بۆ لڤین و هاوشێوەکانى و عەلى حەمە ساڵح.....ڕاى گشتى...
Friday, 27/09/2013, 12:00
بۆ ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى...
بۆ سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان...
بۆ سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان...
بۆ ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە کوردستان ...
بۆ ڕاى گشتى کوردستان و ڕەوەندى کوردى ....
لەمیانەى بڕوابون بە پێویستى بونى ڕاو ڕاى جیاواز ، وەک هاوڵاتیەکى کوردستان لەپەیجى خۆمەوە بابەتێکى کورتم سەبارەت بەبونیاتى تەرکیبەى کاندیدە دەرچوەکانى گۆڕان تیایدا وەک دەستپێشخەرى خستنەڕووى خەتەرى ئەم تەرکیبەیە کە دەنگدەر هەڵیبژاردون و ئیرادەى دەنگدەرە پێویستە ڕێزى لێ بگیرێت...لەهەمان کاتدا وتومە کارەساتە لەکۆى(٢٠)یاساناس و مافناسى تایبەتمەند بەداخەوە دەنگى پێویستیان نەهێناوە...تەمەنام کردوە لەوانە لەدوا دەرئەنجامى دەنگدان دووتاسێ لەوانە موتوربە بکرێن بەو تەرکیبەیە بۆ ئەوەى بتوانن پێکەوە پەیام وپرۆگرامى سیاسى لەئایندەداو لەچونە نێو دەسەڵاتەوە بەباشى جێبەجی بکەن....هەموان دەزانیین پەرلەمان سێ موهیمەى سەرەکى هەیە:
١/ تەشریعى قەوانیین.
٢/ چاودێرێیکردنى کارەکانى حوکمەت.
٣/ تەسدیقى میزانیەى وڵات.
دەیڵێمەوە ...ئەمەى سەرەوە کارى یاساناسەکانە... هەرکەسەو بوارو تایبەتمەندێتى خۆى... لەڕوانگەى مەسئولیەت و ئیلتیزامى ئەخلاقى خۆم وەک پێشنیارێک ئەمەم نوسیوە و پرسیارم کردوە...ئیدى بەلاى بەندەوە گرنگ نیە ئەو یاساناسانە کێن ؟!...لێ بەداخەوە هەندێک بۆ تێکشاندن و لەکەدارکردنى کەسایەتى بەندە لە میدیاکان و لەپەیجەتایبەتەکانى هاوپشتیوانان و هەندێ توندڕەوەکان کەوتنەپلار هاویشتن و قۆستنەوەى وەزعەکە...
پاش ئەوەى پەیوەندیم بە(ئەحمەدمیرە)و (محمد) ناوێک کرد لەسایتى لڤین پرێس سەبارەت بەو ریپۆرتاژەى کەبڵاویان کردۆتەوە بەداخەوە هەریەکەیان لەئاستى خۆیەوە خۆى دزیەوە...ئەمەش لە ئیتیک و شەرەفى رۆژنامەوانى ناوەشێتەوە...
پاشتر (محمد)ناوەکە کە ژمارەى مۆبایلەکەى(٠٧٧٠١٩٩٣٧٥٤)پەیوەندى پێوەکردبوم نەمزانیبو...دواتر لە کاتژمێرى (١١.٣٠)شەو پەیوەندیم پێوەکرد... پێم وت وەڵامى ئەو بابەتەم نوسیوە ، بڵاویبکەنەوە..پێى وتم قورسەو نازانم چۆن بڵاوى بکەمەوە،پاش گفتۆگۆیەکى (١٠)دەقیقەیى کەلەسەرەتاوە زۆر توند وەڵامى دامەوەو زۆر تانەو تەشەرى بی بنەماى لەنوسینەکەم دا دیارە ئەوە پارێزراوەلەلام بەچ شێوەیەک قسەى کرد...دواتر پەیمانى دا کە ئەگەر ئەوەش بڵاو نەکاتەوە ئەوەى لەکۆمێنتى هەواڵەکەى لڤین پرێس نوسیومە بۆڕاى گشتى بڵاویبکەنەوە...لێ بەداخەوە تانوسینى ئەم بابەتە هیچ یەک لەوەلامەکانى بەندە بڵاو نەکراوەتەوە کەئەمە ڕێک پێچەوانەى عورف و ئادابى کارى ڕۆژنامەگەریە...
ئێستا لەدەرئەنجامى ئەم قسەو باسانە... لەبەر هەستیارى بارودۆخەکە... لڤین پرێس و ئەوانەى ناوم هێناون...عەلى حەمەساڵح و پەیجەکانى...بەبەرپرسى یەکەم دەزانم لەئایندەدا هەر ئەگەرێکى ناپەسەندو تەعداکردن بۆسەر ژیانى خۆم و ماڵ و مناڵم... لێرەوە تنۆکێک خوێنى خۆم و خێزانم لەئەستۆى ئەوانە...چونکە مەسەلەکەیان بەلاڕێدا بردوەو ڕاى گشتیان خستۆتە بەردەم نائارامیەوە...ئەمەلەلایەک...
لەلایەکى ترەوە...ڕونکردنەوەم بۆ هەموولایەک کە بەندە ئەو گۆڕانەم کە باوەڕم بەراى ئازادو ڕەخنەگرتن بەمەرجێک لە داب و نەریت و چوارچێوەى ئادابى گشتى دەرنەچێت هەیە... بۆهەموو ئەوانەى کە لەئاوى لێڵدا مەلە دەکەن...
بەداخەوە...چەواشەکاریەکانى لڤین دیارە بۆ کێ کار ئەکەن... دەیڵێمەوە بزوتنەوەى گۆڕان بەرى ڕەنجى خەڵکە... بەشانازییەوە داکۆکى سەرسەختانە لە ئامانج و پەیامەکانى دەکەم....
من نەک هەر دژ بەبزوتنەوەى گۆڕان ناوەستمەوە بگرە هەموو هەوڵێکم بۆ سەرکەوتنى بزوتنەوەى گۆڕانە و درێژەدانە بەپەیامى سیاسى و بەرنامەى سیاسى بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات...
بەداخەوە لڤین وەک پیشەى هەمیشەییان بابەتێکى بەندەیان لەپەیجى خۆمەوە بەدەسکارى و بەئەنقەست شێواندوە بۆ تێکدانى ڕاى گشتى و مەرامى تایبەتیان...
لە ڕونکردنەوەیەکى پێش وەختدا بەندە ڕاى خۆمم خستۆتە ڕوو سەبارەت بە بزوتنەوەى گۆڕان... بەڵام ئەو دەستە ڕەشەى لڤین وەک پیشەى هەمیشەییان بۆ لەکەدارکردنى کەسایەتى بەندە بە ئەنقەست و لەژێر پەردەوەو لە ژورە تاریکەکانەوە پێیان وتون کە کەسایەتى هەلسوراوانى گۆڕان بشکێنن...
بۆ لڤین و هاوشێوەکانى...بەرى ڕۆژ بەبێژەنگ ناگیرێت... ئەم کردارەى لڤین و هاوشێوەکانى کە بۆ مەرامى تایبەتى چەند کەس و لایەنێک هەوڵى نەزۆکى خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ شێواندنى بزوتنەوەى گۆڕان و لەکەدارکردنى هەڵسوڕاوان و خەمخۆرانى ، نەک هەر من سارد ناکاتەوە بگرە زێدەتر ڕق ئەستور دەبم کە تەنانەت خوێنم فیداى بزوتنەوەى گۆڕان بکەم.... نەهێڵم شەمشەمەکوێرەکانى عەسرى جەهالەت سەردەستەى پەیڕەوکردنى مەرامە گڵاوەکانیان بن...
لێرەوە تەواوى گۆڕانخوازان ئاگاداردەکەمەوە... هەمیشە لە پێناو بزوتنەوەى گۆڕان لەڕوى مادى و مەعنەویەوە بێ پەروا ئەوەى پێم بکرێ دەیکەم... بازوڕناژەنەکانى دەستى دوو بەو داخەوە بمرن... ئێمە کەسانى تەحتەتەڵەب و موریدى دیوەخانە دۆڕاوەکان نیین...ئێمە بۆ خەڵکین ...لە خەڵکین ...بە خەڵکین....
دواجار لەئەگەرى هەر دەست درێژى و خوێن ڕشتنێک بۆ سەروماڵو ژیانى خۆم و ماڵ و مناڵم لەئەستۆى لڤین پرێس و عەلى حەمەساڵح و پەیجەکانیەتى کەبەردەوام لەجنیودان و ئیعلانى تۆڵەسەندنەوە تۆمەت و کەسایەتیم دەخەنە بەر شالاو پلارى نابەجێ.....
پارێزەر بێستون محەمەدساڵح مستەفا
٢٦ى ئەیلولى ٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست