کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچى نەوشیروان مستەفا؟!!......(گۆڕان لێرەوە دەست پێ دەکات)

Sunday, 21/04/2013, 12:00






هۆشیارى سیاسى مەرجى ڕەخساندنى سیستمى سیاسى گشتگیرو بە دامەزراوەکردنى دام و دەزگاکانى دەوڵەتدارى و ئیدارەدان، پێویستى بە دەسەڵاتێکى ڕاپەڕاندنى خاوەن بەرنامەى تۆکمە و ستراتیژى ڕون و ئاشکرا هەیە، بەجۆرێک دەست بەکاربون لە هەرکارێکدا بە بنەماو پلانى داڕێژراو هەیە.

دروستکردنى بڕیار، بە هێنانەکایەى جیاکردنەوە لەنێوان دەسەڵاتەکاندا زادەى بونى حوکمەتێکى شەفاف و وەڵامدەرە لەبونى تێرمى ڕاستەقینەى

پایەو پرانسیپەکانى دیموکراسى، لەسایەى هەڵبژاردنێکى پاک و ڕوندا، تیایدا کۆمەڵى مەدەنى و ماف و ئازادیەکان بەکردار نەک بە دروشم تەواوى کۆمەڵگە بتەنێت.

یەکەم هەنگاو جیاکردنەوەى حیزب لە حوکمەت....

ئەمە یەکێکە لەو دیدە هۆشیارییەى کە نەوشیروان مستەفا ڕابەرایەتى کردوە لە ماوەى چوارساڵى ڕابورد، لێ دەسەڵاتى کوردى لە ئاست هەنگاوى چاکسازیدا مات و مەلول بوو.

نەوشیروان مستەفا بە خۆ کاندیدکردنى دەتوانێت کەلتورێکى نوێ لەژیان و فەزاى سیاسیدا بەپرۆسێس بکا ئەویش(جیاکردنەوەى حیزبە لە حوکمەت) ، لێرەوە چاکسازى دەست پێ دەکات، ئەوە نەوشیروان مستەفایە ، دەتوانێت بڕیارى یەکلاکەرەوە بدا لەوەى بەوەرگرتنى پۆستى سەرۆکى هەرێم ، دڵنیام وازهێنانى فەرمى لە ڕێکخەرى بزوتنەوەى گۆڕان دێنێت و وەک ئێستا حیزب و سەرۆکایەتى هەرێم ئالودەو بونەتە یەک لاى نەوشیروان مستەفا ئەو هێڵە جیاکەرەوەیە دێنێتە نێو ژیان و مەشهەدى سیاسى لە هەرێمى کوردستان.

دووەم هەنگاو بەدامەزراوەکردنى سەرۆکایەتى هەرێم و هێنانە کایەى پرۆژە یاسایەکى مۆدرێن تیایدا ژیانى ئیدارەدان و دبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان و هەرێمایەتیەکان پێ بەپێى دەستورى هەمیشەیى عێراق سەرلەبەرى ئەوەى ئێستا هەیە ئافەرۆز دەکرێت و لەسەر بنەماى سى ڤى تایبەتى کەسە لێهاتو شارەزاو بەتواناکان هەلى کارکردنى ئیدارەدانى دەوڵەتیان لە چوارچێوەى دامەزراوەبوندا ماف و ئەرکى خۆیان ئەنجام دەدەن. ئەوەى ئێستا هەیە ستافێکى حیزبى کورتکراوە لەدیوانێک و وتەبێژێک و جێگرێکى بێ کار دەرناچێ و تێپەڕ ناکات.

سێهەم هەنگاو پۆست هەمیشە بەرپرسیارێتى و کارى تەکلیفى بێت، واتە چوارساڵى کارى ئەم دامەزراوەیە ڕۆڵى بەرچاو کاریگەرى تیمێکى گونجاو بەبەرنامە و کاربەڕێکەرى لێبڕاوانە هەڵدەسوڕێن.

چوارەم هەنگاو تەواوى پرسە گرنگ و یاساو ڕێسا نەتەوەیى و نیشتمانیەکان بە بڕیارى مەدروس بگەڕێتەوە نێو کایەى شەرعیەت و دەسەڵاتى پەرلەمانى لە هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێکردن و بەهەند وەرگرتنى بەرژەوەندى گشتى.

پێنجەم هەنگاو هەنگاو بەرەو چاکسازى ڕیشەیى بەبەرنامە و داتاى زانستى و وەگەڕخستنى کۆمسیۆنەکانى نەزاهەو چاودێرى دارایى و ئەکتیڤکردن و بوارى ڕەخساو بۆ داواکارى گشتى تا پرۆسەکە هەنگاوى یەکەم بهاوێژێت و بەدواداچونى بۆ بکرێت.

شەشەم هەنگاو گرنگیدان بە چەمکى گەشەپێدامى مرۆیى لەسەرجەمى کایەکانى پەروەردە ، ئاوەدانکردنەوە، کۆمەڵایەتى، دەروناسى، خوێندنى باڵا....... ستراکچەرى ئەم دامەزراوە کۆلکەى هاوبەش تیایدا گرنگیدانە بە مرۆڤى کوردو کۆمەڵگە....

ماوەى مانگێکە پرسى هەڵبژاردن و بونى کاندیدى ڕەهاو پرسەکانى تر نێو کایەى سیاسى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە....

لێرەوە ئەخوازم نەوشیروان مستەفا قەناعەت بەوە بکا خۆ کاندید بکات بۆ جڵەوگیرى دەسەڵات، نەک لەبەر ئەوەى نەوشیروان مستەفا وەسیلەى ئیسلاحى بۆ ئەم ئامانجە بوە وەک ئەوەى ئێستا هەندێک بۆچونیان بەو ئاقارەدا دەڕوات، بگرە لەبەر ئەوەى بەرکەوتى مێژویى و تەڵزمى ئاگرى مێژویى و قۆناغەکە پێ بەپێ ئەویش لەکایەو بازنەکەدا لە چارەکێکیدا مێژوو و لاپەڕەکانى مەسئولیەتى دەکەوێتە ئەستۆ، ناکرێ بێ دەنگى هەڵبژێرێت.

بەبڕواى بەندە ئەم خواستە بۆ ساڵى ٢٠٠٩ بەجۆرێک لە جۆرەکان هەل ڕەخساو کایەکە لەبار نەبو، لێ ئێستا کاتى ئەوەیە لەم قۆناغەدا بەڕێزیان کایەى ئیسلاح و ڕیفۆرم و چاکسازى لێرەوە دەست پێ بکات....

دیارە ئەم خواستەش مەد و قوڵایى جەماوەرى خۆى هەیە، ڕێژەیەکى زۆرى تەواوى چین و توێژەکان ڕۆژانە خواستیانە تاشەبەردى چاکسازى خەباتێکى مەدەنیانەى گەرەکە بەستاف و تیمێکى لێوەشاوەى بەئەزمون نەبێت ئایندەى نەتەوەو نیشتمان ناگاتە کەنارى ئارامى و سەقامگیرى...

هیوادارین نەوشیروان مستەفا کۆتایى بەشەرعیەتى شۆڕشگێرى پیادەکراو تا بەئێستا لەکوردستان کۆتایى پێ بێنێت و وەرچەرخان و گۆڕان بەرەو شەرعیەتى دەستورى بگرێتە ئەستۆ.....

ئا لێرەوە گۆڕان دەست پێ دەکات!!!.......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە