کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەزیحەى بڕیارى ژمارە(2)...پەرلەمان شەرعیەتى نەماوە!!...

Sunday, 08/01/2012, 12:00








ئەوە بەندەنیە وا دەڵێت ، ئەوە پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕانە لە یەزدانى مەزن بەزیاد بێت ، پاش (9) مانگ ویژدانى ئازارى دا، چى دى نەك هەر لەپەرلەمان بگرە لە فراكسیۆنەكەى خۆشى توڕەیە، كۆمەڵێك پرسیار ئاراستەى پەرلەمانتارانى فراكسیۆنەكانى(ئۆپۆزسیۆن-دەسەڵات) دەكات!!...
بەڵێ عەبدوڵاى مەلا نورى لە گۆڤارى (لڤین)ى ژمارە (184) بەناوى (فەزیحە گەورەكە...) باس لە بڕیارى ژمارە(2)ى پەرلەمان دەكات.
ئەم بڕیارە ووردەكاریەكەى پەیوەستە بە ڕاى گشتى هەرێمى كوردستان ، قۆناغى وەرچەرخانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دوایى ...
بەندە زیاتر لەسەر ئەو (فەزیحە گەورەیە...) نادوێم، وەلێ پشت بەست بە دوو مادە:
یەكەم :مادەى (11) ى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان ، ئەندامانى پەرلەمان سوێند دەخۆن بە(سوێند بە یەزدانى مەزن پارێزگارى لەیەكێتى گەل و خاكى كوردستانى عێراق و بەرژەوەندیە باڵاكانى دەكەم).
دووەم :مادەى (44)ى پرۆژەى دەستورى هەرێمى كوردستان-عێراق ، سەرۆكایەتى و ئەندامانى پەرلەمان، سوێند دەخۆن بە(بە خوداى گەورە سوێند دەخۆم كە بەرژەوەندى گەلى هەرێمى كوردستان و یەكێتى و كەرامەت و ماف و ئازادیەكانى هاوڵاتیان و سامانى گشتى بپارێزم و پابەندى حوكمەكانى دەستور بم و ئەركى ئەندامەتى بە ڕاستى و دڵسۆزیەوە ئەنجام بدەم).
ئەوە باسى مادەى (78) پەیڕەوى ناوخۆ ناكەم، چونكە ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدراوە، هەر بۆیە بڕیارى ژمارە (2) وەك فەزیحە لەسەر زارى پەرلەمانتارانەوە بەرگوێمان دەكەوێت!...
بەم هەڵوێستەى پەرلەمان، جەخت دەكەمەوە، پشت بەست بەو سوێندەى سەرەوە و بەپەردەپۆشكردنى بڕیارى ژمارە(2) كە سەبارەتە بە داخوازیەكانى خەڵكى كوردستان و زانكۆو مامۆستایان و خوێندكارو قوتابى زانكۆ و، تەواوى چین و توێژەكانى هەرێمى كوردستان، پەرلەمان پێچەوانەى سوێندەكەیان (پارێزگاریان لەبەرژەوەندى باڵاى هەرێمى كوردستان نەكردووە)!!
تائێرە چى دى ناتوانم هیچ بڵێم لەسەر هەڵوێستى ئەم پەرلەمانە بەتایبەتى فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن، حەیف و هەزار مەخابن، دەنگ و پەنجەكانمان بنوسێ و هەڵوەرێ!!...
ئێستا كاتى ئەوەیە، ئیدى موزایەدەى سیاسى بەناوى گەلى كوردستانەوە نەكەن، هەراى بودجەو هەمواركردن و پێشكەشكردنى پرۆژە سەبارەت بە خۆپیشاندن درۆیەكى زل و باڵدارە ، چى دى كەس باوەڕ بە هەڵوێستەكانتان ناكات!!..
دەنا (بێ دەنگ بونى نۆ مانگ و قسەنەكردن لەسەر بڕیارى ژمارە(2) چۆن لێكى دەدەنەوە)؟!...ئەمە تەشكیلى تاوان و خیانەت ناكات؟!...
دەبائەو (125) نوسەرە كوردەى كە بۆ عێراق و عێراقچێتى هەڵوێستیان هەبوو ، بزانین ، بۆ ئەم فەزیحەیە ، نوسین بۆ سەركردەكانى ئۆپۆزسیۆن دەنوسن؟!...
بمرم ئەوە نابینم!!!....
شێخ ڕەزاى تاڵەبانى دەبێژێ:
ساغ نەماوە گیانەكەم گەر قسەى ساغ دەوێت
بێ پێت نیشاندەم گەر سەد هەزار قوڕمساغ دەوێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە