کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیمارەتى شاهانەى مەسینە!!!!......كۆمیدیاى گەندەڵى سیاسى * (بە بێ تەعلیق)

Monday, 05/03/2012, 12:00



 


لە دیرۆكى گەلانەوە دەگێڕنەوە پاشایەكى ساویلكەو نەزان و موستەبیدو خوێنڕێژ دەسەڵاتى ئیمارەتى دەدەنێ و دەبێتە شاى ئیمارەت و بكوژو ببڕ ئەمرو نەهى بە هەق و بەناهەق دەردەكات ....
كار دەگاتە ئەوەى شا ئیمارەتەكەى لە ئەنجامى خراپ بەكار هێنانى دەسەڵات (گەندەڵ و فاسد) لە هەموو بوارەكان چین و تۆێژو خەڵك و خوا ڕوو لە وەزیرو گزیر دەكەن و وەزعى ڕۆژانەى خۆیان بۆ پیاو چاك و دەست و پێوەندى شا دەگێڕنەوە ...
دەرئەنجام هیچ كەس ناتوانێ بە شا بڵێ بە رى چاوت كلى پێوەیە ، تا كار ئەگاتە ئەوەى ئیتر لە كایەدا نەماوەو وا پێویست و دەخوازێ كە شا لە تەختى پاشایانە بێتە خوارێ و دەستى لە كورسیەكەى بێتەوە چونكە دەیان قەیرانى جۆراو جۆر ڕووى كردۆتە ئیمارەتى شاى موستەبیدو نەزان...
دواجار بڕیارى ئیقالەكردنى بۆ دەدرێ .....
پادشاى لابراو لەسەر كارى بەڕێوەبردنى ووڵات لەپاش دەساڵ بەڕێوەبردنى ووڵات كە بە ئاقارێكى خراپا گوزەرى كرد ، ڕۆژێك بیرى لەوە كردەوە كە پێویستە كارێكى وا بدۆزێتەوە هەمان پلەى جاران لە خۆیدا بە دى بكات و هەموو ئەمرو نەهیەكانى كە جاران كردوویەتى و ئێستا لە سەرى ڕاهاتووە پێویستە بەردەوام بێ و بۆى بنەبڕنابێ بڕیار دەدا كە لە نێو ئیمارەتەكەیدا ببێتە فرۆشیارى مەسینە... مەسینەكان ڕەنگ دەكات (سوور ،سەوز،شین،رەش،زەرد.......) دەچێتە بەردەم مزگەوتى ئیمارەت و دەست بە فرۆشتنى مەسینە دەكات .
كاتێك كڕیارێك دەست دەبات بۆ مەسینەیەكى رەنگ سوور ئەم لە و لاوە ئەمر دەكاو دەڵێ: ئەوە مەبە رەنگى سوورە ئەم رەنگە بەرە ... بەم جۆرە لەم كارەشیا دیسانەوە سەركەوتوو نابێ !!!...
گەلۆ ، دەبێ لە ئیمارەتەكانى لاى خۆمان چەندە ها پادشاى لەو تەرحەمان هەبێ و لە بازرگانى مەسینەشدا ناتوانێ نانێكى حەڵاڵ پەیدا بكا وەلێ ئەمرو نەهیەكانیان هەموومان نەوى دەبین بۆى؟؟!!....شاباش و شیرینى و پێكى دەستخۆشى لەژێر ناوى جیا جیا بەسەریانا تەخشان و پەخشان دەكرێت!!....


كۆمیدیاى گەندەڵى سیاسى !!!..................
مناڵێك لە باوكى پرسى: واتاى گەندەڵى سیاسى چیە؟
لە وەڵامدا باوكى ووتى: كوڕم لەم تەمەنەى تۆدا سەختە پێت بڵێم، وەلێ بنواڕە هەوڵ دەدەم وەڵامى بابەتەكە بۆ نزیك بكەمەوە:
من سەروكارى پێداویستى ڕۆژانەى ماڵەوە دەكەم ، كەواتە با من نا وبنێین سەرمایەدار......
دایكت سەروكارى رێكخستنى ماڵ دەكات ، كەواتە با ناوى بنێین حوكمەت.......
تۆش لە ژێر ڕكێفى دایكتاى ، كەواتە تۆ ناو دەنێین گەل.....
برا بچكۆلەكەشت هیوامانە ، كەواتە ناوى دەنێین دواڕۆژ.....
كارەكەرەكەشمان كە كارى ماڵمان بۆدەكات،ناوى دەنێین هێزى زەحمەتكێش......
بڕۆ كوڕم بیر بكەوە بەڵكە بگەیتە ئەنجامێك.....
شەو هات و مناڵە خەو لە چاوى نەكەوت، هەستایە سەر پێ و زۆر دوودڵە... گوێبیستى براكەى بوو كە دەگریا كاتێك بینى خۆى پیس كردووە......
مناڵە ڕۆشت دایكى ئاگادار بكات... بینى دایكى لە خەوێكى زۆر قوڵدایە .....سەرى سوڕما كە باوكى لە تەنیشت دایكیەوە نیە....
ڕۆشت بە دواى باوكیدا بگەڕێت....لە سوچێكى دەرگاى كارەكەرەكەیانەوە ڕوانى باوكى لە پاڵ كارەكەرەكەوە ڕاكشاوەو......!!
بۆ ڕۆژى دواتر،مناڵەكە بە باوكى گووت:باوكە زانیم واتاى گەندەڵى سیاسى چیە!!!....
باوكە ووتى :چیە؟!
كوڕەكە ووتى:كاتێك سەرمایەدار ڕادەبووێرێ لەتەك هێزى زەحمەتكێشا و حوكمەت لە خەوى خۆشى خۆیدا نوقمە ئەو كات گەل دوودڵ و بەرەڵا و لاموبالاتە بە تەواوى ئەوێ كات دواڕۆژ بۆگەن و نوقمى پیسایى بووە.....

سێكوچكەى گەندەڵى لە جیهاندا لە سێ كۆڵەكەى بنەڕەتى پێك دێت و هاوپەیمانى و هاوسۆزى خۆیان یەكدەخەن و بەرژەوەندیەكانیان دەپارێزن ،ئەویش:
1/ حاكمى داپڵۆسێنەر (لە فیرعەوندا خۆى دەبینێتەوە) .
2/كەسى سیاسى پێگەیشتوو،زیرەكى و شارەزایى لە پێناو حاكمى موستەبیدا دەخاتە گەڕ،بۆ چەسپاندنى حوكم و ڕاپێچ كردنى گەل بۆ ئەمرو نەهیەكانى (لە هاماندا خۆ دەبینێتەوە)
3/سەرمایەدارو دەرەبەگ كە سوودمەندن لە حوكمى موستەبیدى حاكمى گەندەڵ بە جۆرێك وەلایان بۆى هەیە ، بە كەمێك پارە زۆرترین ماڵ و سەروەتیان لە حاكمى گەندەڵ و موستەبید دەست دەكەوێت(خۆیان لە قاروندا دەبیننەوە).
خواى گەورەو میهرەبات ناوى (فیرعەون ، هامان، قارون)ى لە قورئانى پیرۆزدا هێناوە، كاتێك ئەم سێكوچكە هاوپەیمانە یە كدەگرن لەسەر گەندەڵى ،كاتێك لە پەیامێكیدا بۆ موسا پێغەمبەر سەلامى خواى لەسەربێ) كە لەبەرامبەر چاكسازی دنیاو ئاخیرە لەبەرامبەر ئەوانەدا بووەستێتەوە (ولقد ارسلنا موسى بێیاتنا وسلگان مبین*الى فرعون وهامان وقارون فقالوا ساحر كژاب)(غافر24و23).
خواى گەورە ووڵات پاكەیتەوە لە هەموو فیرعەون و هامان وقاروونەكان....
نیشتمان ئاوەدان و نۆژەن بە فیكرى كامڵ بە كەسى دڵسۆز بێتەوە...
لەیادى ڕاپەڕینى سەرتاسەرى هاونیشتمانیان و بەرخۆدانى نەتەوەكەم
نزاو كردارو ئەقوالتان یەكخەن بۆ بەرنگاربوونەوەى فیرعەون و هامان و قاروونەكان........


*ئەم پەندە لە سایتى (منتدى المستقبل)وەرگیراوە....

پارێزەر:بێستون مەحەمەد ساڵح مستەفا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە