کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانى بۆچى(٢١)ى ئەیلولى کردە وادەى هەڵبژاردنەکان؟!...

Friday, 19/04/2013, 12:00





(ئەرکى ئەخلاقى و ئیلتیزامێکى مێژویى ڕاستگۆیانەى یاساناس و مامۆستایانى دەستورى زانکۆکان ودادوەرو پارێزەرانە لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆو هەڵوێستى شیاوى خۆیان هەبێت، بێ دەنگى خزمەت بەڕاى گشتى و بەرژەوەندى گشتى ناکات)!!!....
بەکورتى:
١/بارزانى بەبڕیارى فەرمى خۆى وپشت بەست بە هەندێ دەقى هەڵبژێراوى نێو یاساى ژمارە ١ى ساڵى ٢٠٠٥ى سەرۆکایەتى هەرێم، بێ گەڕانەوە بۆ هیچ ئیرادەیەک سیستمى سەرۆکایەتى سەپاندەوە، بێ ئەوەى هیچ حسابێک بۆ ڕاو کۆبونەوەکانى ئۆپۆزسیۆن بدا سەبارەت بە گۆڕینى سیستمى سەرۆکایەتى بۆ پەرلەمانى..ئەمە کاردانەوەیە بۆ ئارەکەى ئۆپۆزسیۆن!!....

٢/کۆمسیۆن (٥/٩ تا٥/١٠)/٢٠١٣ بۆ بارزانى دیاریکردوە بڕیارى هەڵبژاردنەکان سات و وەخت دەست نیشان بکات، بارزانى دێت لەناوەڕاستى ئەو ماوەیەدا ٢١/٩ دەکاتە ڕۆژى هەڵبژاردنەکان!!...
بەمەش (فەراغى یاسایى دروست دەکات) قەیران هەڵدەتۆقێت. لەبنەڕەتدا کوردستان (غیابى دەستورى)هەیە، لەچەقى قەیرانەکاندا وڕکى گرتوە!!...بارزانى قوڕەکە خەستر دەکاتەوە تۆڵەى(نا کانى درێژکردنەوە) وەک کاردانەوە هەر خۆى بڕیارى لێدەداو ، دەسەڵاتى تەشریعى کوردستان دەخاتە بەردەم هەموارکردنەوەى یاساى ژمارە ١ى ساڵى ٢٠٠٥ى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانى هەموار کراو، بارزانى هەر بۆ ئەوەى قسەى هەموان لە ئەرز بدا بەنەیارە سەرسەختەکانى دەڵێت: ئەوە منم لەسەرو هەموتانەوە تەنانەت منم لەسەر و یاساوە!!...
ئەوەتا هەموتان ئیجبار ئەکەم بەو یاسایەى کە هەڵمنابژێرنەوە و ماوەم بۆ درێژناکەنەوە بڕۆن لە نێو قوبەى پەرلەمان و لەژێرقادرمەکاندا کۆبنەوە دەى درێژى کەنەوە با فەراغى یاسایى دروست نەبێت....
لێ، بارزانى باش دەزانێت وادەى ئەو تا ٢٠/٩/٢٠١٣ زیاتر تێناپەڕێت، چونکە ئەگەرى هەموارکردنەوەکە هیچ گۆڕانکاریەکى بەرچاو لە ڕوى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى و جوگرافى و کەوارسى سروشتى و هێزى لەتوانست بەدەرو شەڕى سەپاو لەناکاو نەک هەر نیە بگرە بارزانى لە هەموان باشتر دەزانێت شتێک نیە ناوى ئەو شتانە بێت مادەم بازرگانى نەوت و گرێبەستە نەوتیەکان بەردەوامە، ئەوەتا وڵاتە هەرێمیەکان هاتنە سەرخت و گڵۆپى سەوزیان هەڵکرد تا ڕێکەوتنى ستراتیژى بەردەوام بێت و بارزانیش هەڵبژێرنەوە!!.....
دەکرا بارزانى پشت بەست بە دەقى مادەى (١٥)ى یاساى ژمارە(١)ى ساڵى ٢٠٠٥ (سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان)ى هەموارکراو کە بەدە دەڵێت:(ئەگەر پلەو پایەى سەرۆکى هەرێم، لەبەر هەر هۆیەک ، چۆڵ بوو، سەرۆکى ئەنجومەنى نیشتمانى کوردستان أعێراق ئەرک و فەرمانەکانى هەڵدەسوڕێنێ، تا لەماوەى ٦٠شەست ڕۆژداـ لەڕۆژى چۆڵبونى پلەو پایەکەیەوەـسەرۆکێکى نوێ هەڵدەبژێرێ.)....
واتە بارزانى قەڵەمبازێکى بەسەر دەقى ئەم مادەیەشدا هاویشتوە نەبا سەرۆکى ئێستاى پەرلەمان کە(یەکێتیە) ئەو پلەو پایەیە هەڵسوڕێنێ!!....
پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا پەرلەمانتاران دەتوانن ڕوبەڕوى ئەم بڕیارە بەم مادەیە ببنەوە؟!....

لە هەموى گرنگتر هەڵبژاردنەوەى بارزانى لە کۆنگرەى ١٣ى حیزبەکەى و درێژکردنەوەى وادەى سەرۆکایەتى هەرێم بۆ ١٣ ڕۆژى تر ...پەیوەندى بەقەیرانە مەوزوعى و زاتیەکانى نێو پارتیەوە هەیە، بەمەش ١٣ ئەو ژمارە شومەیە کە ئایندەى نەوەکانى بارزانى دەخاتە بەر باس و لێکۆلێنەوە!!....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە