لە(گەلى كوردستان)ەوە بۆ(جۆ بایدن)!!...
Saturday, 31/03/2012, 12:00
سیناتۆرى بەڕێز....
لە كوێوە ڕۆچین؟!... ڕاپەڕینى(1991) یاخود كەوتنى بەغا(2003)؟؟!!...
ئایا كورد سەركردەى سیاسى ... سەركردایەتى سیاسى هەیە؟!...
ئەگەر هەیە كێیە؟!... ئەگەرهەن كێن؟؟!!...
هیگڵ له‌دو ئاست و ره‌هه‌نده‌وه ئیعجابی‌به‌مه‌كیاڤیلی‌هه‌بوه:
یه‌كه‌م: گرنگیدانی‌مه‌كیاڤیلی‌به‌یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ئیتالیای‌پارچه‌پارچه‌كراو. له‌م روانگه‌یه‌وه‌هیگڵ هه‌وڵی‌به‌كارخستوه، بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی‌مه‌كیاڤیلی، تا به‌هه‌مان شێواز ئه‌ڵمانیا یه‌ك بخاته‌وه.
دوه‌م: مه‌كیاڤیلی‌له‌نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌تدا جوداخوازیی‌كردوه(واته: جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌خلاق له‌سیاسه‌ت)، ئه‌مه‌ش گرنگی‌بابه‌تیانه‌ی‌لای‌هیگڵ هه‌بوه. ده‌شێ سۆز له‌نێوان دو خۆشه‌ویستدا هه‌بێت، وه‌لێ‌سۆز له‌هه‌ناوی‌سیاسه‌تدا، پێوه‌ری‌نه‌بوه‌و نابێت. به‌ڵام ئه‌خلاق په‌یوه‌سته‌به‌سلوكی‌تاكه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی‌به‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌نیه.
سیاسه‌تی‌مه‌كیاڤیلیانه‌ی‌سه‌رانی‌هه‌رێمی‌كوردستان، دۆخی‌ئارامی‌و سه‌قامگیری، له‌پێناو مانه‌وه‌ی‌كورسی‌شه‌ق و شڕی‌ده‌سه‌ڵات، به‌جۆرێك حیزباندویانه، ئیدی‌هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ به‌های‌نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌پێویستی‌به‌دۆزه‌دۆزه‌یه...
له‌كوردستان (میری) مه‌كیاڤیلی‌سه‌د له‌سه‌د پراكتیزه‌ده‌كرێت. له‌روانگه‌ی‌پاراستنی‌ده‌سه‌ڵات و كورسی‌حوكم و قۆرغكردنی‌سامانی‌گشتی.
پرسه‌كه‌ئه‌وه‌یه، سه‌رانی‌كورد تا چ ئاستێك رێچكه‌ی‌هیگڵیان په‌یڕه‌و كردوه، له‌روانگه‌ی‌مه‌كیاڤیلیه‌وه؟!... به‌تایبه‌ت، له:
یه‌كه‌م: هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌كوردستانی‌گه‌وره.
دوه‌م: جیاكردنه‌وه‌و په‌یڕوكردنی‌ئه‌خلاق به‌رێی‌خۆی، سیاسه‌تیش به‌جێگه‌ی‌خۆی؟!...
رێسایه‌كی‌یاساییمان هه‌س، ده‌ڵێت: گومان له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌تاوانباره. گریمان، ئێمه‌وه‌ك گه‌ل گومان له‌به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی‌سه‌رانی‌كورد (ئه‌مه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و دو شته‌له‌ئه‌جێندایاندا هه‌بێت) ده‌كه‌ین.
ئه‌وانه‌ی‌داكۆكی‌و كار له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ته‌مه‌ن و مانه‌وه‌ی‌ده‌سه‌ڵاتی‌كورسی‌و حیزبی‌داخراو ده‌ده‌ن، زمانحاڵ و په‌یامهێنه‌ری‌حیزبن، بۆ كۆت و به‌ندكردنی‌هه‌مو ئه‌و ده‌نگانه‌ی، ئه‌مڕۆ له‌نێوه‌نده سیاسیه‌كه‌دا ده‌نگێكی‌زوڵاڵ و بیستراو بینراون!!...
مه‌خابن، ئه‌م حیزبانه‌هێشتا به‌دوای‌كڕینی‌خه‌ڵك و هاوڵاتی‌وێڵ و سه‌رگه‌ردانن. ئه‌وه‌تا ده‌یان كادیری‌هه‌مه‌چه‌شنیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ كڕینی‌خه‌ڵكانی‌به‌هه‌ڵوێست.
چاودێرێكی‌سیاسی‌ده‌ڵێت: (مۆسكۆ شاری‌دژه‌كانه، باوه‌ش بۆ هه‌مو سیاسیه‌كی‌پێ په‌تی‌ده‌كاته‌وه)!...
قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌كوردستان به‌ده‌ردی‌مۆسكۆ چوه، باوه‌ش بۆ هه‌مو تیره‌و مه‌زهه‌ب و كه‌ساسه‌تیه‌ك، ته‌نانه‌ت ده‌ر و جیرانیش ده‌كاته‌وه)!!..)!!.
نه‌گبه‌تیه‌كه‌له‌وه‌دایه، گه‌لێكی‌زیاتر له‌چل ملیۆنی‌بۆته‌بێگانه‌به‌نیشتمانی‌باوباپیرانی، له‌كاتێكدا، داگیركه‌ر و كاسه‌لێس و چڵێس بۆته‌خاوه‌ن ماڵ له‌سایه‌ی‌په‌یڕه‌وكردنی‌تیۆره‌و سیاسه‌تی‌هه‌ڵه‌ی‌سه‌رانی‌كورد له‌م هه‌رێمه‌دا!!...
جوبران خه‌لیل جوبران ده‌ڵێت: (نه‌گبه‌تی‌میلله‌تان له‌وه‌دایه، كه‌كه‌سانی‌سه‌لار و عاقڵیان كه‌ڕ بێت، كه‌سانی‌به‌هێزیان كوێر بێت)!..
ده‌قاو ده‌ق، ئه‌و گوفتاره‌ی‌جوبران كاڵا به‌قه‌د باڵایه، كراسێكه‌به‌پێوه‌ری‌سیاسه‌توانه‌كانی‌ئه‌م هه‌رێمه(له‌دیدی‌خۆیانه‌وه‌سیاسین) دوراوه!..
هاوكێشه‌كه‌له‌م هه‌رێمه‌دا پێچه‌وانه‌یه، خه‌ڵك و شه‌قام زێده‌له‌پێویست نیشتمانیان خۆشتر ده‌وێت، له‌قه‌ڵه‌مڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتی‌كوردی.
ئه‌م هه‌رێمه‌بوه، به‌شوێن و پێگه‌ی‌هه‌مو شته‌ناشیرینه‌كان له‌روانگه‌ی(چه‌مك و زاراوه‌ی‌سیاسی، یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی، دواجار كه‌لتوری‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی، سه‌روه‌ری‌یاسا، هاوڵاتیبون، چاكه‌ی‌گشتی) شێوێنراوه!.
لای‌فارابی عه‌قڵی‌به‌شه‌ریه‌ت نه‌ك به‌ته‌نها توانای‌چاره‌سه‌ركردنی‌كێشه‌كانی‌هۆشیاری‌هه‌یه، به‌ڵكه‌توانی‌چاكسازی‌و یه‌كبونی‌له‌هه‌ردو چه‌مكی‌ئه‌خلاق و سیاسه‌تیشدا هه‌یه.
وه‌لێ له‌كوردستان، گه‌ل به‌دوی‌سه‌رابێكدا هه‌نگاو ده‌نێت، گه‌ر پێداچونه‌وه‌به‌ته‌واوی‌سیستمی‌سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی‌سیاسی‌نه‌كرێت، گه‌لۆ دڵنیابن به‌م تێز و قه‌ڵه‌مه‌ی‌كورسیمه‌دار و حیزبمه‌داری‌قه‌ڵمڕه‌وی‌له‌هه‌رێمی‌كوردستان ، نه‌ك به‌ره‌و بۆچونی‌هیگڵ له‌ڕێڕه‌وی‌مه‌كیافیلیه‌وه‌كوردستانی‌گه‌وره، به‌ره‌و دوڕیانی‌زیاتر شه‌قاربون و درز و ده‌رزی‌گه‌وره‌له‌جه‌سته‌ی‌نیشتمان ده‌كه‌ن و ده‌ده‌ن!!..
ئۆباڵی‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ئه‌خلاقی‌و سیاسی‌له‌ئه‌ستۆی‌ئێوه‌دایه!!...
به‌م ته‌رح و شێوازه‌ی‌ئێستا كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن!!...
ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حوكمڕانی ئێستای به‌م مۆدێله‌ی حوكمڕانی كوردستان، زایه‌ڵه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره، جێگه‌ی متمانه‌ی گه‌لانی دونیا نیه، به‌وه‌ی:
. 1/سه‌روه‌ری یاسا له‌به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره‌دایه
2/سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان به‌ره‌و روی داموده‌زگای په‌یوه‌ندار و تایبه‌تمه‌ند نه‌بۆته‌وه.
3/نه‌بونی سوپایه‌كی نیشتمانی خاوه‌ن شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى.
4/نه‌بونی ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
5/نه‌ماكانی دیموكراسی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوڵاتی بون له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌سته‌كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تیدایه.
6/یزبی كوردی و سه‌ركرده‌كانیان به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدار، باوه‌ڕیان به ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات نیه.
7/یارده‌ی گه‌نده‌ڵی زۆرینه‌ی بواری سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، په‌روه‌رده‌یی... ته‌نیوه.
8/بره‌ونه‌دان به گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی مرۆیی له كوردستان.
9/داموده‌زگاكانی حوكمڕانی به‌هه‌ق ساوا و كه‌م ئه‌زمونه له‌سایه‌ی شه‌ڕی شاخ و شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه كوردییه‌كان.
10/كۆڵه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی دادگا كرچ و كاڵه له‌سایه‌ی به‌ناو سیستمی سیاسی و سیستمی حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردن.
سیناتۆرى بەڕێز....
ئەوەى سەرەوە هۆكارگەلێكن لە خەروارى خەباتى نەهامەتى گەلێك لە (ژان)ێكى ئەبەدى و ئەزەلیدا وێڵە بە دوى دۆزینەوەى شوناسى خۆى چ وەك هاوڵاتى ... وەك نەتەوە...دواجار وەك نیشتمان!!...
بیست و یەك ساڵە لەمەوبەر دەرفەتى زێڕین و بنەماكانى دەوڵەت و پایەكانى و دام و دەزگاكانى ویست و ئیرادەى خەڵك بون كەس نەیدەزانى پەراگەندەیى و شاباشى سەرچۆپى گەندەڵى و خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات چیە ؟!... هەموو یەك هیوا بوین، بە دەسترازەیەك گۆشكرابوین ، لەژانێكى گەورەوە خۆشەویستى و نەشونمامان كردبوو بەجۆرێك:
كەس نەیدەزانى گرێبەستى خێزانى بۆهەناردەكردن و دزینى سامانى نیشتمانى چیە؟!...
كەس نەیدەزانى كۆمپانیاى گەندەڵى ئایندەى بونیاتنانەو ئاوەدانكردنەوە كەسانى نەخوێنەوارو هەل پەرست كەتەنها (یقرا ویكتب) بروانامەیان بێت چیە؟!...
كەس نەیدەزانى موزایەدەى سیاسى بۆ ئیستهلاكى مەحەلى لە بۆدەقەى سەركردەو بنكردە چیە؟!...
كەس نەیدەزانى فرە گوتارى و بەرژەوەندى تەسكى حیزبایەتى و خێڵەكى چیە؟!...
ئێستا (ئاغایان...حەكیمان)ى سیاسەت و پیاوانى دەوڵەتمەدار، هەر كات پیاوەكانیان دێنە سەرتیڤیەكانیان دەڵێن : سەركردەكانمان پیاوى دەوڵەتمەدارو بەڕێوەبەرى ڕاستەقینەى دەوڵەتن!!!...
شورەییە... خیتابى سیاسى كورد شكڵى جیا، بۆنى جیا، ڕەنگى جیا، مەبەستى جیا بێ!...
شایەرەكانیان دێنەگۆ و دەڵێن: سەركردایەتى سیاسى ...
سینتاۆرى بەڕێز ... پێیان بڵێ:
ئەرێ بەڕاست كێ لەئێوە ئەم شەرعیەتەى بەخۆى داوە میللەت بەم دەردە دەبەن و دەڵێن : سەركردایەتى سیاسى...؟!
ئەوە چ جورئەتێكە گەیشتون پێى ؟!.. چ نەمرییەكە بۆ مێژوى خۆتانى تۆمار دەكەن؟!...
بەڕێزم...ئەوە بۆیە... لە نائومێدیەوە نیە كەدەڵێین:
كۆمەڵگەیەكتان بەرهەم هێنا وەك پەزێكى خوراو شوناسى كەلاكێكە ونجڕونجڕ بووە... بیرتان لە كۆمەڵگەیەك نەكردەوە ناوى لێبنێن كۆمەڵگەى خزمەتگوزارى تیایدا ماف و ئازادیەكان... گەشەپێدانى مرۆیى لەتەواوى بوارە ژیاریەكاندا بكەوێتە سەر شاڕێ !!...
دەست و پەنجەمان نەرم كرد بەهیواى (ژانەگەورەكە) ...
وەلێ ...سیاسەت لاى سیاسەكانى كورد (بەوامانزانى) گوزەردەكات ....
لەلاى مەعالیتان (سیاسەت تەنها بەرژەوەندیە) ، هەر بۆیە نەوت ئەو سامانە نەگریسەیە بۆ ئێوە (نیعمەتە) و بۆ ئێمەش(نەگبەتى)!!...
بەهۆكارەكانى لاى سەرەوە ، دەرئەنجام:
دەوڵەتى كوردى (ژان) دەیگرت... وەلێ بەهەموتان واتان لەقەڵەمدا تەنها (تراویلكە)یە !!..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست