزى لەبارى نابا و بەهێزى ئەکا...دەیان فڕت و فێلى لەبەرامبەر پاڵەوانى فلیمەکە دەکرێ هەرسەرکەوتوە... پاڵەوانى فلیمەکەش تەواوى کارەساتەکان بەسەرکەوتوى دەبڕێت و لەکۆتایى سیناریۆکەدا هەمووشت تەواوبوە پۆلیس یابەماتۆڕ یابەتوڕومبێلێکى مۆدێل کۆن دەگاتە مەسرەحى جەریمەو شاباشى کوڕە ئازاکە یا پاڵەوانەکە بردنەوەى کچە جوانەکەیە کەهەم سەماکەرو هەم گۆرایبێژو هەم خۆشەویستیشە!!...
ئێستا ...هەرکەس لەتەرەفى کوڕە ئازاکە دەم دەکاتەوە ...یا ئەڵێت بردمانەوە، یاخود دەڵێت هێزى یەکەمین و ....یا دەڵێت پێش مەرجمان هەیە...یا دەڵیت بابە لەگەڵ سینیش ئەیبەینەوە!!....
ئەوەى مالکى کردى...پارتیش دەیکات!!...
زەمەنێکى زۆر دوور نیە هەڵبژاردنى ٧/٣/٢٠١٠ لەعێراق...بینیمان قەوارەى کورسیەکانى ئایاد عەلاوى (٩١)کورسى بوو...لێ مالکى(٨٩)بوو...بزانن مالکى و حیزبە شیعىو ئیسلامیەکان چۆن چۆن فێڵى دەستوریان لەبەرژەوەندى خۆیان (تەفسیرو تەئویل)کرد...هاتن وتیان گەورەترین پێکهاتەى قەوارەى سیاسى حوکمەت پێک دەهێنێت...نەک گەورەترین قەوارەى سیاسى!!...بەمەش مالکى گرەوەکەى بردەوە....
هەمان بۆچون و نەخشەى سیاسى مالکى لەئایندەدا پارتى پەیڕەوى دەکات... بۆ ئەوەى شان بداتەبەر یەکێتى و لەنوشست ڕزگاریان بێت و ڕێکەوتنى ستراتیژى بەردەوام بێت، (٣٨+١٨)دەبنە گەورەترین پێکهاتەى قەوارەى سیاسى (دواى مشت و مڕو تەنازولات و ڕێکەوتنى ژورەتاریکەکان)...ئەوێ کات بەتەنها (١١)کورسیەکەى کۆتاو حیزبە بچوکەکان (١+١+١) حوکمەت پێکدەهێنن....
هەر بۆئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان سەغڵەت ببێت(گۆڕان بەرەو دەسەڵات)دروشمى سەرەکى کەمپینى ٢١/٩/٢٠١٣... لەلایەک لەلایەکى ترەوە حیزبە ئیسلامیەکان وەک دەرئەنجام پێداچونەوە بە هەماهەنگیان لەتەگ بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن....
ئێستا مەسەلەى (پلنیۆم)لەماوەى (٣)رۆى دادێ دەبەسترێت لەلایەن یەکێتى نیشتمانى هۆکارى سەرەکى(درێژکردنەوەى ژیان و شەرعیەتى سەرکردایەتى یەکێتیە) تا موهیمەکەیان تەواو بکەن... ئەگەرى گۆڕینى سێ یەکى ئەم سەرکردایەتیە هیچ کاریگەریەکى ئەوتۆ لەوەزعەکە ناکات!!!...
وتارەکەى ٧/١٠/٢٠١٣ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەو مەفهومەى(گەڕانەوە بۆ ڕاى گشتى و جەماوەر) سەرەتایەکە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ڕەهەندە جیاوازەکانى لەئەگەرى شەراکەت یا خود ئۆپۆزسیۆن بون تا بە جەماوەرى خۆرسکى گۆڕان بڵێت، گۆڕان ...بەخەلکەو لە خەڵکەو بۆ خەڵکە... ویست و ئیرادەى جەماوەرو پایەکانى دیموکراسیەت هێشتا لاى بزوتنەوەکە پایەى متمانەو بەرنگاربونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوە!!...
تا ئێرەو ڕەوتى ڕوداوەکان درێژەى هەیە!!....
یەکێتى پێگەى (بیچە القبان)ى هەیە!!!!....
بەکورتى...یەکێتى نیشتمانى کوردستان خاوەنى ١٨ کورسیە...مەشهەدى سیاسى هەرێمى کوردستان لە چنگ یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەدەر نیە...
لەئەگەرى پێداچونەوە بە بەرنامەو دەموچاوەکاندا زۆر بەسەراحەت و بێ پێچ و پەنا یەکێتى عەساى سیحرى بەواقیعى لەدەستە.
عورفى هەڵبژاردن قەوارەى زۆرینە تەکلیف بە پێکهێنانى حوکمەت دەکرێ و ماوەى یاسایى خۆى پێ دەدرێت.
هاوکێشەى هەرێمى کوردستان نەپارتى و نەگۆڕان یەکلاى ناکاتەوە مەگەر زۆرترین تەنازولات ڕووبدات لەنێوان هەردوڵادا ئەمەش مەحاڵە...چونکە شەڕى گۆڕان و پارتى بە پلەى یەکەم شەڕى (پرۆژە دەستورە)...بەش بەحاڵى خۆم ئەوەندە لەبەرنامەى گۆڕان بزانم پێم وانیە گۆڕان مساوەمە لەسەر ئەو پرسە بکات چونکە لە ئۆپۆزسیۆنبونیدا سەرسەختانە جەنگاوە...ئێستا مەنتیقى سیاسى پێمان دەڵێت سازش لەسەر ئەو پرسە بەسەلبى بۆ ئایندەى گۆڕان دەگەڕێتەوە...
عینادى پارتى ئەوە هەر باس مەکە...سەرۆکى هەرێمى لەلایە ،٣٨کورسى هێناوە، حوکمەت بۆ ئەوە.... پێداگرى لەسەر (ڕاپرسى دەستور پێش هەموار)دەکات...
دیارە یەکێتى ستراتیژى هەڵەى دەنگدانە بەسەرۆکى پارتى و کۆدەتاى ٣٠حوزەیرانەو باجێکى گەلێ سەختى بەرکەوت و پێناچێ دەرچەى ئاسان بدۆزێتەوە، مەگەر:
١/ سەراپاى لانى کەم زۆرینەى مەکتەب سیاسى بوێرانە کادرە پێشکەوتوەکانى پێش ئەوەى دەستە جەمعى کار بکەن، بۆ کارکەنارکردنیان خۆیان بەهیمەت و دڵسۆزییەوە بکشینەوە ئەهوەن ترە.
٢/ مەشهەدى سیاسى و ئایندەى یەکێتى پێویستى بەخوێنى گەرم و جەسور هەیە، وەجهى نوێ بخاتە سەر شاڕێ و هەڵسانەوە مسۆگەر دەکات.
٣/(بیت القێید) ئەمەیە...
یەکێتى نیشتمانى لاى کام بەرە بێت ، لەئەگەرى فشارى گەورەى هەر بەرەیەک هیچ لایەکیان هیچى پێ ناکرێت ئەگەر یەکێتى نیشتمانى لەلاى نەبێت.
بۆ ئەوەى جەبەروتى پارتى ستۆپێک پێ بکرێت پێویستە لەم قۆناغەدا ڕێکەوتنى ستراتیژى نێوان پارتى و یەکێتى ئەفەرۆز بکرێ و ئەم گرێبەستە لە سەرکەوتنا بو ، لێ ئێستا لە نوشستا ڕەواجى نیە...
ئەوەى بۆ یەکێتى زەرورە(ڕێکەوتنى دەباشانە) پێویستە زۆر بەجدى ئەم لێکگەیشتنەى نێوان تاڵەبانى و نەوشیروان مستەفا بێننەوە نێو کایەى سیاسى و ئیدى یەکێتى سیاسەت بکات!!...
چونکە بەکورتى و بەکوردى ...یەکێتى سەنگى لە هاوکێشەکەدا(بیچە القبان)!!!....
بەراوردێکى مەتقیی.
ئەنوەر سادات کاتێک تیرۆر کرا، باش لەوە گەیشتبوو ڕۆژێک دێت وڵاتى میسر بەگەورەترین قەیرانا تێدەپەڕێت ، بڕوانن ئیخوانەکان کاتێک هاتنە سەرحوکم چییان کرد لەماوەى ساڵێکى حوکمڕانى و ئێستا لە کوێن و وڵاتەکەیان چۆن شڵەقاندنى پێوەدیارە؟!...ئەو کاتەى سادات وتى (لادین فی السیاسە ولاسیاسە فی الدین) زۆر لەبیرمەندان و نوخبەى میسرى کارەساتەکەیان خوێندەوە لێ حوکمى عەسکەرو تاکڕەوى موبارەک و حیزبەکەى بوارى نەدا ..
لە کوردستان گەراى تەیارى ئیسلامى سیاسى دووزلهێز جەمسەگیرى لەسەر دەکەن و هێزو حیزبە کوردییەکان دابەشبونەو هەریەکەیان بەجۆرێک خوێندنەوەى بۆ وەزعەکە کردوە کاریگەرى ئێران و تورکیا نابێ بەهەند وەرنەگرین...شوناس و پیادەکردنى سیاسەتى کوردى کارتیکراوە بەم دوو جەمسەرە!...
ئێستا لە هەموو ساتێک حیزبە ئیسلامیەکان زەمینەیان لەبارە بۆ گەشەى ئاسایى ، بڕینى هەناوى مەدەنیەت زێدەتر لەلایەن تۆکمەبوە...بەراوردێکى مەنتیقى ڕێژەى دەنگدەرى ئیسلامیەکان زۆر بەئاشکرا دیارە چ لەڕووى دەنگ چ لەڕووى کورسى...
چوارسالى دادێ... کوردستان لەبەردەم هەژمونێکى سەختدا مەشهەدى سیاسى خۆى دەبینێتەوە... تەریکردن و حساب نەکردنى سەرپێى بۆ پرنسیپەکانى دیموکراسى و پایەکانى کۆمەڵگەى کوردى قەتیس دەکات!...
ئایین و دەوڵەتمەدارى دووکردەى جیاوازن... ئایین لەشوێنەپیرۆزەکانى خۆیەوە تاک لەنێوان خۆى خواى گەورەدا ویژدانى ئاسودە دەکات و خێرو خۆشى و کردەى باش بۆ خودى کەسەکە بەهەند وەردەگیرێت... لێ مەسەلەى دەوڵەتدارى و یدارەدان و بەشداربون لە دەسەڵاتى ولاتدا پێکدادان لەنێو بەرە ناتەباکاندا دەخەمڵێنێت و دواجاریش پشێوى و نائارامى ئایندەیەکى شلۆق بەرجەستە دەبێت...بڕوانن لە میسر ئەوە تونس ئەوە سوریا ئەوە سودان ئەوە ئێران و یەمەن و عێراق!...
گرنگە پێداچونەوە بەبەرنامەو ستراتیژدا، گەلێک جار ڕاستى قورسەو پێکدادان و کاردانەوەى نەخوازراو دەخەمڵێنێت...بێ دەنگى لەم مەسەلە گرنگە خەڵەتادنى مێژوە بەچەردەیەک بەهاى مادى و بەلاڕێدا بردنى هاوڵاتى و ئیرادەى هاولاتیە...
ئەمە ئەگەر بڕیارە هاوڵاتیبون و مرۆڤبون و ماف و ئازادییەکان سەنتەرى ئومێدو بەرنامەى حیزبى مۆدرێن و سیاسى مۆدرێن بێت!...
پارێزەر بێستون محەمەدساڵح مستەف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست