درۆى چاکسازى حیزبى کوردى!!...
Friday, 25/01/2013, 12:00
ئامانجى کۆبونەوەکان
بەبڕواى بەندە دەستپێکردنەوەى کۆبونەوە حیزبیەکان ... لە دوو ئەگەر زیاتر نیە:
١/ بەڕێکردنى سات و یادى کارەساتى ١٧ى شوبات، بەشێوەیەک دۆخەکە ئارامى و هێورانە تێپەڕێت.
٢/ دابەشکردنى کێکى (بودجە)ى هەرێمى کوردستان لەلایەن و لە نێوان حیزبە کوردیەکان خۆیان.
تا جۆرێک لە ڕازیبون و بێ دەنگى باڵ بەسەر ناڕەزایەتى جەماوەر بۆ جارێکى تر پەردەپۆش بکرێت.
دیارە حیزبى کوردى(بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە) دووخاڵى لاى سەرەوە کارو کاردانەوەیە، بە جۆرێک دەسەڵات داواکارى خاڵى یەکەمە ، لەپەراوێزو لە بەرامبەردا ئۆپۆزسیۆن داواکارى خاڵى دووەمە... بەمەش هەڵاى (چاکسازى ڕیشەیى) لە نێوانیاندا سەرهەڵدەداتەوە....
هەموان چاک لەوە گەیشتوین (چاکسازى) لە نێوان حیزبى کوردیدا بۆتە مۆدەو موزایەدەکردن و کێشمەکێش بۆ وەچنگخستن و چنینەوەى زۆرترین بەرژەوەندى حیزبى!!...
حیزبى کوردى خیتابى ستراتیژى تەنها بەرچاوى بەرژەوەندى و ئاوەدانکردنەوەى بارەگاو دیوەخانەکانیاننەبێ هیچى تر لە ئاسۆدا نابیین ، تەنانەت یەک مەتر بەرنامەو پلان و دیدو سیاسەت و ستراتیژییان تاودان و تەوژم و بڕکردنى نیە!!...
لەفەزایەکدا ... حیزب کارەکتەرو سینارست و دیبات و ماکێریست و دیکۆرست و دەرهێنەرى بێت حیزب ئامانجە و میللەت وەسیلە بۆ کۆکردنەوەى زۆرترین بەرژەوەندى تەسکى حیزبى... دەیان مانیفێست و مانۆر لەم فەزایەدا چەرخەلەى بۆ ددەدەن و دەستەبەر دەکەن!!...
مەشهەدى سیاسى هەرێمى کوردستان فەوزایەکى سەرلەبەرى تان وپۆچنراو تۆزاوى بەبیرۆکەى مەترسیدار بەرۆکى گرتوە!!...
كاك نەوشیروان... ئەم وتەیەى خۆت بیر بێت!!!!......
بهڵێ ئاغایان! ئێمه ئهزانین چیمان ئهوێ. ئێوهش ئهزانن ئێمه چیمان ئهوێ. ئێمهش ئهزانین ئێوه چیتان ئهوێ. بۆ ئهوهی ئیتر ئهم قسهیه ئهوهنده نهڵێنهوه. کورت و کرمانجی پێتان ئهڵێین:
ئێمه چاکسازی ریشهییمان ئهوێ!
چاکسازی ریشهیی بریتیه له پرۆسهی گۆڕینی حکومهتی تاکحیزبیی - شمولیی یهکێتی له سلێمانی و حکومهتی تاکحێزبیی شمولیی پارتی له دهۆک و ههولێر بۆ حکومهتی دامهزراوهیی نیشتمانیی کوردستانی.
ئهمه دهردهکهیه، ئهوهش دهرمانهکهیهتی!
كۆبونەوەى(3+1)... وەڵامدانەوەى دەسەڵات بۆ ئێوە پێكهێنانى حكومەتى بنكە فراوانە...
تكایە...تكایە...
حكومەتى بنكەفراوان چارەسەرى قەیرانى هەرێمى كوردستان ناكات... گەر دەتانەوێ گەڕانەوەى متمانە دەستەبەر بكرێت...
پێویستە وەڵامتان بۆ دەسەڵات: ئیعلانكردنى هەڵبژاردنى پێش وەخت و پێكهێنانى حكومەتى كار بەڕێكردن لەماوەى (6)مانگدا هەڵبژاردن بكرێت... دەرئەنجامى هەڵبژاردن ...دەستاو دەستكردنى دەسەڵات و جیاكردنەوەى نێوان دەسەڵاتەكان فەراهەم بكرێت و كارى حكومەتى كاربەڕێكردن لەوادەى خۆى تەواوببێت و حكومەتى دامەزراوەیى نیشتمانى كوردستان پێك بهێنرێت بۆ میكانیزمى جێبەجێكردنى (چاكسازى ریشەیى)!!...
هەر هەوڵێك بەدەر لەمە ...دەسەڵات تەڵەى (بەهەدەردانى كاتى ناوەتەوە)!!!,,,,
چاكسازى بە حكومەتى تاك حیزبى هەرێم و زۆنگى سەوزو زەرد هەرگیز نەدەكرێت نەسەردەگرێت....
لێتان ناشیارینەوە...ئەوەى ئێستا دەگوزەرێ بۆ مەسەلەى گۆرانكارى ریشەیى ..بەناوى چاكسازى ریشەییەوە ، قەوانێكى سواو ، گەورەترین درۆی، درۆى چاكساییە لەم بارودۆخەى ئەمڕۆى كوردستان!!....
پیاوى هەڵوێستە سەختەكان... چاوەڕێى هەڵوێستى جەسورانەى بەڕێزتین!!!...
چاكسازى بەمەرجى دورینەوە!!!!....(سێگۆشەى بەرمۆدا)!!!...
گۆشەى یەكەم(ڕۆچونى ئۆپۆزسیۆن بۆناو حكومەتى بنكە فراوان)...
گۆشەى دووەم(بێ دەنگ كردنى ڕاگەیاندن ومیدیاى بەرهەڵستكارو رەخنەگر)...
گۆشەى سێهەم(پشتگیرى ئۆپۆزسیۆن بۆ هەردوو براگەورە پارتى و یەكێتى لە پرس و قەیرانەكانى بەغدا)...
جا ئەمە چاكسازى ڕیشەییە...یادورینەوەى (دەم و چاو گوێیە) بەواتایەكى تر تەرەزانەكانى درۆى چاكسازى (سێگۆشەى بەرمۆدایان) دەوێت؟!....
دوا هەل... هەلى یەكلاكەرەوە!!....
بێنە بەرچاوى خۆت ...ئەم دەسەڵاتە
دەیان هەلى ...بەهەڵە هەڵاوێرد كرد!!!...
دوا هەل...هەلى پێش مەرجە موستەحیلەكانە!!!...
بێ دەنگى...هاوبەشى... هاوپشتى....
مەخابن....
هەلى یەكلاكەرەوە... دارى هەلوكێنى دەسەڵات (هەل) و (هەڵەى) تێكەڵاو كرد!!....
دووفاقى حیزبى كوردى....
دەڵێن جیاكردنەوەى حیزب لە حوكمەت...
دەڵێن جیاكردنەوەى حیزب لە پەرلەمان....
دەڵێن جیاكردنەوەى حیزب لە قەزاو كارى قەزاوەت...
دەشڵێن پێویستە چاكسازى ریشەیى ئەنجام بدرێت...
لێرە پاڵەوان حیزبە...حیزب پاڵەوانە....
دووفاقى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەوەدایە...حیزب دەخالەتى لە هەموكایەكانى ئیدارەدان و جومگەى هەستیار و تەنانەت ماڵەكانیشمان كردوەو دەكات...
ئەوەى رێز لەهیچ شتێكى كۆمەڵگە ناگرێت حیزبە...
كۆبونەوە بۆ چاكسازى حیزب و سەركردەى حیزبە....
حیزب باوەرى بە ژیانى مەدەنى نیە....
لەكوێى دنیادا هەبوە (پرۆژەى دەستور) حیزب باسى تەوافق و سازانى بكا؟!...
لە كوێى دنیادا هەبوە(پرسى چارەنوساز) لە خەیاڵدانى حیزب و سەركردەى حیزبەوە فەراهەم بكرێت؟!....
لە كوێى دنیادا هەبوە(ریفۆرم و چاكسازى) لەژورە تاریك و سیاكانى حیزب و سەركردەوە بریارى لێ بدرێت؟!...
حیزب خێڵە....خێڵ حیزبە...
حیزب بنەماڵەیە...بنەماڵە حیزبە...
حیزب خێزانە...خێزان حیزبە...
حیزب تاكرەوە...تاكرەویش حیزبە...
حیزب دروشمە...دروشم حیزبە...
حیزب ئامانجە ...ئامانجیش حیزبە...
حیزب كورسیە...كورسیش حیزبە....
سبەینێش كۆدەبنەوە...
دیموكراس...
سۆشیال دیموكراس...
ئیسلامى سیاسى میانرەو....
ئیسلامى سیاسى توندرەو...
لیبرال...
بەناوى حیزبەوە...كۆكتێلى كورسى
ئاغاو حەكیم و كوێخا...وەك پیرۆزى وێنا دەكەنەوە....
حەیف..هەزار حەیف...
دوو فاقى حیزب و سەركردە...سەركردەو حیزب...
مانیفیستى چارەنوسى میللەت ئاوا دەكەن!!!.....
حیزب و دهستور...
نوسینەوەى دەستور سەردەمى (دیفاکتۆبون)ى شەرعیەتى شۆرشگێڕى پاش ڕاپەڕین دەستەبەرکرا، لیژنەیەک بەم کارە هەستا، زۆرینەیان (حیزبى بون)بڕوانن لە سایتى پەرلەمانى کوردتان ڕاستیەکان ئاشکرایە.
لە قۆناغى خەبات و ڕزگارى نیشتماندا قۆناغێک هەس پێى دەوترێت قۆناغى ڕاگواستن(بەواتاى هەنگاو لەژیانى شاخ و شەرعیەتى شۆڕشگێڕى بەرەو ژیانى بەمەدەنى بون و شەرعیەتى دەستورى) ، ئەمە لە هەرێمى کوردستان پلە و ڕیزبەندى و قۆناغبەندى پێشێل کراوە، تا بەئەمڕۆ بێ جیاوازى حیزبى کوردى بە کۆن و نوێوە شەیداو موریدێکى مێژویین، هەردەم سەرچاوەى خەونى نیشتمانى و و نەتەوەییان لە ڕابوردوەوە سەر هەڵئەگرێ و ئێستاو ئایندەى تیا دەبیننەوە، بەو ئیعتیبارەى بەچاک و خراپەوە خۆیان قارەمان و پاڵەوانى ڕاستەقینەى قۆناغەکەن!!...
لە غیابى دەستوردا... تەبەنى ستراتیژى نیشتمانى و نەتەوەیى ... درۆیەکە بەرژەوەندى حیزبى مەبەستیەتى گەمەى سیاسى لە غیابى دەستوردا ئەنجام بدات... چونکە حیزبى چاوچنۆک هەردەم نایەوێت مەوداو ئاستێک بۆ تەماع و گیرفان و کورسى و دەسەڵات پەیڕەو بکات!!...
پێویسته حیزب و حیزبیهكان لهوه تێبگهن.......
ئهوه ئێوهنیین دهستور بۆ وڵات دابڕێژن و وهك مهكرهمه بیبهخشنهوه بهسهر هاوڵاتیاندا......
ئێوهی حیزبی وحیزب...بهشێكی زۆر بچكۆلهی لیژنە ی ئامادهكاری پرۆژهی دهستور دهبن.......
ئهمه ههر بۆ ئێوه وانیه...له ههمو دنیادا واباوه......
لیژنهی دارشتن و ئامادهكاری دهستوری برێتین لە تهواوی چین و توێژو پیشهو تایبهتمهند و سهنتهرو كۆمهڵهو ریكخراوی مهدهنی و پیاوانی قهزاو قانونی دهستوری....
دهستهجهمعی به ئیوهی حیزبی و حیزبیشهوه... ....
گریمان لیژنهی ئامادهكاری پرۆژهی دهستور (80)ئهندامه......
دهزانن پشكی ئێوهی حیزبی چهند ئهندامه؟!.......
بهپێی كورسیهكانی پهرلهمان بهههموتان(10 تا12)ئهندامتان له كۆی ئهو لیژنهیه دهبێت......
ئهمه ئهگهر ئێوهی حیز ب و حیزبی باوهرتان بهژیانی مهدهنی و كهلتوری دیموكراسی ههیه.......
لێ گهڕێن...
تهڵهی چاكسازی درۆینه..پێتانا نهتهقێت...
وازبێنن چیتان له بهشداری و كۆبونهوه داوه...
.... وهرن
هۆشیاری دهنگدان و رێكخستنهوهی دهرونی هاوڵاتی بكهنه مهبهست
هاوڵاتی هۆشیار بكهنهوه... لهریگهی دهزگاو میدیاكانتانهوه تا به دهنگ و ههڵبژاردن ئهوهی نهیزانیوه رێز لهكهرامهتی هاوڵاتی خۆی بگرێت... دهسته جهمعی مهدهنیانه... بیانهێننه خوارهوه...
بهس وا بهستهی كۆبونهوه ببن...
وهڵا دانیشتن و دانهنیشتن مایه پوچیه...
داری ژاڵهیه هیچ بهری نیه!!..
وازبێنن ههركهس بهرێی خۆیدا..
خۆیان ئهمهیان ئیختیار كردوه...
مەبەست لە (چاکسازى ڕیشەیى) گۆڕینى سەرلەبەرى سیستمى سیاسیە...بەمەبەستى هێنانەکایەى پایەکانى دیموکراسى، سەروەرى یاسا، مافى هاوڵاتیبون، ماف و ئازادیەکان، بونى ڕاو ڕاى جیاواز، یەکسانى و دادپەروەرى کۆمەڵایەتى، چۆنیەتى باوەڕبون بە دەستاو دەکردنى ئاشتیانەى دەسەڵات، سەربەخۆیى داددگاو کارى قەزاوەت، ، بونى سەنتەرى بڕیارى گشتى، هاوکارى و هاوبەشى لەفەزاى گشتیدا، جیاکردنەوە لەنیچوان دەسەڵاتەکان و بونى دام و دەزگاى دامەزراوەیى...هەموو ئەمانە هۆکار گەلێکن بۆ هێنانەکایەو هەوێنکردنى بەپرۆسێسکردنى چاکسازى تەندروست و ساغڵەم...
بەدەر لەم مانایە... هیچ نیە جگە لە درۆى کۆکتێلى چاکسازى!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست