پارتى...سەفەرەكەى (نەوشیروان مستەفا)!!!...
Saturday, 30/06/2012, 12:00
لەچوارچێوە و ئەتەكێتى كارى دیبلۆماسى و ڕێكخستنى پەیوەندیەكان، بانگهێشتى فەرمى سیاسەتمەدارێكى وەك نەوشیروان مستەفا لەلایەن دەسەڵاتدارو حوكمڕانى زلهێزێكى كاریگەرى وەك كۆمارى ئیسلامى ئێران،هەم لەسەر ئاستى ناوچەكەو سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەى سیاسەتى نێو دەوڵەتى بمانەوێ نەمانەوێ ئێران ئەو پایەگەو پنتكە ستراتیژەگرنگ و پڕ ئەزمونەى سیاسەتە ، ناشێ و نابێ خوێندنەوە بۆ دیدگەو ئاسۆى بیرى سیاسى دەسەڵاتى سیاسى وڵاتێكى لەمێژینە و قاڵبو لە چۆنیەتى ڕۆڵ و كاریگەرى دەوڵەتێكى وەك ئێران بەهەند وەرنەگیرێت...
بانگهێشتكردنى فەرمى نەوشیروان مستەفا، لەلایەن كۆمارى ئیسلامى ئێران، خوێندنەوەیە بۆ قەیرانى قوڵى عێراق بەگشتى و بازنەى قەیرانە هەمە لایەن و فرە ڕەهەندەكانى هەرێمى كوردستان، چۆنیەتى پێشهات و ئەگەرەكان، لەڕوانگەى پێگەى ستراتیژى ئێران بۆ بەرنگاربونەوەى باهۆزى گۆڕینى سیستمە سیاسیەكانى ناوچەكەو هەرەسى حوكمى دەوڵەتمەدارى سیستمە تەقلیدیەكانى كە زیاتر لەسالێكە كەوتونەتە بەر شاڵاوى ئاوابونى دیكتاتۆریەتى حوكمى تاك حیزبى ڕەهاو هێنانە كایەى سیستمى دیموكراسى لەسەر بنەماى پێكەوە ژیان و خوێندنەوەو پاراستنى بەرژەوەندیە باڵاكانى زلهێزەكان و سەرلەنوێ دابەشكردنەوەى سیاسەتى نێو دەوڵەتى...
بارودۆخى عێرا قى عەرەبى (سونەو شیعە)، كورد لە هەرێمى كوردستان، دەخوازێ تێڕوانین بۆ هەردونەتەوەى كوردو عەرەب لەعێراق هەر لایەك خوێندنەوەیەكى گونجاو بۆ بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەى خۆى هەنگاو بنێ...
لەهەمان كاتدا ئاست و جۆرى پەیوەندیەكانى پارتەكانى(كوردـكورد)و (كوردـعەرەب)،(عەرەبـعەرەب)لە دید و ڕەنگدانەوەى بۆ سەر واقیعى سیاسەتى دەرەوەى زلهێزێكى گرنگ و ستراتیژ لە ناوچەكەدا و پاراستنى بەرژەوەندیەكان دیسانەوە گریمانەیەكى ترە...
لە هەمان كاتدا داڕشتنەوەى سەرلەنوێ سیاسەت و چنینەوەى ڕایەڵەى جۆرى چنینەوەى پەیوەندى و ڕێكەوتنە دووقۆڵیەكانە بە مەرجى تەداخولنەكردنە سەر سەروەرى خاك و نەتەوە....
گومان هەنگاوە بەرەو حەقیقەت، بڕوانن ڕۆژنامەیەكى ئەلەكترۆنى وەك (ستاندەر) دەنوسێ:
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=4343 پارتى... بەگومانە لەسەفەرەكەى نەوشیروان مستەفا بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران... لەكاتێكدا ساڵانە بەموناسەبەو بێ موناسەبە سەرۆكى پارتى و سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكى حوكمەتى هەرێمى كوردستان دەیان و دەیان سەفەرى لەناكاو پشت پەردەو مەكوكى بۆ گشت وڵاتانى ناوچەكەو ئەوروپاو ئەمەریكا دەكەن لەژێر حوكم و زۆنگى حوكمڕانى خۆیان، تەنانەت نەك كەس باس و خواستى سەفەرو پەیوەندى و جۆرى وەفد و پرۆژەو بەرنامە ناخەنە ڕوو بگرە پاش هاتنەوە جوملەیەكى موفید بۆ بەرژەوەندى گشتى ناخەنە ڕوو!!...
بوتنەوەى گۆڕان دروشمى سەنترالى خۆى بەهێزكردنى پایەى چاكسازى ڕیشەیى و بەرنگاربونەوەى گەندەڵى(سیساى ، ئابورى، كۆمەڵایەتى...) لە هەرێمى فیدرالى كوردستان سەرلەبەرى بەرنامەى كارى پەیڕەو كراوە... ئەوەتا لە كوردستان عێراق پێگەى ئۆپۆزسیۆنى سەرسەختى خۆى هەڵبژاردوە سەبارەت بەڕوبەڕوبونەوەى قەیرانى كەڵەكەبوو!!...
ئیدى گومانى پارتى ... لەم سەفەرەى نەوشیروان مستەفا بۆ ئاڵووێرى بەلانسى هێز... ئەوە حەقیقەتێكە هێزى مەنتیقى گۆڕان كارى بۆكردووە، دیارە بەدیوەكەى تردا پارتى كارى بە مەنتیقى هێز كردووە. ئەوە بۆیە ترس لە لێكترازانى دڵخوازە ستراتیژیەكەى پارتى خستۆتە بەر گومانێكى پڕ مەترسیەوە!!!...
لێ ... لە ئەگەرى سەفەرەكەى نەوشیروان مستەفا بۆ ئێران ئەگەر یەكێك لە كارەكانى ئەوە بێت...
ئەوا هەموان موبارەكەى ئەو گومانەى پارتى دەكەین!!!...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست