کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سمایل خانى سمكۆوە بۆ دكتۆر ئیكرام و شەهید (پەیمان)!!...

Saturday, 10/03/2012, 12:00






ئەگەر...(بانیپاڵ ، ئەسكەندەر، جەنگیزخان ،هۆلاكۆ، تەیمورى لەنگ ، شاعەباس و نادرشا...)... بەدرێژایى مێژوو نەیانتوانى بێت، زەفەر بەنیشتمان و گەل و نەتەوەى كورد بهێنن...
ئەگەر...(مەلیك زادە)ى حاشیە و خزمى شاى پەهلەوى هێرشى ناڕەواو بەرفراوانى بۆخاكى كوردان ،شكست و زبڵدانى مێژوو جێگەى بوبێت!!...
جوێبونەوە و سەربەخۆیى كوردستان هەر لە (بەداغ سوڵتان و غەوسى سانى و شێخى بابا...)تا بە شێخى نەمر و قازى محمد بەیداخى چوارچرا و پێگەو جێگەو جوگرافیاى كوردستانى گەورە مام(هەژار)داڕێژەریەتى فەرمویەتى هەر لە (عەزیز، بەتلیس و ماردین....دەرسیم ، ئەرزەڕۆم ،ئەزەنجان...دیاربەكرو جزیراو پاڵۆ....سوێرەك و عەنتاب و مەرعیش...تاقامیشلى و عەرەب پینار... عەقرە،موسڵ، عمارە ،كوت... كفرى ،كەركوك،هەولێرو كۆ...مەندەلى تووزو خانەقین...بەندەرو دەیلەم و بەهبەهان...خورەمابادوئیسفەهان ... شەهرى كورد ،سنە، هەمەدان... كرماشان ،سەقز هەورامان... تاورمێ و دیلەمان و خۆ...لە هەردوو بەر ئاوى ئاراس... میاندواو، شاهێن دژ، بۆكانى...مەهابادو سولەیمانى)...
ئەوە جوگرافیاى كوردستانە...
ئەگەر ئەمڕۆ ئەم هەرێمە بە پێگەى بزاوتن و هەنگاوە لەسایكسبیكۆى یەكەمەوە (دابەش و لەتكردنى كوردستان)، وەرچەرخان بەرەو سایكسبیكۆى دووەم (یەكگرتنەوەى كوردستان و سەربەخۆبون) بەڕێوەیە...
لەسایەى عیرفانى دەسەڵات وسیستمى سیاسى ئێوەدا مەحاڵە ئابەم شلۆقى و پەڵوڵەبونەوە بگەنە كەنارى ئاسودەیى!!..
پەندى پڕبایەخى پێشینانە(كورد لەتەنگانە تەلانى لانە)...(چیاى مەزن لێى هەبێ بزن و هەرزن نابەزن بۆكەس و هەرسەربەرزن)...
لێنەون... شل مەبن... توندو تۆڵ و چاپوكبن... بیست ویەك ساڵە نەوەیەك ڕاپەڕینى كرد، نەوەیەك لە دایكبوو، ئەمڕۆ نەوەى ڕاپەڕین، موزایەدەى سیاسى ئێوەى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنى ئاخرزەمان لێتان قەبوڵ ناكات...
نەوەیەك ڕاى گشتى خرۆشاندووە هەرگیز بازرگانى بەسیاسەت و سیاسەت بە بازرگانى ئیدى تەبەنى و سەرەلەقێى بۆ ناكات!!...
ئێوە ئەمڕۆ هەرخەریكى عەرشى شاهانە و كورسى و پارەو پولن، نهۆمى بەرزو ، جادەى وێران و كرێچى زۆرو دوامۆدێلى ئۆتۆمۆبیلى مۆنیكاو وەنەوشەى جام ڕەشن.
شورەیى ئەوەنیە هەژارى پارە بیت... شورەیى ئەوەیە هەژارى دەرون ونەفس بیت!!!..
لەخۆتان نەپرسى پردى متمانە بۆ ڕوخاوە لەنێوان خەڵك و حیزبى كوردى؟!...
لەخۆتان نەپرسى تەنانەت گەل شۆڕش و ڕاپەڕنى كرد، كێ ئێستا بەرهەم و شۆڕشى دزى؟!...
لەخۆتان نەپرسى ، هۆكار چیە لە یادى ڕاپەڕیندا هەرگیز هەرگیز خەڵكى بۆ وا ساردە ؟! بۆ وا بێ خەمە لەمیدیاو ئۆرگانەكانى حیزبى(دیموكرات، سۆشیال دیموكرات، دیموكرات، لیبراڵ، ئیسلامى ئیخوان، ئیسلامى سەلەفى، ماركسى، ..)؟!...
كە عەیبە، لە میدیاكانەوە تۆمەت و تەخوینى یەكتر دەكەن و بەحیزبى بونى راپەڕین و دوژمن بە خۆتان خۆش دەكەن؟!...
كە عەیبە، هەموتان خەریكى كۆبونەوەى حیزبین و گروپێك لە گردو گروپێك لە دەشت و گروپێك لەسەرى ڕەش و گروپێك لە دوكان و قەلاچوالان !!...
گروپێك.... گروپێك... گروپێك!!...
بڕۆن سەرگوزشتەى نەوەى كیمیابارانى هەڵەبجە لە فەیس بوك بخوێننەوە، دكتۆرێكى كورد، دكتۆر ئیكرام بزانن چۆن باس و سەرگوزشتەى شەهید (پەیمان)ى خوشكى كە پێنج ساڵ بوە چۆن لە پێناو هەڵەبجەو كوردستاندا لەتەنیشتیەوە گیانى فیداو بەخشیوە بە كوردبون و كوردایەتى!!...
بڕۆن دكتۆر ئیكرامەكانى وڵات ئاشتكەنەوە وەلێ یادى هەڵەبجەش بە دەردى ڕاپەڕین مەبەن!!!...
مامۆستا هەژار لە (چەپكێك لە هۆنراوەكانیدا) دەفەرمێ:
دنیا بە دەسى دەستەكەر و گایێكە
هەرجاشەكەرە: وەزیرو پاشایێكە
دیندار بەكەسێ دەڵێن نەزان و گێژە
هەركەس كە دەڵێن كافرە زانایێكە

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە